پلازمید

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پلازمید لە بەکتریا

پلازمید (بە ئینگلیزی: Plasmid) بریتییە لە گەردی دی ئێن ئەیی ئەڵقەیی، ئاسایی لە بەکتریا، گیا و ژمارەیەک لە کارگدا ھەیە، و ھەندێک بۆھێڵی پەیدابووی تێکەڵبووی بۆماوەی تێدایە. پلازمید دەتوانێت دووھێند ببێت بە شێوەی سەربەخۆ لە کڕۆمۆسۆمی سەرەکی. ھەر پلازمیدێک شوێنی تایبەت بە دووھێندەبوونی ھەیە کە (origin of replication) پێ دەڵێن. لە زانستی نوێ، زانایان دەتوانن بە دەستکردی خۆیان پلازمید بخەنە ناو خانەکانی زیندەوەر. ئەندازەی پلازمید لە ١ تا ١٠٠٠ kbpـە، و ھەر خانەیەک دەتوانێت ھەزار پلازمید ببێت. زۆر جار پلازمید لە ڕێی conjugation لە بەکتریایەک بۆ بەکتریایەکی تر دەگوازرێتەوە. بایۆلۆجیستی ئەمریکی بە ناوی oshua Lederberg بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٥٢ وشەی پلازمیدی بەکارھێنا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • پەرتووکی زیندەزانی ١٢ (چاپی دووەم - ٢٠١١)