ڕیخۆڵەکوێرەسۆ

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان

ڕیخۆڵەکوێرەسۆ بریتییە لە ھەوکردنی ئەندامی ڕیخۆڵەکوێرەی مرۆڤ کە پێویستە زوو بە نەشتەرگەری ئەو ئەندامە لاببرێت. ھەوکردنی ڕیخۆڵە کوێرە ئازارێکی لەپڕی زۆر توندی ھەیە لە بەشی ڕاستی خوارەوەی ورگدا.

[دەستکاری] ھۆکار

وا بڕوایە ڕیخۆڵەکوێرەسۆ بەھۆی گیرانی بۆری ڕیخۆڵەکوێرە بۆ ڕیخۆڵەئەستوورەوە ڕوودەدات، ئەویش بەھۆی دروستبوونی مادەی چڵمین و ڕەقبوونیەوە کە لە ڕیخۆڵەئەستوورەوە دەگەڕێتەوە بۆ ڕیخۆڵەکوێرە و بۆرییەکە دەگرێت و دەبێتە ھۆی پڕبوونی ڕیخۆڵەکوێرە بە مادەی چڵمین و ھەڵئاوسانی، ئەمیش دەبێتێتە ھۆی زیادبوونی فشار لەسەر دیوار و بۆشایی ڕیخۆڵە کوێرە، لە ئەنجامدا دەبێتە ھۆی کڵۆتبوون و داخرانی بۆرییە بچوکەکانی خوێن و مەیاندنی لیمف. ڕیخۆڵەکوێرە چیتر خوێنی پێ ناگات و پاش ماوەیەک دەمرێت. بەکتریا لە ناو دیوارەکانی ڕیخۆڵەکوێرەوە دێنە دەر و دیواری ڕیخۆڵەکوێرە داگیردەکەن. دەورەبەر و ناو ڕیخۆڵەکوێرە کێم و جەراعەت دروست دەکەن. سەرەنجام ڕیخۆڵەکوێرە دەتەقێت و دەبێتە ھۆی ھەوکردنی پەردەی بۆشاییی سک کە دەبێتە ھۆی سەپتسمیمیا یان مردن.

[دەستکاری] نیشانەکان

  • یەکەم نیشانە بە ئازارێک لە دەوری ناوک دەستپێدەکات و بەرەو بەشی ڕاست لە خوارەوەی سک دبێتە ئازارێکی توند.
  • نەمانی ئارەزووی خواردن
  • ڕشانەوە
  • ئاوسانی ورگ
  • تا
  • نەتوانینی دەرکردی گازات

[دەستکاری] چارەسەر

چارەسەرکردنی ڕیخۆڵەکوێرەسۆ بە لابردنی ڕیخۆڵەکوێرە دەبێت بە ڕێگای نەشتەرگەری.

ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر