لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاواتە گەورەکان |
نووسەر | چارڵز دیکینز |
---|
زمان | ئینگلیزی |
---|
چەشن | ڕۆمان |
---|
لاپەڕەکان | 544 (چاپی یەکەم 1861) |
---|
ئاواتە گەورەکان (بە ئینگلیزی: Great expectation) ڕۆمانێکی مێژووییە لە نووسینی نووسەری بەناوبانگی ئینگلیزی چارڵز دیکینز. ئەم ڕۆمانە سێزدەیەمین ڕۆمانیەتی کە نووسیوێتی.
ڕۆمانی ئاواتە گەورەکان لەساڵی ١٨٦٠ دەستکراوە بە نووسینی و لەساڵی ١٨٦١ تەواوبووە قەبارەی ڕۆمانەکە ٥٤٤ لاپەڕەیە.
ڕۆمانەکە باس لە کوڕێک دەکات بەناوی (فلیپ پریپ) کە ئەوکاتەی ئەو بچووک بووە دایک و باوکی مردوون و ئەو ڕۆژانە سەردانی گۆڕستان دەکات بۆ لای گۆڕی دایک و باوک و براکەی.
پریپ لە گۆڕستان پیاوێکی ترسناک دەبینێ و پیاوەکە داوای لێدەکات ئامێرێکی بۆ بێنێ بۆ بڕینی ئەو کانزایەی لە قاچی بەستراوە و داوای خواردن و شەڕابی لێدەکات و دەڵێ ئەگەر ئەوەی داوام کردووە بەیانی بۆم نەھێنێ ئەوا پیاوێکی گەنجم ڕاسپاردووە تا بتکوژێ. لێرەوە چیرۆکەکە دەست پێ دەکات. فلیپ لەگەڵ خوشکە گەورەکەی و مێردی خوشکەکەی دەژی، خوشکەکەی لەگەڵی خراپە، بەڵام بە پێچەوانەوە، مێردی خوشکەکەی زۆر لەگەڵی باشە و یارمەتی دەدات تا بەسەر کێشەکان سەرکەوێ.
- فلیپ پریپ: کەسایەتی سەرەکییە و ئەو چیرۆکەکە دەگێڕێتەوە.
- جۆی گارگەری: مێردی خوشکی پریپ بوو پیاوێکی میھرەبان و باشبوو و بۆ پریپ و وەکی باوکی وابوو و ئاسنگەر بوو.
- خانم جۆی گارگەری: خوشکی پریپ بوو ٢٠ساڵ لە پریپ گەورەتربوو.
- بەڕێز پەمبلیکۆک: مامی جۆی گارگەری بوو و بازرگانی گەنمەشامی بوو.
- میش ھاڤیشم: ژنێکی دەوڵەمەندی قەیرە بوو.
- ئێستێلا: کچێکی جوان بوو و میس ھاڤیشم ھەڵیگرتبۆوە و کردبووی بە کچی خۆی.
- ماتیۆ: ئامۆزای میس ھاڤیشم بوو.
- ھێربەرت: کوڕی ماتیۆ بوو ئەو کەسە بوو کە مێوانداری پریپی کرد بۆ سەردانیکردنی میس ھاڤیشم.