پێکھاتەدراوە
لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
لە کۆمپیوتەرزانیدا، پێکھاتەدراوە یا پێکھاتەی دراوە (بە ئینگلیزی: data structure) ڕێگایەکی تایبەتە بۆ کۆگاکردن و ڕێکخستنی دراوە لە کۆمپیوتەردا بە چەشنێک کە بتوانرێ بەشێوەی کارامە بەکار بھێنرێتەوە.[١]
جۆرگەلی لێکجیاوازی پێکھاتەدراوەکان شیاوی بەکارھاتنن لە جۆرگەلی لێکجیاوازی ئەپلیکەیشنەکاندا. بۆ نموونە، B-tree -یەکان بۆ پیادەکردنی بنکەدراوە تەواو گونجاون، بەڵام لە کۆمپایلردا زۆرتر hash table -ەکان بەکار ئەبردرێن. ھەندێک پێکھاتەدراوەش ھەن کە پلەیەکی بەرزی پسپۆڕی پێویستە بۆ کارکردن لەگەڵیان و تەنھا لە بڕێک ئەرکی تایبەتدا بەکار دێن.
پێکھاتەدراوەکان لە نزیکەی گشت بەرنامە و نەرمەکاڵاکاندا بەکار ئەگیردرێن. پێکھاتەدراوەکان ئامێرێکێن بۆ بەڕێوەبردن و کۆنترۆڵکردنی کارامەی بڕە ئێجگار گەورەکانی دراوە.
[دەستکاری] سەرچاوەکان
- ↑ پەڕەی تایبەتی پێکھاتەدراوە لە ئیسایکلۆپیدیای بریتانیکا، لێرە .