ڕوومییە (گۆڤار)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕوومییە
دامەزران٥ی ئەیلوولی ٢٠١٦
سەرناورومية
خاوەندەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام
بابەتی سەرەکیکۆوار
بڵاوکەرەوەAl Hayat Media Center
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦
کۆتاییھاتن٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧

گۆڤاری ڕوومییە (بە عەرەبیی ڕەوان بۆ وشەی ڕۆما) گۆڤارێکی ئەلکترۆنی ئەڵقەییە لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حەیاتەوە بڵاودەکرێتەوە کە سەر بە دەوڵەتی ئیسلامییە. گۆڤارەکە پاش مردنی ئەبوو محەممەد عەدنانی دەرکەوت (وتەبێژی فەرمی دەوڵەتی ئیسلامی). گۆڤارەکە لە ئینتەرنێت بە چەندین زمان بڵاوکرایەوە وەک: ئینگلیزی، فەڕەنسی، ئەڵمانی، ڕووسی، ئەندوونیزی، ئوردوو، ئۆیگۆری. گۆڤارەکە لە ژمارەی یەکەمیدا چەند شەڕکەرێکی بیانی نیشاندا کە داوا لە موسڵمانان دەکەن ھێرش بکەنە سەر وڵاتەکانیان. و لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ وەشانی دووەمی گۆڤارەکە بڵاوکرایەوە کە ھۆکارەکانی ئەو ھێرشانەی تێدابوو دژ بە نا موسڵمانەکان لە نەتەوە ڕۆژاواییەکان. ئەم گۆڤارە بە بەناوبانگترین گۆڤاری داعش دادەنرێت پاش گۆڤاری دابیق کە یەکەم ژمارەی لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٤ بڵاوکرایەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «رومية (مجلة)»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١٥ی ١٢ی ٢٠٢٣.