چارتار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەستەی چارتار
بەرگی ئەلبومی تۆ بارانیت
لە ٢٠١٤ بڵاو کراوەتەوە
زانیارییەکان
بنەچەئێران
چەشنەکانمۆسیقای فیوژنی فارسی
ساڵانی چالاکبوون٢٠١١–ئێستا
ئەندامانئارمان گەرشاسبی (گۆرانیبێژ)
ئارش فەتحی (ئاوازدانەر)
ئیحسان حائیری (شاعیر)
ئاین ئەحمەد فەر (دابەشکار)

چارتار گرووپێکی مۆسیقیی ئێرانییە کە لە چوار کەس پێکھاتوون و مۆسیقای ئەلیکترۆنیکی و ئاوازی ئێرانییان تێکەڵی یەکتری کردووە و لە ساڵی ٢٠١١وە تا ئێستا چالاکییان ھەیە. چارتار تا ئێستا سێ ئەلبومی ھەیە و لەماوەی کارکردنیدا ھەوادارانێکی زۆریان بۆ خۆیان کۆ کردووەتەوە.

سەرەتای گرووپ[دەستکاری]

دروستبوون[دەستکاری]

ئارمان گەرشاسبی گۆرانیبێژی گرووپ لە گفتوگۆیەکدا[١] دەڵێت:

ئیحسانی شاعیری گرووپ لە ھەمان گفتوگۆدا[٢] دەڵێت:

ناو[دەستکاری]

ئاینی دابەشکاری گرووپ لەبارەی ناوی گرووپەکەیەوە دەڵێت:

ئارشی شاعیری گرووپ دەڵێت:

[٢]

ئەندامان[دەستکاری]

گرووپی «چارتار» لە کۆنسێرت لە ڕۆتەردام، ئەیلوولی ٢٠١٦

ئەندامانی گرووپ:[٣]

  • ئارمان گەرشاسبی – گۆرانیبێژ
  • ئارش فەتحی – ئاوازدانەر
  • ئیحسان حائری – شاعیر
  • ئاین ئەحمەد فەر – دابەشکار

شێواز[دەستکاری]

ڕەخنەگران[دەستکاری]

کارەکانی چارتار لە جۆری فیوژنن واتە تێکەڵەی دوو جۆر کاری جیان کە ئاوازی ئێرانی و مۆسیقای ئەلکترۆنییان تێکەڵ کردووە و ھەندێک جاریش ھیپ ھۆپ بە چەشنێکی کارەکانی چارتار دادەنرێت.

ھەندێک لە ڕەخنەگران ئەم گرووپە بە گرووپێکی نوێگەر دادەنێن و پێیان وایە چارتار باشترین گرووپی فیوژنی ناو ئێرانە و لەنێوان ڕکابەرەکانیشیدا پڕھەوادارترینە و کۆنسێرتە ناوخۆیییەکانیش بەڵگەی ئەوەن[٤] و ھەندێکی دیکەش پێیان وایە کارەکانی ئەم گرووپە دووبارەکردنەوەی کارە کۆنەکانە.[٥] ئەندامانی گرووپەکە پێیان وایە چارتار ڕێگایەکی تایبەتە و بیرۆکەیەکی جیایە.

دروشم[دەستکاری]

چارتار پیاسەیەکە بە ئومێدی ھیچ، سەرگوزەشتەی ساتە ھاوشێوەکانە، لە ترسەوە تا ئومێد، لە گومانەوە تا باوەڕ (باوەڕێک کە کەم سۆراغی کردین)، ئاواز ھۆنراوە و ھەست سەما و تێپەڕینە.

لە سەرەتای ھەر گۆرانییەک ئێمە دێینە دونیا دوای ھەر گۆرانییەک دەھێنینە دونیا ماوەیەکی زۆرە ئەمە بووەتە نەریتی ئێمە.

بەرھەمەکان[دەستکاری]

یەکەم بەرھەمی گرووپەکە گۆرانیی لە حەسرەتی مانگدا بوو پاشان لە ساڵی ٢٠١٤ یەکەم ئەلبومیان بە ناوی تۆ بارانیت بڵاو کردەوە و پێشوازییەکی چاوەڕوان نەکراوی لێکرا، و لە ساڵی ٢٠١٥ دووەمین ئەلبومیان لەژێر ناوی جادە سەما دەکات بڵاو کردەوە.

تۆ بارانیت[دەستکاری]

ژمارە ناو بە فارسی ناو بە کوردی ماوە
١ اشوبم ئاشوبم - نائارامم ٤:٥٢
٢ مرا بە خاطرت نگەدار لە یادەوەریتا بمھێڵەرەوە ٣:٢٦
٣ ھندسە ئەندازە ٤:١١
٤ باران تویی تۆ بارانیت ٣:٥٢
٥ زن دیوانە ژنی دێوانە ٣:٥٠
٦ کلاغ قەلەڕەش ٣:٤٠
٧ عاشقانە تنھاست عاشقانە تەنھایییە ٣:٥٠
٨ حرفی بزن شتێک بڵێ ٣:٤٣
٩ خوشا با من خۆش بەحاڵی من ٣:٠٦
١٠ شبیە یک مرداب ھاوشێوەی زەلکاوێک (مرداو) ٣:٤٨
١١ در حسرت ماە لە حەسرەتی مانگدا ٤:٠٠
١٢ قطار شەمەندەفەر ٤:٠٢

جادە سەما دەکات[دەستکاری]

ژمارە ناو بە فارسی ناو بە کوردی ماوە
١ لیلاچە لەیلا چکۆڵ ٣:٢٧
٢ آسمان ھم زمین می‌خورد ئاسمانیش دەکەوێت بە زەویدا ٣:٥٢
٣ ببر پڵنگ ٣:٤٥
٤ جادە می‌رقصد جادە سەما دەکات ٣:٢٦
٥ حضوری اتفاقی ئامادەبونی ڕێکەوت ٤:٣٢
٦ ھیچ در ھیچ ھیچ لە ھیچ ٣:٣١
٧ من دھانم من دەمم ٣:٤١
٨ غزل نشد نەبووە غەزەل ٢:٣٤
٩ دریچە دەرچە ٣:٣٥

دەریا لەکوێیە[دەستکاری]

ژمارە ناو بە فارسی ناو بە کوردی ماوە
١ اغوش باوەش ٣:٢١
٢ دور دوور ٤:٣٦
٣ ھجرت کۆچ ٣:٥٧
٤ دریا کجاست دەریا لەکوێیە ٤:٢٥
٥ برگرد بگەڕێوە ٤:٠٢
٦ بنویس بنوسە ٣:٣٣
٧ غروب ئاوابوون ٤:٣٧
٨ تردید رفتن گومانی ڕۆیشتن ٣:١٣
٩ چشم بی برابر چاوی بێ بەرابەر ٣:٤٥
١٠ خلق خەلق ٣:٣٨

خەڵات و دەستکەوتەکان[دەستکاری]

  • باشترین ئەلبومی ساڵ لە جۆری فیوژن بۆ ئەلبومی تۆ بارانیت[٦]
  • باشترین تراکی ساڵ لە جۆری فیوژن بۆ گۆرانیی تۆ بارانیت[٦]
  • پڕفرۆشترین ئەلبومی ئۆنلاین بۆ ئەلبومی جادە سەما دەکات[٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]