پینۆکیۆ (فیلمی ١٩٤٠)
پینۆکیۆ (١٩٤٠ فیلم) | |
دەرھێنەر | بێن شارپستین ھامیڵتن لوسک بیڵ ڕۆبێرتز نۆرمان فیرگسن جاک کیینی ویلفرێد جاکسن تی. ھی |
---|---|
بەرھەمھێنەر | واڵت دیزنی |
نووسین | تێد سیێرس ئۆتۆ ئینگلاندەر وێب سمیث ویلیام کۆترێڵ جۆسف سابۆ ئێردمان پێنەر ئوروڵیۆس بتاگلیا |
سەرچاوەی چیڕۆک | ڕۆمانی سەرکێشیەکانی پینۆکیۆ لەلایەن (کارلۆ کۆلۆدی) |
کاست | کلیف ئێدوارد دیکی جۆنس کریستیان ڕوب مێڵ بلانس واڵتەر کاتلێت چارڵز جودێڵس ئێڤێلین ڤێنەیبڵ فرانکی دارۆ |
مۆسیقا | لێی ھارڵاین پاوڵ ج. سمیث |
ستۆدیۆ(کان) | واڵت دیزنی ئەنمەیشن ستۆودیۆس کۆمپانیای واڵت دیزنی |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | ئاڕ کەی ئۆ ڕەیدیۆ پیکچەرز |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٧ شوباتی ١٩٤٠ |
ماوەی فیلم | ٨٨ خولەک |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ٢٬٢٨٩٬٢٤٧ دۆلار |
داھات | ٨٤٫٢ ملیۆن دۆلار |
پینۆکیۆ (ئینگلیزی: Pinocchio) فیلمێکی خەیاڵی و میوزیکی ئەنیمەیشنی ئەمریکی ساڵی (١٩٤٠)ە، کە لەلایەن کۆمپانیای واڵت دیزنی وە بەرھەم ھێنراوە، وە سەرچاوەی ئەم چیرۆکەش لە ڕۆمانی منداڵانی ئیتاڵی سەرکەشیەکانی پینۆکیۆ لەلایەن (کارلۆ کۆلۆنی) ەوە ھاتووە، وە دووھەم فیلمی شانۆیی ئەنیمەیشن (وێنەی جوڵاو) ی کۆمپانیای واڵت دیزنی بوو، کە پێش ئەم فیلمە فیلمێکی ئەنیمەیشنی تریان بەرھەم ھێنابوو لە ساڵی (١٩٣٧) بە ناوی بەفرە سپی و حەوت کورتەباڵاکە کە سەرکەوتنێکی باشی بەدەست ھێنا بوو.
ئەم فیلمە لە دەرھێنانی (بێن شارپستین، ھامیڵتن لوسک، بیڵ ڕۆبێرتز، نۆرمان فیرگسن، جاک کیینی، ویلفرێد جاکسن، تی. ھی) یە، وە لە بەرھەمھێنانی (واڵت دیزنی)یە، وە لە نووسینی (تێد سیێرس، ئۆتۆ ئینگلاندەر، وێب سمیث، ویلیام کۆترێڵ، جۆسف سابۆ، ئێردمان پێنەر، ئوروڵیۆس بتاگلیا) یە، ئەو ئەکتەرانەی بەژداریان تێدا کردووە (کاست) برییتن لە (کلیف ئێدوارد، دیکی جۆنس، کریستیان ڕوب، مێڵ بلانس، واڵتەر کاتلێت، چارڵز جودێڵس، ئێڤێلین ڤێنەیبڵ، فرانکی دارۆ)، وە میوزیکی فیلمەکەش (لێی ھارڵاین، پاوڵ ج. سمیث) ە، وە کۆمپانیای بڵاوکەرەوەکەش (ئاڕ کەی ئۆ ڕەیدیۆ پیکچەرز) ە.
ئەم فیلمە ڕێکەوتی دەرچوونی (٧ شوباتی ١٩٤٠) ە، وە ماوەی فیلمەکەش بریتیە لە (٨٨ خولەک) و زمانی فیلمەکەش زمانی ئینگلیزیە.
ئەم فیلمە بڕی ٢٬٢٨٩٬٢٤٧ دۆلاری ئەمریکی تێچووە و داھاتەکەشی ٨٤٫٢ ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە.
چیرۆکی فیلمەکە
[دەستکاری]ئەم فیلمە باس لە پیاوێکی پیر دەکات بە ناوی (گێپێتۆ) کە تەنھا لەگەڵ ماسییەک و پشیلەیەک ژیان بەسەر دەبات و حەزی بە کوڕێکە کە ھەیبێت، بۆیە دەچێت کە بۆکەڵەیەکی دارین دروست دەکات وە لەشەوێک دا ئاوات دەخوازێت کە ئەم بوکەڵەیە ڕۆژێک لە ڕۆژان ببێتە کوڕێکی ڕاستی وە ھەر لەو شەوەدا فریشتەیەک گیانی پێ دەبەخشێت و پێی دەڵێت کە تۆ ڕۆژێک لە ڕۆژان ھەر دەبیت بە کوڕێکی ڕاستی، وە دواتر کە پیاوە پیرەکە کە خەبەری دەبێتەوە دەبینێت کە بوکەڵەکە گیانی تێدایە و ئاواتەکەی ھاتووەتە دی زۆر خۆشحاڵ دەبێت و ناوی دەنێت (پینۆکیۆ).
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی دیزنی
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی ئەنیمەیشن
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی کارتۆن
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پینۆکیۆ (فیلمی ١٩٤٠) تێدایە. |
- وتارە ھەتیوەکان لە ئەیلوول ٢٠٢١
- فیلمەکانی ١٩٤٠
- فیلمە ئەمریکییەکان
- فیلمەکان بە زمانی ئینگلیزی
- فیلمەکانی واڵت دیزنی پیکچەرز
- فیلمە بەرھەمھێنراوەکانی واڵت دیزنی
- فیلمەکانی ئەمریکا بۆ تۆمارکردنی فیلمی نەتەوەیی
- فیلمە فانتازیا ئەنیمەیشنە منداڵە ئەمریکییەکان
- فیلمە درێژە ئەنیمەیشنییە ئەمریکییەکان
- فیلمە سەرکێشییە ئەنیمەیشنییە منداڵانە ئەمریکییەکان
- فیلمە مۆسیقییە ئەنیمەیشنییە منداڵانە ئەمریکییەکان
- فیلمە سەرکێشییە خەیاڵییە ئەمریکییەکان
- فیلمە ئەنیمەیشنییەکان دەربارەی ڕێوییەکان
- فیلمە ئەنیمەیشنییەکان دەربارەی ھاوڕێیەتی
- فیلمە ئەنیمەیشنییەکان لەسەر بنەمای کتێبی منداڵان
- فیلمە ئەنیمەیشنییەکان لەسەر بنەمای ڕۆمانەکان
- فیلمەکان سەبارەت بە کەمتوانی
- فیلمەکان دەربارەی پەرییەکان
- فیلمەکان دەربارەی ھاوڕێیەتی باوک و کوڕ
- ئەو فیلمانەی بۆ کۆمیک وەرگێڕدراون
- ئەو فیلمانەی کە خەڵاتی ئۆسکاری باشترین نمرەی ڕەسەنیان بەدەستھێناوە
- ئەو فیلمانەی کە خەڵاتی ئۆسکاریان بۆ باشترین گۆرانی ڕەسەن بەدەستھێناوە
- فیلمە ئەنیمەیشنییەکانی واڵت دیزنی پیکچەرز
- فیلمەکانی پینۆکیۆ
- فیلمە فەنتازییە مۆسیقایییە ئەمریکییەکان
- فیلمە ئەنیمەیشنەکان سەبارەت بە گۆڕینی شێوە
- فیلمەکانی واڵت دیزنی ئەنیمەیشن ستۆدیۆز