پارانۆرمان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پارانۆرمان
دەرھێنەرسام فیڵ
بەرھەمھێنەرئەنانی سەفتنەر
نووسینکریس بەتڵەر
مۆسیقاجۆن بریۆن
دەستکاریکریستۆڤەر موریی
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەلایکا
ڕێکەوتی دەرچوون١٧ی ئابی ٢٠١٢
ماوەی فیلم٩٢ خولاک
وڵاتئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون٦٠ ملیۆن دۆلار
داھات١٠٧ ملیۆن دۆلار

پارانۆرمان (بە ئینگلیزی: ParaNorman) ئەنیمەیشنێکی ئەمریکیی ساڵی ٢٠١٢یە، جۆرێکە لە تاریکی، کۆمیدی، خێزانی، ترسناک. کاری دەرھێنانی لەلایەن سام فێڵ و کریس بەتڵەر (یەکەم فیلمی وەک دەرھێنەر) بۆ کراوە، سیناریۆی فیلمەکە لەلایەن ″بەتڵەر″ کاری لێکراوە.[١] فیلمەکە «لایکا» بەرھەمھێندراوە، ئەستێرەکانی دەنگی فیلمەکە، کۆدی سمیت، تەکەر ئەلبێرزی، ئانا کێندرییک، کازی ئەفلیک، کریستۆڤەر مینتس، لاسڵی مان، جێف گارلین، ئێلینا ستریک. یەکەم فیلمی ئەنیمەیشنی وەستاو بوو کە بۆ دروستکردنی ڕوخساری کارەکتەرەکان چاپکەری سێ ڕەھەندی بەکارھاتبێت، ھەروەھا دووەم ئەنیمەیشنە کە بە سێ ڕەھەندی وێنەی گیرابێت.[٢] لە فیلمەکە، نۆرمان کوڕێکی گەنجە دەتوانێت پەیوەندی بە تارمایییەکانەوە بکات، ئەرکێکی دەدرێتێ کە کۆتایی بھێنێت بە جادووگەری نەفرەت لێکردن کەتەمەنی ٣٠٠ ساڵە لە شارۆچکەی ″ماساتشوستس″.

پارانۆرمان بەشێوەیەکی فەرمی لە ١٧ی ئابی ٢٠١٢ لەلایەن «فۆکوس ڤێچەرس» بڵاوکرایەوە،[٣] بەشێوەیەکی ئەرێنییانە پێداچوونەوەی ڕەخنەگرانەی بۆکرا.[٤] سەرکەوتنی لە بۆکس ئۆفیس بەدەستھێنا بە کۆکردنەوەی ١٠٧ ملیۆن دۆلار لە ھەموو جیھان، ئەمەش لەوکاتەی بووجەی فیلمەکە تەنیا ٦٠ ملیۆن دۆلار بوو.[٥][٦] فیلمەکە پاڵێوراوکرا بۆ ساڵی خەڵاتی ئۆسکار و خەڵاتی بافتا بۆ باشترین فیلمی ئەنیمەیشن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Buchanan, Jason. "ParaNorman (2012)". Allmovie. Retrieved August 30, 2012.
  2. ^ Roper, Caitlin (August 2012). "The Boy with 8,000 Faces". Wired. ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "ParaNorman To Open August 17, 2012" (Press release). LAIKA. May 4, 2011. Archived from the original on 14ی Mayی 2011. Retrieved May 17, 2011. {{cite press release}}: Check date values in: |archivedate= (help)
  4. ^ "ParaNorman (2012)". Rotten Tomatoes. Fandango Media. Retrieved November 26, 2019.
  5. ^ "ParaNorman". Box Office Mojo. Retrieved February 15, 2013.
  6. ^ "Travis Knight (President & CEO of LAIKA) Talks PARANORMAN, Audience Reactions to the Film, Laika's Future Plans, and More at the VES Awards". Collider. Retrieved February 18, 2013.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]