ڕێکخراوەی فەلەکناسیی کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕێکخراوەی فەلەکناسی کوردستان
Kurdistan Astronomical Organization
ناوبڕKAO
دامەزرانلە ڕێکەوتی ١٢/٧/٢٠١٥ بە ژمارە ٢٨٨٦ـی (فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان) فەرمانی دامەزارندنی پێدراوە.
جۆرزانستی فەلەکی و گەردوون ناسی و بۆشاییگەری
ئامانج
  • ھۆشیار کردنەوەی کۆمەڵگا لە بواری زانستی فەلەکی
  • کەرنەفاڵی ڕوانگەکردنی ئاسمان
  • پێشکەش کردنی سیمینار
  • پێشانگای وێنەی فەلەکی
  • کەمپینی وێنەگرتنی فەلەکی
شوێن
  • ھەولێر
دەڤەری خزمەت
ھەولێر، سلێمانی، دھۆک، کەرکووک، ھەڵەبجە
بوجە
(سەربەخۆیە)
پێشووتر ناسرابوو بە
کۆمەڵەی ئارەزوومەندانی فەلەکناسی کوردستان

ڕێکخراوەی فەلەکناسیی کوردستان (بە ئینگلیزی: Kurdistan Astronomical Organization) لە سالی ٢٠١٥ دامەزراوە لەڕێکەوتی ١٢/٧/٢٠١٥ بە ژمارە ٢٨٨٦ ی (فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان) فەرمانی دامەزارندنی پێدراوە. پێشتر لە ژێر ناونیشانی (کۆمەلەی ئارەزوومەندانی فەلەکناسی کوردستان) لە سالَی ٢٠٠٦ەوە دامةزرابوو و چالاکیەکانی بەرێوە ئەبرد تا دروستبوونی ڕێکخراوە بە دەیان کۆبوونەوە و چالاکی و سیمیناری بەرێوەبردیە بەلام دوای ئەوە کە کۆمەلە چەندین کۆسپی لە پێش بوو ھەولدرا و بوە ڕێکخراوەیەکی سەربەخۆ تا ئێستاش وەکوو ڕێکخراوە چەندین چالاکی بەروەبردیە بە تایبەت لە شارەکانی (ھەولێر_سلێمانی) وە بەرێوەبردنی سیمینار لە زانکۆکان و قوتابخانە و بارەگای حیزبی و بارەگای حکومی وە چالاکی گشتی لە پارکەکان و ھۆڵەکان.

دەستەى دامەزرێنەران[دەستکاری]

  • ئەژى چەتۆ حسن
  • هەرێم عومەر كاكل
  • ئاسۆ ڕەزاق

چالاکییەکان[دەستکاری]

نوێنەرایەتی[دەستکاری]

  • نوێنەری عێراق بۆ پرۆژەی ساڵی فەلەکی جیھانی
  • نوێنەری عێراق و رۆژھەڵاتی ناوەراست بۆ پرۆژەی ١٠٠ کاتژمێر فەلەکناسی.
  • نوێنەری عێراق بۆ پرۆژەی ھەفتەی بۆشاییگەری جیھانی