ڕۆشانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕۆشانی[١] (بە عەرەبی: نورانی) بزوتنەوەیەکی چاکسازی سۆفیزمی سەدەی ١٦بوو لە ئەفغانستان. خاوەنی کتێبی (تاریخ الجماعات السریه‌) واتای ووشەکەی بە 'ڕوناکی' داناوە، و ئەگەر سەرنج بدەین ووشەی 'ڕۆشن' لە زمانی کوردیشدا مانای ڕوناکی هەیە.

سەرەتا ئەم کۆمەڵەیە لەو خوێندنگایەوە دەست پێ دەکات کە پیر ڕۆشان کردیەوە، و توانی ٥٠ فێرخوار پەروەردە بکات لە ماوەی ٣ ساڵدا و تا دەهات شوێنکەوتوانی ئەم قوتابخانەیە ڕووی لە زیادبوون دەکرد و ئەمەش ترس دەخاتە دڵیدەسەڵاتدارانی ئەفغانستانەوە. بەپێی ئەو نامانەی لەلایەن ئەم کۆمەڵەیەوە نوسراون، ئامانجیان سەرلەنوێ دانانەوەی سیستمی کۆمەڵایەتی جیهان بووە لە ڕێگای گرتنەدەستی دەسەڵات بووە لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر، تا هەموو جیهان بخەنە ژێر دەسەڵات و فەرمانڕەوایی خۆیانەوە. (مافوق الطبیعه‌) یەکێ لەو وانانەبوو کە خۆیان پێوە سەرقاڵکردبوو.[١] تیۆریدانەرانی پیلانگێڕی بەبێ دودڵی پەیوەندیانکرد بە حەشاشەکان و ڕێکخستنەوەی نوێی جیهان، و پشتگیری ئەو بیروڕایانە دەکەن کە دەڵێن کاریگەری هەبووە لەسەر دامەزراندنی ئیلۆمیناتیەکانی باڤاریا لە سەدەی ١٨دا. ڕاستی بابەتەکە زۆر بە سانایی ڕوندەبێتەوە لە پیر ڕۆشاندا کە ناوبانگی دەرکرد بەهۆی باسی خۆئازادکردن لە نەزانی خۆیی و زۆرداری و بۆماوەیی دەسەڵاتی دەسەڵاتداران/زۆرداران ئەکرد. ئازادبونی مرۆڤایەتی لە کۆتوبەندی لەیەکتریخۆشنەبوون و یەکتریپەسەندنەکردن پەیامەکەی ئەوبوو، و فێرکردنی مافی هەر مرۆڤێ بۆ گەڕان بەدوای زانیندا(بە ئافرەتانیشەوە).

پیر ڕۆشان چەند هەوڵێکی سەرنەکەوتو دەدات بۆ هەنگاونان بەرەو سەربازیکردنی ڕێکخراوەکە. یەکێ لە هەنگاوەکانی دروستکردنی قەڵایەکی گەورەیە لە چیاکاندا وەک بنکەیەکی بەڕێوەبردنی هەڵمەتە سەربازیەکانی کە پاڵپشتی کەم بەدەست دێنێ. پاش بەندبوونی پیر ڕۆشان بۆ ماوەیەک، دوای ئازادکردنی جارێکی تر دەکەوێتەوە هەڵپەی سەرباز و کەرەستەی جەنگ کۆکردنەوە بۆ تێکشکاندنی وڵاتی هیند و فارس. دوای چەندین شەڕ و پەلاماردانی یەک لەدوای یەک، سەرئەنجام ئەم کۆمەڵەیە بۆ دوو تاقم دابەشدەبێ: تاقمی شەڕکەر کە زوو دەپوکێتەوە و تاقمی بانگەشەکەری ڕێباوەڕی ڕۆشان.[١]

لە سەدەی نۆزدەدا،لێکۆلەرێکی ئەفغانی کە تا ڕادەیەک لەژێر کاریگەری ئم گروپەدا بووە کتێبێکی لەسەر ئەم هێزە نوسیوە و تیایدە جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە ئامانج و کەری ئەم هێزە دژایەتیکردنی مەغۆلەکان بووە، و هەموو ئەو کارە خوێناوی و شەڕانگێزانانەی کو بە مێژوویانەوە لکاوە بە درۆ دەخاتەوە و پێی وایە ئەم گروپە تیرۆرست و پیاوکوژ نەبوون.[١]

چونکە هەوڵەکەی پیر ڕۆشان سەرکەوتو نەبوو، پەیامەکەی شێوێندرا و کرا بە پەیامێکی شەیتانی لەلایەن ئەو هێزانەی کە دەیانویست باری باو بهێڵنەوە. بیرۆکەکانی هاوشێوەی بیرۆکەکانی سەردەمی ڕووناکبیری ئەوروپا بوو. وا دەردەکەوێ کە هەندێ ئایدۆلۆژیای جۆری فاشیست بانگەوازی 'مردن یان ئازادی'ی پیر ڕۆشان بۆ زۆردارەکان بە دروستیی نەنرخێنن.

پلەبەندی پەیوەندیکردنی ئەندامەکان[١][دەستکاری]

  • یەکەم/ (السالک)
  • دووەم/ مورید(المرید)
  • سێیەم/ هەژار(الفقیر)
  • چوارەم/ (العارف)
  • پێنجەم/ (الخواجه) یان(السید)
  • شەشەم/ میر (الامیر)
  • حەوتەم/ پێشەوا(الامام)
  • هەشتەم/ پادشا(الملک)

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب پ ت حەسەن بارام، کتێبی 'ماسۆنێت - کورتە باسێکی مێژوویی'، ٢٠١٠، لاپەڕە ٢٠ بۆ ٢٥