ڕۆنی بۆندار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕۆنی داری سەندەڵ

ڕۆنی بۆندار، بریتین لە دەرھێنراوەکانی ڕۆنی زوو شی بوون، کە لە ڕووەک یان لە بەشەکانییەوە بەدەست دەھێنرێن، کە تایبەتمەندن بە بۆنی بۆنخۆشیان وەک ڕۆنی مێخەک.

بە پێچەوانەی ڕۆنی چەوری، ڕۆنی بۆندار بە تەواوی دەبێت بە ھەڵم و ھیچ شوێنەوارێک لە دوای خۆی بەجێناھێڵێت. لە چەندین پێکھاتەی جیاواز پێکھاتووە، و لە چەوریدا شی دەبێتەوە ھەرچەندە ھیچ پێکھاتەیەکی چەوری تێدا نییە. تواوەیی ئەم ڕۆنانە لە ئاودا لاوازە، و دڵۆپی شل دروست دەکەن کە لەسەر ڕووی ئاوەکە دەسوڕێنەوە چونکە لە ئاو چڕییان کەمترە.

ڕۆنی بۆندار ئەو ماددە سەرەکییانەن کە بەرپرسن لە بۆنی جیاوازی ڕووەکەکان و ئەم پێکھاتە بۆندارانە توانای ھەڵمبوون و پەرش بوونەوەی ھەیە لە بارودۆخی ئاساییدا.

ڕۆنە بۆندارەکان بە ئاسانی جیا دەکرێنەوە لە ئەندامەکانی ڕووەک کە ھەڵیاندەگرن بە شێوازی جیاوازی پاڵاوتن و دەرھێنان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]