پۆشکاش
پۆشکاش له‌باشترین یاریزانانی تۆپی پێ-یه له‌مێژوودا،84 گۆڵی بۆ هه‌ڵبژ‌رده‌ی هه‌نگاریا تۆمارکردووه له 85 یارییدا،514 گۆڵی له 529 یارییدا تۆمارکردووه له خوله‌کانی هه‌نگاری و ئیسپانی ـی‌دا.له‌سه‌ره‌تای ژیانی وه‌رزشی خۆی یاریی بۆ یانه‌ی کیسپێست و هۆنفید بۆدابست کرد،پاشان دوای شۆڕشی 1958 ـی هه‌نگاریا،ڕووی کرده ئیسپانیا و چووه یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید که‌له‌و کاته‌دا به یانه‌ی ئه‌فسانه‌کان ناوده‌برا و دی ستیڤانۆ،فرانسیسکۆ خینتۆ،ڕیمۆند کۆپا،هیکتۆر ڕییاڵ و خۆزێ سانتا ماریا یارییان له ڕیزه‌کانیدا ده‌کرد.ئه‌فسانه هه‌نگارییه‌که 352 گۆڵی له 341 یارییدا له‌خولی هه‌نگارییدا تۆمارکردووه و پێنج نازناوی خولی هه‌نگاری به‌ده‌ستهێناوه.له‌ساڵی 1958 چووه یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید وله‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵ یاریکردنیدا له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه 206 گۆڵی له 223 یارییدا تۆمارکردووه و چوارجار خه‌ڵاتی پیچێچی(گۆڵکه‌ری خوله‌که)ـی به‌ده‌ستهێناوه و سێ‌جار جامی ئه‌وروپا(خولی یانه پاڵه‌وانه‌کان) و پێنج وه‌رزی یه‌ک له‌سه‌ر یه‌ک له‌گه‌ڵ ڕیاڵ مه‌درید خولی ئیسپانی به‌ده‌ستهێناوه.
له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی هه‌نگاریا میدالیای زێڕی له‌ئۆڵۆمپیادی 1952 به‌ده‌ستهێناوه و هه‌روه‌ها پله‌ی دووه‌می له‌جامی جیهانی 1954 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌که‌ی به‌ده‌ستهێناوه که‌له یاری کۆتاییدا به‌هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیای خۆرئاوا دۆڕان.دواتر که ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئیسپانی پێبه‌خشرا چوار یاری نێوده‌وڵه‌تی به‌درێسی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌وه کرد و دوای وازهێنانی له‌تۆپی پێ ماوه‌ی 26 ساڵ ڕاهێنه‌رایه‌تی له ئه‌مریکای لاتین و ئوسترالیا و یۆنان کرد و له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئایک ئه‌سینا جارێک بووه پاڵه‌وانی خولی ئه‌و وڵاته و دووجار خولی ئیسپانی به‌ده‌ستهێناوه.
پێرست |
[دەستکاری] نازناو لەگەڵ یانەکان
- هۆنفید بۆدابست :
- پاڵه‌وانی خولی هه‌نگاری:1949-1950 ، 1950 ، 1952 ، 1954 ، 1955
- ڕیاڵ مه‌درید:
- پاڵه‌وانی خولی ئیسپانی:1960-1961 ، 1961-1962 ،1962-1963 ، 1963-64 ،1964-65
- جامی شای ئیسپانیا:1962
- پاڵه‌وانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا:1959 ، 1960 ، 1966
- دووه‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌کان:1962 ، 1964
- جامی جیهانی یانه‌کان:1960
[دەستکاری] نازناو بۆ هەنگاریا
- پاڵه‌وانی ئۆڵۆمپیاد:1952
- پاڵه‌وانی ئه‌وروپای ناوه‌ند(ناوین):1953
- دووه‌می جامی جیهانی:1954
- پاڵه‌وانی جامی به‌ڵکان:1947
[دەستکاری] دەستکەوتی تاکەکەسی
- گۆڵکه‌ری خولی هه‌نگاری:1947-48 ، 49-50 ، 1950 ، 1953
- باشترین یاریزانی ئه‌وروپا و جیهان:1953
- باشترین یاریزانی سه‌ده‌ی بیسته‌م(له‌لایه‌ن گۆڤاری لیکیپ)
- باشترین یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی هه‌نگاریا له‌سه‌ده‌ی بیسته‌م
- یه‌که‌م گۆڵکه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی هه‌نگاریا له‌سه‌ده‌ی بیسته‌م
- باشترین یاریزانی ئه‌ورپا:1960
- گۆڵکه‌ری خولی یانه پاڵه‌وانه‌کان:1960 ، 1964 به 12 ، 7 گۆڵ
- براوه‌ی خه‌ڵاتی پیچێچی(گۆڵکه‌ری خولی ئیسپانی):1959-60 ، 60-61 ، 62-63 و 1963-64
[دەستکاری] سەرچاوە
- وێکیپێدیای ئینگلیزی