ڕووباری ھاڤێل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەخشەی ڕووبارەکانی ھاڤێل (شینێکی تۆخ) لەگەڵ کەناڵ و ڕووبارەکانی تەنیشتی

ھاڤێل ڕووبارێکە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەڵمانیا، لە چوار ویلایەتی ئەڵمانیادا دەڕژێت لە مێکلنبورگ دەست پێدەکات، پاشان براندنبورگ، پاشان بەرلین و دواجار لە ویلایەتی ساکسۆنیا-ئەنھالت ھەروەھا لقێکی ڕاستی ڕووباری ئێلبە، درێژی ڕووبارەکە ٣٢٥ کم (٢٠٢ میلە) و مەودای نێوان سەرچاوە و دەمی ڕووباری ھاڤێڵ ٩٤ کم (٥٨ میل)ە، لەبەر درێژی ڕووبارەکە دەتوانرێت کەشتیوانی تێدا بکرێت، ھەروەھا پەیوەندییەکی گرنگ لە گواستنەوەدا لە ڕێڕەوی ئاوی نێوان ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوای ئەڵمانیا دابین دەکات.[١]

سەرچاوەی ڕووبار[دەستکاری]

ڕووباری ھاڤڵ لە دەریاچەی مێکلنبۆرگەوە سەرچاوە دەگرێت کە دەکەوێتە نێوان دەریاچەی مۆریتز و شاری نیوبراندێنبێرگ. لەوێشەوە سەرەتا ڕووبارەکە بەرەو باشوور دەڕژێت و دواجار دەچێتە پاڵ ئێلبێ کە لە بەرامبەردا دەڕژێتە دەریای باکوور. ئەم ڕووبارە دەچێتە ناو براندنبێرگ لە نزیک شاری فورستنبێرگ. لە ڕێڕەوی سەرەوەی نێوان بەرلین و براندنبێرگ لەژێر ھاڤڵ، ھەروەھا ڕووبارەکە چەند دەریاچەیەک پێکدەھێنێت. شارەکانی سەر ڕووبارەکە بریتین لە: فورستنبێرگ، زایدنیک، ئۆرانینبێرگ، بەرلین، پۆتسدام، وێردەر، کیتزن، براندنبێرگ، برێمنیتز، ڕاتیناو و ھاڤێلبێرگ.

مێژوو[دەستکاری]

ناوی ڕووبارەکە پێشتر لە سەرچاوە یۆنانی و لاتینییەکاندا ھاتووە، وەک تاسیتۆسی ئەڵمانی. ھەروەھا بە ناوەکانی تری وەک ھابولا و ھاڤن ئاماژەی پێکراوە و لە دوای سەدەی یازدەھەمی زایینی ناوی لێنراوە ھاڤن بە واتای «بەندەر». گەلانی سلاڤی ڕوویان لە ناوچەی ڕووباری ھاڤێل کرد کە لە سەرچاوە ئەڵمانییەکاندا بە «ھافلەر» ناودەبرێت.

جووڵەی گواستنەوە[دەستکاری]

ھاڤێل لە ناوچەی دەریاچەی مێکلنبۆرگەوە تا یەکگرتنی ڕووباری ئێلب دەتوانرێت بە کەشتیدا ھاتوچۆی تێدا بکرێت، لەکاتێکدا کە بەشەکانی سەرەوە ھاتوچۆیەکی کەمی کات بەسەربردنیان ھەیە، بەڵام پەیوەندییەکی گرنگ لە تۆڕی ڕێڕەوی ئاوی بازرگانی ئەڵمانیادا دابین دەکەن، کە ھاتوچۆ لە ڕووباری ڕاین و دەریای باکوورەوە دەگوازنەوە بۆ بەرلین و پۆڵەندا، لە ڕوانگەی گەشتیارییەوە دەتوانرێت ھاڤێل دابەش بکرێت بەسەر چوار بەشدا کە تایبەتمەندی تا ڕادەیەک جیاواز و ڕێکخستنی کارگێڕی جیاوازیان ھەیە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]