ڕۆبێرت مووگابی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕۆبێرت مووگابی

ڕۆبێرت مووگابی (بە ئینگلیزی: Robert Gabriel Karigamombe Mugabe، لەدایکبووی ٢١ی شوباتی ١٩٢٤ – مردووی ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٩) یەکەم سەرۆک وەزیرانی حکومەت بووە لە ساڵانی (١٩٨٠–١٩٨٧) و دووەمین سەرۆکی وڵاتی زیمبابۆی یە لە ساڵی (١٩٨٧ - تاوەکو ئێستا).

زاپۆ[دەستکاری]

جۆشوا نکۆمۆ بزوتنەوەیەکی شۆڕشگێڕی ئەفریقی دروستکرد بەناوی یەکێتی گەلی زیمبابۆی ئەفریقی (زاپۆ) "ZAPU" لەساڵی ١٩٦١ دا لەژێر ناونیشانی یەکسانی لەمافی ھەڵبژاردندا لەنێوان ڕەش پێستەکان و سپی پێستە ھاتووەکان لە ڕۆدیسا (پیشووتر ئەو ناوەی ھەبووە) دەستەڵاتدارانی بەریتانیا بزوتنەوەی زاپۆیان خستە ژێر چاودێریەوە و ڕیگەی کاریان لێگرتن لەساڵی ١٩٦٢ دا ئەم کارەش بووەیە ھۆی جیابوونەوەی ھەندێک لەسەرکردەکانی ئەم بزوتنەوەیە و ڕێکخراوێکی تری بەناو (زانۆ) "ZANU" لێدروست بوو بەسەرکردایەتی (سیشۆلی و ڕۆبێرت مووگابی) وە دوای ئەمەش جۆشوا نکۆمۆ ھەستا بە دانوستاندان لەگەڵ بەریتانیەکان لەپێناو دروستکردنی یەکێتی ئەفریقیای ناوەڕاست بەڵام ھەموو ھەوڵەکانی بێ ئەنجام بوون.

پلەی خوێندن[دەستکاری]

ڕۆبێرت مووگابی بۆ ماوەیەکی کەم خوێندنی ئەنجامداوە لەو کاتانەشدا ڕووی کردە زانکۆی ڕۆبێرت ھیر لە ئەفریقیای باشوور لەوێش لەساڵی ١٩٥١ تەخەڕووجی کردوە لەماوەی خوێندنیدا لەگەڵ چەندین سەرکردەی ئەفریقیدا کۆبونەوەی ئەنجامداوە و پییان گەیشتووە کە زۆربەی ئەو سەرکردانەش لەو کاتانەدا کاریگەری باشیان لەدروستکردن و بەڕێوەبردنی ئەو کیشوەرەدا ھەبووە وەکوسەرکردەکانی (جۆلیۆس نێریری، ھێربێرت شیتیبۆ , ڕۆبێرت سۆبۆکۆی، کینێس کۆندا) پاشان مووگابی چەندین جار خوێندنی باڵای خۆی ڕاگرت لە درایفۆنتین لەساڵی ١٩٥٢ و وە ھەروەھا لە سالسبێری لەساڵی ١٩٥٣ و وە لە جۆیلۆ ١٩٥٤ و لە تەنزانیا لەساڵی ١٩٥٥ دا وە دواتر ئەم کارە بەردەوام بوو تاساڵی ١٩٥٧. پاشان مووگابی پەیوەندی کرد بە ئەکادیمیای ئاتشیمۆتاوە کە ئیستا ناسراوە بە قوتابخانەی ئاتشیمۆتا ناوەندی کە دەکەوێتە ئەکرای پایتەختی غاناوە وە لەوێش بەردەوام بوو لە خوێندن لە ساڵی ١٩٥٨ ە وە تاوەکو ١٩٦٠.

مووگابی نزیکەی ٨ بڕوانامەی خوێندی بەدەست ھێناوە لە بەکالرۆیس و ماستەر و دکتۆرا وە ئەو بوارانەشی کە زۆر حەزی کردووە تیایاندا بخوینێت بریتیبوون لە پەروەردە و ئابووری وە ھەندێک لە بڕوانامەکانیشی لە زانکۆکانی لەندەن و ئەفریقیای باشوور بەدەست ھێناوە بە یارمەتی خوێندن لە دوورەوە واتە ڕاستەوخر نەیخوێندوە. وە ھەروەھا چەندین پلەی زانستی فەخری لە چەندین زانکۆ بەدەست ھێناوە

گەڕانەوەی ڕۆبێرت مووگابی بۆ شوێنی لەدایک بوونی[دەستکاری]

ڕۆبێرت مووگابی لەساڵی ١٩٦٠ دا گەڕاوەتەوە بۆ شوێنی لەدایک بوونی وە پەیوەندی کردوە بە پارتی دیموکراتی نەتەوەییەوە کە لە دواتردا بوو بە (بزوتنەوەی یەکێتی گەلی زیمبابۆی ئەفریقی) پاشان ئەم پارتە لە کارکردن ڕاگیرا لە لایەن حکومەتەکەی (ئیان سمیس) ەوە لەم کاتانەشدا ڕۆبێرت مووگابی ئەم دوو بزوتنەوەیەی بەجێ ھێشت و لە ساڵی ١٩٦٣ دا پەیوەندی کرد بە (یەکێتی نەتەوەیی بۆ زیمبابۆی ئەفریقی) کە ھەر لەوساڵەدا دروست بوو لەسەر دەستی کۆمەڵێک خەڵکی رۆشنبیری زیمبابۆی کە لەناویاندا مافناس (ھێربێرت تشیتیبۆ) ی تێدابوو کە ھاوڕێی کۆنی خوێندنی ڕۆبێرت مووگابی بوو لە ئەفریقیای باشوور ئەم یەکێتێشە بوو بەسێ بەشەوە کە بەشێکیان مووگابی سەرکردایەتی ئەکرد وە لەوکاتەشدا مووگابی دەستبەسەرکرا لەلایەن ھەندێک سەرکردەی نەتەوەییەوە کە ڕکابەری بوون. لەساڵی ١٩٦٤ دا دەستەڵاتی بەریتانیا ھەستا بەدەستگیرکردنی چەندین سەرکردەی نەتەوەیی زیمبابۆیی لە ڕۆدیسا لەناو ئەوانەشدا مووگابی تێدا بوو کە ماوەی نزیکەی ١٠ ساڵی خایاند و لەو ماوەشدا مووگابی زانستی یاسای تەواوکرد.

دوورخستنەوە (نەفی کردنی)[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٦٤ ئازادکراو ڕۆدیسای بەجێ ھێشت و ڕوویکردە مۆزەمبیق لەوێش سەرکردایەتی سوپای زانۆی گرتە دەست کە لەلاەین وڵاتی چینەوە یارمەتی ئەدران و ئەم سوپایەش ناسراو بوو بە ناوی سوپای ئازادکردنی زیمبابۆی ئەفریقی نەتەوەیی لە ١٨ مارسی ١٩٧٥ دا تشیبۆتۆ کوژارا لە ڕێگەی تیرۆرکردنێکی سەرکەوتوەوە کاتێک کە ویستبووی سەفەر بکات بۆ زامبیا وە یەکێک لە سەرکردەکانی سوپاکەی مووگابی تاوانبارکرا بەو کارە وە لەکاتێکی تری ھەمان ساڵدا مووگابی میلیشیایەکی تایبەت بە خۆی دروستکرد

لەو کاتانەشدا ھێنری کیسنجەر زۆری لەبەریتانیەکان ئەکر کە مەبدەئی حکومکردنی کەمینەی سپی پێست لە ئەفریقیا شکست ئەھێنێت و تاسەر ناتوانن ئەوکارە بکەن ئیتر لەم کاتانەشدا ڕێگەی دابەشکردنی حکوم لەم وڵاتەدا ھاتە بەرباس و خواست و یەکەمین ھەڵبژاردن لەو وڵاتەدا ھاتە ئاراوە و سەرەڕای سەرکەوتنی (ئەنجومەنی نەتەوەیی ئەفریقیای یەکگرتوو) بە سەرۆکایەتی (ئەپڵ مۆزۆریوا) بەڵام جەبھەی مووگابی باوەڕ بە ئەنجانی ھەلبژاردنەکە نەبوو وە بەرەی (جۆشوا نکۆمۆ) بەرەوام بوو لەشەڕکردن. وە دواتر بزوتنەوە بەشداربووەکان بریاری گفتوگۆیاندا لە ساڵی ١٩٧٩ دا و بڕیاری دانانی دەستورێکی نوێیاندا بۆ کۆماری زیمبابۆی نوێ پاشان کاتی ئەنجامدانی ھەڵبژاردن دیاری کرا لە شوباتی ١٩٨٠ دا.

ھەڵبژاردن[دەستکاری]

دوای گفتوگۆیەکی زۆر کە مووگابی بەسەلامەتی ئەگاتەوە بۆ وڵات بەرامبەر بە قبوڵکردنی ٢٠ کورسی بۆ سپی پێستەکان لە پەڕلەماندا و نەگۆڕینی دەستوور بۆ ماوەی ١٠ ساڵی دواتر. دوای ئەوە مووگابی بە سەلامەتی گەڕایەوە وڵات لە ناو ئاپڕایەکی گەورەی جەماوەریدا لە ساڵی ١٩٧٩ دا و وە لە ھەلبژاردنەکاندا سەرکوتنی بەدەست ھێناو وە بوو بە سەرۆک وەزیرانی زیمبابۆی لە ٤ مارسی ١٩٨٠ دا.

سەرۆکایەتی وڵات[دەستکاری]

ڕۆبێرت مووگابی لە ساڵی ١٩٨٧ ەوە تاوەکو ئیستا سەرۆکی وڵاتی زیمبابۆیە.

ھاوسەرگیری[دەستکاری]

مووگابی لەگەڵ (سالی ھایفرۆن) ھاوسەرگیری کرد کە بەبنچینە ئافرەتێکی غانایی بوو لە ساڵی ١٩٣٣ لە داک بووە و لە ساڵی ١٩٩٢ کۆچی دوایی کردوە لە گۆرستانی پاڵەوانە نەتەوەییەکاندا لە ھێراری نێژراوە. پاشان مووگابی ھەستی بە بێ ھاوسەری کردەوە و چاوەڕێی ئەوەی نەکرد کە ماوەی شەرعی بەسەر مردنی ژنەکەیدا تیپەڕببێت و وەسەرڕای ئەوەش کە تەعالیمی دینی مەسیحی ڕێگەی نەدەدا بە بوونی زیاتر لە یەک ژن بەڵام ئەوەی خۆی پێنەگیرا و ھاوسەرگیری لەگەڵ سکرتێرەکەی خۆدا کردکە ناوی (گرێس مارفۆ) بوو کە لەو کاتەشدا لە سەرەتای ٢٠ ساڵی تەمەنیدا بوو. پاشان لە ١٧ی ئابی ١٩٩٦ دا مووگابی زەواجی لەگەڵ مارفوا دا کرد بە پێی ڕێوڕەسمی دینی کاسۆلیکی.

ڕەخنەکانی سەرمووگابی[دەستکاری]

کاتێک لایەنگیری بۆ مووگابی ڕووی لە دابەزین کرد بە ھۆی ھەڵئاوسانی ئابوریەوە و بزوتنەوەی گۆڕانی دیموکراتی دروست بوو لەگەڵ ئەوەشدا ماوەی ھەلبژاردنەکانی ٢٠٠٢ نزیک ئەبوویەوە ئەندامانی پارتی زانۆی سەر بە مووگابی دەستیان بە ئەنجامدانی توندو تیژی کرد کە پێشتر ھەرگیز لە زیمبابۆیدا شتی وا ڕووی نەدابوو وە لە کۆتایشدا پارتی زانۆ دەستیان خستە ناو ھەڵبژاردنەوە و بە قازانجی خۆیان شکاندیاینەوە تەزویریان تێداکرد ڕیگەی حکوم بێ کۆتاییان بۆ مووگابی ڕەخساند.

ڕەخنەگرانی سەر بە مووگابی دەڵێن زۆر بە توندی دەستی بە حکومەوە گرتوە و وە گۆڕانکاری لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا دەکات وە تەزویر لە ھەلبژاردنی پەڕلەماندا کردووە لە ساڵی ٢٠٠٠ و ھەروەھا لەساڵی ٢٠٠٣ شدا لە ھەلبژاردنی سەرۆکایەتیدا ھەمان کاری کردووە ئەمەش بوو بەھۆی ئەوەی کە ھێزە ئۆپۆزسیۆنەکان بەشداری ھەڵبژاردن نەکەن و بە گالپەجاڕی بزانن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]