چەرخی شۆڕش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

چەرخی شۆڕش یان چەرخا شۆڕش (بە کرمانجی: Çerxa Şoreşê، چەرخا شۆرەشێ) سروودێکی شۆڕشگێڕانەیی کوردییە. ئەو سروودە کە بە ناوی مارشی گەریلاش دەناسرێتەوە. نووسەری ھەڵبەست و ئاوازدانەری سروودەکە خەلیل خەمگین بووە، بەڵام سروودەکە دواتر لەلایەن ھونەرمەندانی دیکە وەکوو کۆما بەرخوەدانیش خوێندراوە. چەرخی شۆڕش وەکوو سروودێکی پارتی کرێکارانی کوردستان لە کۆبوونەوەکان و خۆپێشاندانەکان دەخوێنرێتەوە.[١]

وەشانی سۆرانی[دەستکاری]

لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ بەبۆنەی یەکەمین ساڵڕۆژی سەرھەڵدانی ژنان و گەلانی ئێران بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، ناوەندی چاند و ھونەری بێستوون وەشانێکی سروودی چەرخی شۆڕشی بڵاو کردەوە کە ھەڵبەستێکی سۆرانی لەسەر میلۆدییەکەی دانرابوو.[٢]

ھەڵبەست[دەستکاری]

بە سۆرانی بە کرمانجی
چەرخی شۆڕش
ئەمڕۆ چەرخی شۆڕشمان سنوور دەبەزینێ
بانگەوازی ھەموو جیھان تێدەپەڕێنێ
مەینەتی و چەوساوەیی ھەڵدەوەشێنێ
کۆشکی زاڵم و نەوکەر لە بندا دەردێنێ
تووڵی ژیانیان دەچاند و بە خوێن ئاویان دا
دەشت و دەر چرۆیان کرد بە دەنگی پارتیزان
ھەڵیانکرد بایەکی گشت لەسەر سەری شاخان
ڕاپەڕی و داسەپێن بۆ ژینی کوردستان
ھەر لەنێو بەندیخانە ھەتا لووتکەی شاخان
ئاڵای سوور شەکاوەیە بە بەرخوەدان ژیان
ڕێبەر و ڕووناکی ڕێ مە خوێنی شەھیدان
پێشەنگ و ڕێبەری ئێمە پارتی کارکەران
Çerxa Şoreşê
Îro çerxa şoreşê fireh digerîne
Li qadên cîhanê deng dilerzîne
Destarê proleter hûr diherîne
Kedxwarî û nûkeran ji qada hiltîne
Tovê jiyanê reşandin, li qadan şîn didan
Simbila şax didan bi dengê partizan
Pelên bayê herîkandin ji nav dilê çiyan
Rabun ser piyan jîn dan Kurdistan
Ji nav dîwarê zindana heya serê çiyan
Hildan alên sor berxwedan jiyan
Rê ronahî rêbertê da xwîna şehîdan
Rêberê me ye Partiya Karkeran

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Çerxa Şoreşê hîna digere!". Yeni Özgür Politika (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). 2018-10-31. Archived from the original on 2019-03-23. Retrieved 2020-01-30. ٢٣ی ئازاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: کلیپێکی نوێ لە ساڵیادی سەرھەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی بڵاودەکرێتەوە (بە سۆرانی)، نووسراو لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢.