ڕادیۆی بەیان
ڕادیۆی بەیان | |
---|---|
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ |
سەرناو | Al-Bayan |
خاوەن | دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام |
کارپێکەر | دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام |
ڕادیۆی بەیان یەکەم ڕادیۆی سەر بە دەوڵەتی ئیسلامی بوو، یەکەم پەخشی لە ساڵی ٢٠١٤ دەستیپێکرد، تا بە تەواوی وەستا پاش تێپەڕینی ٣ یان ٤ ساڵ. ڕادیۆکە ھەواڵە نێوخۆیی و جیھانییەکانی پەخش دەکرد و کۆمەڵێک بەرنامە بە چەندین زمان لەوانە: کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، فەڕەنسی، ڕووسی و زمانی دیکە. ڕادیۆکە لە شاری مووسڵی عێراق دامەزرا و پلەیەکی بەرزی شارەزاییبوونی ھەبوو. ڕادیۆکە ھەواڵە نێوخۆیییە ڕۆژانەکانی پەخش دەکرد دەربارەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی داعش، و ھەواڵە جیھانییەکان و ھەندێک ڕادیۆی بیانی ھەواڵەکانی پەخش دەکرد وەک: ئەسۆشیتد پرێس و واشنتۆن پۆست.
لە شوباتی ٢٠١٥، دەوڵەتی ئیسلامی لە لیبیا وێستگەیەکی ڕادیۆی لە سێرت کۆترۆڵ کرد، ھەروەھا داعش لە شاری سێرت وێستگەیەکی تەلەڤیزیۆنی ئاسمانی و وێستگەیەکی ڕادیۆیی ھەبوو لەسەر فریکوێنسی 94.3 FM، و ڕادیۆکە لەژێر ناوی «تەوحید» کاری کردووە و لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ دەستی بە پەخش کردووە و بە ھێزی ١٠ کیلۆوات پەخشی دەکرد کە پەخشەکەی گەیاندە ئەورووپا.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
بەشداربووانی ویکیپیدیا، «إذاعة البيان»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١٥ی ١٢ی ٢٠٢٣.