چاوگ (ڕێزمان)
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
ئەم وتارە سەبارەت بە چاوگ لە ڕێزماندا نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە چاوگ.
لە ڕێزماندا، چاوگ بە وشەیەک دەوترێت کە ناوی کارێکە و بەبێ لەبەرچاوگرتنی کەس و کات، جێبەجێبوونی کارێک نیشان دەدا.[١]. پێنج جۆر چاوگ هەیە لە زمانی کوردیدا:
- چاوگی تێیی: نووستن، بیستن.
- چاوگی دالی: دروستکردن، بردن، خواردن.
- چاوگی ئەلفی: سووتان، برژان.
- چاوگی واوی: چوون، بوون.
- چاوگی یێیی: زانین، توانین.