ڕەقە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی ڕەقەی پشتئەڵماسی کە ژینگەکەی دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ئەمریکا

ڕەقە[١][٢] خشۆکێکە کە لە ئاودا دەژی. ئەم گیانلەبەرە لە بنەماڵەی کیسەڵەکانە. ڕەقەکان وەک کیسەڵەکان پشتێکی ڕەقیان پێوەیە کە لەگەڵ پەراسووەکانیان یەکێکە و نەرمایییەکەی جەستەیان دەپارێزێت.

لە کوردستاندا[دەستکاری]

ئەو جۆرە ڕەقانەی لە کوردستان دەژین لە ڕەقەی دەریایی بچووکترن و درێژایییەکەیان دەگاتە ٢٠ سانتیمەتر. ڕەقەکانی کوردستان لە ئاوی سازگاردا (یان ئاوی شیرین) دەژین، واتە ئاوی وەک چەم و زرێچە و کانی، بۆیە دەکرێت بگوترێت جۆرێک لە ڕەقەی ئاوی سازگار (تێراپین[٣] و فەرقیان لەگەڵ ڕەقەی دەریایی ھەیە کە تایبەت بە زەریاکان و ئوقیانووسەکانە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ «ڕەقە»، فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٤.
  2. ^ «ڕەقە»، فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٤.
  3. ^ "terrapin | کوردستانیکا | ڤەژینلێکس". VejinLex (بە کوردی). Retrieved 2024-02-23.