پی ئێچ پی

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

ھ

پى ئێچ پى
PHP-logo.svg
داڕێژەر رامسوس لێردۆرف
جۆر زمانى وێب داڕشتن
مۆڵەت مۆڵەتی PHP
ماڵپەڕ www.php.net

پى ئێچ پى (بەئینگلیزی: Hypertext Preprocessor کورت دەکرێتەوە بۆ PHP) یەکێکە لە زمانە هەرە باو و گرنگەکانى بوارى وێب داڕشتن، و زمانێکى نووسراوە و پێی دەوترێ زمانى سکریپتکردن کە لە بنەڕەتەوە بۆ پەرەپێدان و باشترکردنى پەڕەى وێب و ماڵپەڕەکان هاتۆتە کایەوە.

مێژوو[دەستکاری]

سەرەتاى دەرکەوتنى ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵى ١٩٩٥ کاتێک لەلایەن راسموس لێردۆرفەوە Rasmus Lerdorf دۆزرایەوە. لەوکاتەدا ناوى PHPی بۆ دانەنرابوو، بەڵکو پێی دەگوترا PHP/FI. لەڕاستیدا PHP لەوکاتەدا زمانێکى جێگیر نەبوو، بەڵکو کۆمەڵێک جێبەجێ کردن بوو کە بەپاڵپشتى و بەکاربردنى زمانی پێرڵ (وێب داڕشتن) دەنووسرا، راسموس لەوکاتەدا ناوى لەو کۆمەڵە جێبەجێکردنە نا: Personal Home Page Tools، لەوکاتەدا PHP پێویستى بەوە بوو کە کۆمەڵێ جێبەجێکردنى باشترى بۆ زۆر بکرێ، بۆیە ڕامسوس هەڵستا بە نووسینى کۆمەڵێک جێبەجێکارى تر لەسەر بنەماى زمانى C، کە واى کرد لەوکاتەدا PHP تواناى پەیوەندیکردنى هەبێت بە بنکەى دراوەوە.

PHP/FI بەشێکى کەمى ئەو کارانەى ڕادەپەڕاند کە وەشاندنەکانى ئێستاى PHP ڕایئەپەڕێنن و هەروەها زۆربەى گۆڕاوەکانى لە گۆڕاوەکانى پێرڵ دەچوون.

لەساڵى ١٩٩٧ دا PHP/FI وەشاندنى 2.0 دەرچوو کە ویسترا تێیدا بەهێزتر بکرێت وەک لەوەشانى پێشوو، هەرچەندە کە گەشەپێدەرانى زۆربوون بەڵام لەساڵى ١٩٩٧ لەلایەن Zeev Suraski جارێکى تر سەر لەنوێ نووسرایەوە کە ئەمجارە بووە وەشانێکى زۆر بەهێزى PHP ـــکە PHP 3.0 ــبوو کە بەوەشانى فەرمى دادەنرا , گرنگى ئەم وەشانەش بێ لە گۆڕین و بەهێزتر کردنى کۆدەکان , گۆڕینى ناوى PHP ـبوو کە لەو کاتەدا بەبێ FI ـوەشێندرا , PHP بوو بە کورتکراوە (PHP: Hypertext Preprocessor) شایەنى باسە ئەم وەشانە لە ساڵى ١٩٩٨ دەرچوو پاش ٩ مانگ تاقیکردنەوە . هەر لەهەمان ساڵدا پاش دەرچوونى فەرمى PHP 3.0 , هەردوو Zeev Suraski و Andi Gutmans هەستان بە دووبارە نووسینەوەى بنەماو کۆدە گرانەکانى PHP تا واى لێبێت PHP ــزمانێکى بەربڵاوبێت لەڕووى بەکاربردنەوە . ئەو بزوێنەرەى کە دواى دووبارە نووسینەوەى PHP دەرکەوت Zend Engine ــبوو شایەنى باسە Zend لە پیتەکانى یەکەمى ناوى گەشەپێدەرەکانییەوە وەرگیراوە , پاشان لەساڵى ١٩٩٩ ئەمیش وەک بزوێنەرێکى سەرکەوتوو بە فەرمى بانگەوازى بۆکرا ! لەساڵى ٢٠٠٠ ــدا PHP 4.0 ـدەرچوو کە ئەم وەشانە تەواو پشتبەستوو بوو بە بزوێنەرى Zend , لەم وەشانەدا گەلێک تایبەتمەندى بۆ PHP زۆرکرابوو وەک پاڵپشتکردنێکى باشترى Server و شەکرۆکەى نایاب (Session) و باشترکردنى بوارى پارێزگارى . لەگرنگترین هۆکارەکانى سەرکەوتنى PHP ـئەوەیە کە سەرچاوەکراوەیە .


ئامرازەکان[دەستکاری]

روونکردنەوەى ئەم ئامرازانە

Cross Platforms[دەستکاری]

ئه‌م زاراوه‌یه‌ که‌ به‌زمانی PHP کار ده‌کات ،توانای کارکردنی هه‌یه‌ له‌سه‌ر زیاتر له‌ سیسته‌مێکی کار کردن ،بۆ نموونه‌ ئه‌توانێت کاری پێبکرێت له‌سه‌ر سیسته‌می لینوکس و ئه‌شتوانێت کاری پێبکرێت له‌سه‌ر سیسته‌می ویندۆز به‌ شێوه‌یه‌کی زۆر نایاب.


Embedded HTML[دەستکاری]

ئه‌م فایله‌ کارده‌کات له‌سه‌ر ئه‌و پرۆگرامۆکانی به‌هۆی [HTML] و PHP به‌ڕێوه‌ ده‌چن.

Server Side[دەستکاری]

کارپێکه‌ری فایله‌کانی PHP ــه‌ له‌سه‌ر ڕاژه‌کانی وێبدا ، پاڵپشتی زمانی PHP ده‌کات ، کارپێکه‌ری ئه‌م ئامڕازه‌ پێویسته‌ یه‌ک سیسته‌می به‌کارهێنه‌ری هه‌بێت له‌ کۆمپیوته‌ره‌که‌یدا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی له‌ زمانه‌که‌ یه‌کبگرن .



زمانەکانى سکرێپتکردن[دەستکاری]

ئه‌م زاراوه‌یه‌ به‌مانای ئه‌وه‌ دێت که‌ ،زمانی PHP به‌کاردێت بۆ دروست کردنی په‌ڕه‌کانی وێب یان چاککردن یاخود په‌ره‌پێدانی پرۆگرامۆکه‌کانی وێب . له‌ ڕاستیدا له‌کاتی کردنه‌وه‌ی وێب گه‌ڕه‌کاندا وه‌ک ئینته‌رنێت ئێکسپلۆر یان ئۆپێرا مینی یان ئه‌ڤانت شه‌رت نیه‌ ئه‌و وێبگه‌ڕانه‌ پاڵپشتی زمانه‌که‌ بکه‌ن (PHP) ئه‌مه‌ش دڵنیامان ده‌کاته‌وه‌ له‌ نه‌بونی یاکلای وئاژاوه‌ له‌ نێوان کۆمپانیای وێبگه‌ڕه‌کاندا (گه‌ر ئێکسپۆلر یان هه‌ر وێبگه‌ڕێکی تر پاڵپشتی بکردایه‌ ئه‌وا وێبگه‌ڕیکه‌ی تر پاڵپشتی لێنه‌ئه‌کرد و ئه‌وه‌ش ئه‌بوه‌ هۆی جیاوازی بون له‌ وێبه‌کاندا و دابه‌ش بونی به‌ چه‌ند یه‌که‌یه‌کی جیاواز و ئاڵۆزدا) به‌ کورتی کاتێک به‌سته‌رێک ده‌که‌یته‌وه‌ بۆ نموونه‌ http://www.webchin.org/meko/index.PHP له‌وێدا تۆ داوای زمان و په‌ڕه‌ی PHP ئه‌که‌یت نه‌وه‌ک ئامڕازێک یان جافا سکرپێتیک که‌ تایبه‌ت بێ به‌یه‌ک وێبگه‌ڕ ،ئه‌مه‌ش وا ده‌کات زمانی PHP سه‌ربه‌خۆ کاره‌کانی بکات و له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکاندا یه‌ک نه‌گه‌رێت ،هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ بوه‌ته‌ هۆی زیاتر به‌هێز کردنی زمانه‌که‌.



بۆ PHP به‌کار ئه‌هێنیت ؟[دەستکاری]

یه‌که‌م / به‌هۆی یه‌ک گرتن له‌گه‌ڵ په‌ڕه‌کانی وێبدا

یه‌کێک پرسیارت لێئه‌کات و ئه‌ڵێت ،چۆن سود له‌ زمانی PHP وه‌رده‌گریت که‌ چی زمانه‌کانی تر زۆر به‌کار ناهێنیت ؟ تۆش ئه‌ڵێیت ڕاسته‌ زمانی html بۆ دروست کردنی وێــب سه‌رکه‌وتووه‌ ،به‌ڵام ئه‌مه‌ بۆ کارێکی سه‌ربه‌خۆی ئه‌بێت (دوور له‌ به‌شداری کردنی خه‌ڵک)یان تاکه‌که‌سی ،گه‌ر به‌ شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ بیڵێین (ته‌نها چه‌ند په‌ڕه‌یه‌کی ئاسان و کورت ،ئه‌مه‌ش ئه‌بێته‌ هۆی زو بێزار کردنی خاوه‌ن وێب و سه‌ردانکه‌ران)

به‌ڵام گه‌ر بته‌وێت ڕۆژانه‌ ماڵپه‌ڕه‌که‌ت نوێ ببێته‌وه‌ بۆ نموونه‌ ناردنی هه‌واڵی نوێ و پشتگیری کردنی ئامڕازه‌کانی گه‌ڕانی ماڵپه‌ڕه‌ به‌ناوبانگه‌کان ،به‌بێ ده‌ستاکری کردنی په‌ڕه‌ی پرۆگرامۆکه‌که‌ و خۆ ماندو کردن ،یان ئه‌ته‌وێت بزانیت ڕای سه‌ردانکه‌رانی ماڵپه‌ڕه‌که‌ت چۆنه‌و چۆن نیه‌ یانبته‌وێط ماڵپه‌ڕه‌که‌ت بۆ فۆرشتن و کڕینی کاڵا به‌کاربێنیت ،ئه‌وا پێویستت به‌ زمانیPHP ئه‌بێت ،که‌ زمانیhtml ئه‌و کاره‌ فراوانه‌ی پێ ناکرێت.

دووه‌م / به‌خۆڕاییه‌ : زمانی PHP به‌بێ هیچ به‌رامبه‌رێکه‌ (خۆڕاییه‌) پێویست به‌ هیچ ڕێپێدانێک ناکات و به‌رده‌وام له‌کار کردن دایه‌ به‌بێ وه‌ستان وه‌ له‌ زمانی ASP ناچێت له‌م بارانه‌وه‌.


سێیه‌م /پاڵپشتکردنی له‌لایه‌ن زۆرێک له‌ ڕاژەکارەکان : زۆرێک له‌ ماڵپه‌ڕەکان هه‌ن که‌ پاڵپشت له‌م زمانه‌ ئه‌که‌ن (PHP) که‌ هه‌یانه‌ به‌ خۆڕاین و هه‌شیانه‌ به‌ نرخێکی که‌م کارده‌که‌ن بۆ خاوه‌ن وێبه‌کان.


چواره‌م / ئاسان یه‌ک گرتنی له‌گه‌ڵ بنکه‌ی دراوه‌ (داتابه‌یس)دا : له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت زمانی ASP وا لێکرد که‌ له‌گه‌ڵ پرۆگرامۆکه‌کانیدا یه‌ک بگ به‌شێوه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی ،به‌ڵام زمانی PHP له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی بنکه‌ی دراوه‌کاندا پاڵپشتی لێده‌کرێت ،ئه‌مانه‌ش چه‌ن بنکه‌یه‌کی دراوه‌ که‌ پاڵپشتی زمانی PHP ده‌کات :

-Adabas -dBase -Empress -FilePro -Informix -InterBase -mSQL -MySQL -Oracle -PostgreSQL -Solid Sybase -Velocis -some UNIX distributions' dbm -any database that supports ODBC (Open Data Base Connectivity.


  • PHP بەراورد بە ASP :

ASP لەسەر زمانی زمانی ڤیژواڵ به‌یسک بنچینەی گرتوە، پاش هاتنی دۆت نێت و پەیدابوونی c# کە ASP.Net هاتەکایەوە، زمانی C# یش بوو بە کۆڵەکەیەکی تر بۆی، PHP لە زمانی C دروست بووە، ASP پێویستی به‌ ڕاژه‌کاری IIS یان PWs هه‌یه‌ و بەزەحمەت لە سیستەمی لینوکسدا دەخرێتەگەڕ، بەڵام PHP بەهۆی ڕاژه‌کاری ئه‌پاچی ئەپاچی کەلەسەر سیستەمە جۆراوجۆراکان کاردەکات، ئەو کێشەیەی نییە.


گۆڕینی سکریپتەکان ( لە ASP بۆ PHP و بەپێچەوانەوە)[دەستکاری]

لەڕێگەی ئامراز و بەرنامەی تایبەتییەوە[١]، سەرهێڵیش ماڵپەر هەن کە ئەم کارە پێشکەش دەکەن بۆ نموونە Convert PHP to ASP.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. مەکۆکانى وێبچن / زانیارى لەسەر هەندێک لەزمانەکانى وێب داڕشتن
  2. مەکۆکانى وێبچن / زمانی PHP بناسه‌
  3. ویکی PHP لە چاوگ
  4. ویکی PHP لە زانستپەروەرانی کورد