پۆدکاستی خەیاڵی زانستی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆدکاستی خەیاڵی زانستی پۆدکاستێکە سەر بە ژانری زانستی خەیاڵییە، کە تیشک دەخاتە سەر پێشکەوتنە ئاییندەیی و خەیاڵییەکان لە زانست و تەکنەلۆژیادا لە ھەمان کاتدا لێکۆڵینەوە لە کاریگەرییەکانی ئەم داھێنانە خەیاڵیانە دەکات. زۆرجار کارەکتەرەکانی ئەم چیرۆکانە تووشی چەند گەڕانێک دەبن کە بریتین لە گەڕان بەدوای بۆشایی ئاسمان و دەرەوەی زەوی و گەشتکردن بە کات و گەردوونی ھاوتەریب و زیرەکی دەستکرد و ڕۆبۆت. سەرەڕای گرنگیدان بە شوێنە خەیاڵییەکان و ماوەی کات، پۆدکاستەکانی زانستی خەیاڵی بە بەردەوامی شوێنەکان، ڕووداوەکان، یان کەسانی جیھانی ڕاستەقینە لەخۆدەگرن یان ئاماژەیان پێدەکات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]