وتووێژ:ڕەقە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Aza:، @Serchia:، @Calak:، ئەوەی ئێمە پێی ئەڵێین ڕەقە وابزانم en:Terrapin بێت چون لە ئاوی شیریندایە، بەڵام چون ئێمە لە منداڵییەوە وا فێردەبین ئەو گیانلەبەرەی لە کیسەڵ دەچێ و لە ئاودایە ناوی ڕەقەیە و لە فەرهەنگەکانیشدا بۆ ڕەقە نووسراوە کیسەڵی ناوئاو و یان خاڵ نووسیویە دەعبایەکی ئاوی ڕەقی کلکدارە وەک کیسەڵ وایە. بۆیە دەکرێت لەگەڵ en:sea turtleیشدا (یانی ڕەقەی دەریایی) لینک بکرێت. ئیتر نازانم بۆچوونی ئێوە چییە. جگە لەمە بڕوانە وتووێژ:ڕەق. لە ئینگلیزیشدا ئەو ئاڵۆزییە هەیە بە گشت دەستەکە دەڵێن turtle بەڵام لە زمانی ڕۆژانەدا بەو تێرتڵانەی ئاوین (هەم دەریایی هەم freshwater) پێیان دەگوترێ تێرتڵ، بە دێمییەکانیان دەگوترێ تێرتۆیس. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٤٧، ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Pirehelokan قسەکەت جوانە. Aza (لێدوان) ‏٠٨:١٧، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: قسەکەت تەواوە بەڵام بۆ en:Turtle دەبێ چ دابنێین؟ چالاک وتووێژ ‏٠٤:٤٦، ٢ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak:، بە بڕوام ئەتوانین بە گشتی ئەو دەستەیە دەتوانین بڵێین کیسەڵ. وەک عەرزم کردیت بئەم ئاڵۆزییە لە گشت زمانەکاندا هەیە. لە عەرەبی و فارسیدا. لە ئینگلیزیشدا هەر هەیە. وەک نموونەیەکی تر بە ژێربنەماڵەی ڕەقەی دەریایی دەڵێن Chelonioidea کە لە ئیتیمۆلۆجییەکەیدا نووسراوە لە χελώνη (khelone)ی یۆنانییەوە هاتووە کە چی ئەو وشەیە لە یۆنانیدا مانای کیسەڵ ئەدا (یانی tortoise، کیسەڵی دێمی!). یانی تەنانەت لە ناونانە زانستییەکەشدا ئەو ناڕوونییە هەیە. بە کرمانجیش وشەی کووسی و کوێسی هەیە کە دیارە هاوڕەگە لەگەڵ کیسەڵی خۆمان. ئیستە ڕەقە (تێراپین)، ڕەقەی دەریایی (sea turtle|سلحفا بحریه) و کیسەڵ (tortoise|صلحفا بریه)مان هەیە. دەکرێ کیسەڵەکان (دەستە)یش دروست بکەین کە تاکسانۆمییەکە نەشێوێ. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٠٤، ٢ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]