ڕەمزی یوسف

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕەمزی یوسف
رمزي يوسف
وێنەی ڕەمزی یوسف لە ئەرشیفی ئێف بی ئایدا
لەدایکبوون (١٩٦٨-٠٤-٢٧) ٢٧ی نیسانی ١٩٦٨ (تەمەن ٥٥ ساڵ)[١]
کووەیت یان ئیمارات
دەستگیرکردن٧ی شوباتی ١٩٩٥
ئیسلام ئاباد، پاکستان
تاوانکووشتن • پلانی کووشتن
(ناسێنرا وەک تاوانباری ھەردوو تۆمەتەکە)
سزازیندانی ھەتا ھەتایی بەبێ لێخۆشبوون لەگەڵ ٢٤٠ ساڵ زیندانی دیکە
ڕەوشی ھەنووکەییدەستگیرکراو
باوانمحەممەد عەبدولکەریم
منداڵ٢

ڕەمزی یوسف (بە عەرەبی: رمزي يوسف‎) تیرۆریستێکی تۆمەتباری پاکستانییە کە یەکێک بوو لە تاوانبارانی سەرەکی تەقینەوەی ساڵی ١٩٩٣ی سەنتەری بازرگانی نێونەتەوەیی و تەقینەوەی گەشتی ٤٣٤ی ئاسمانی فلیپین و ھەروەھا ھاوئاھەنگێکی ھێرشی بۆجینکا بوو. لە ساڵی ١٩٩٥دا لەلایەن دەزگای ھەواڵگری پاکستان و بەشی سەربازی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە لە میوانخانەیەک لە ئیسلام ئابادی پاکستان دەستگیر کرا لەکاتێکدا ھەوڵی دەدا بۆمبێک لە بووکەڵەیەکدا دابنێ و دواتر ڕادەست بە ئەمریکا کرا.[٢][٣][٤]

ڕەمزی لە دادگایەکی نیویۆرک لەگەڵ دوو ھاودەستیدا دادگایی کرا و بە پیلان دانان بۆ ھێرشی بۆجینکا تاوانبار کرا.[٥] ڕەمزی دوو سزای زیندانی ھەتا ھەتایی بەسەردا درا لەگەڵ سزایەکی دیکە بۆ ماوەی ٢٤٠ ساڵ بۆ بەژداری تەقینەوەی ساڵی ١٩٩٣ی سەنتەری بازرگانی نێونەتەوەیی و ھێرشی بۆجینکا.

خالید شێخ محەممەدی ئەندامی باڵای ئەلقاعیدە پلان داڕێژەری ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوولی ٢٠٠١ خاڵی ڕەمزییە و باوەڕ وایە پێکەوە پلانی ھێرشی بۆجینکایان دانابێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Mylroie, Laurie (2001). Study of Revenge: The First World Trade Center Attack and Saddam Hussein's War Against America. American Enterprise Institute. pp. 54, 58. ISBN 978-0-8447-4169-7. Retrieved 3 April 2016.
  2. ^ Wright, Robin (4 December 2008). "State's Security Bureau Takes on Expanded Role". The Washington Post. Retrieved May 22, 2010.
  3. ^ Simon Reeve (1998). The New Jackals: Ramzi Yousef, Osama bin Laden and the future of terrorism. Northeastern University Press. ISBN 1-55553-509-7.
  4. ^ Targeted: Volume 1, The Evil Genius (Ramzi Yousef) (Wild Eyes Productions for the History Channel; A&E Networks) 2003
  5. ^ CNN.com, January 8, 1998. "'Proud terrorist' gets life for Trade Center Bombing". CNN. Retrieved September 19, 2006.