وەلید ئیسماعیل (بانگخواز)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

وەلید ئیسماعیل محەممەد ئیسماعیل (١٩٧٥)، بانگخوازێکی ئیسلامی میسرییە، چاوپێکەوتنکاری تەلەڤیزیۆنی و ئەندامی ھاوپەیمانی بزووتنەوەی ئیسلامییە بۆ بەرگریکردن لە ھاوەڵان و ئەھلی بەیت.[١]

ژیان[دەستکاری]

وەلید ئیسماعیل کە نازناوی ئەبوو عائیشەیە، لە ساڵی ١٩٧٥ لە پارێزگای ئەسکەندەریە لەدایکبووە لە گوندی ھانۆڤیل و لەوێ گەورە بووە و لە قوتابخانەکانی خوێندوویەتی تا دەرچووی پەیمانگای ئیعدادی بانگخوازان بووە، دەستی بە کارەکانی کردووە وەک بانگەوازکارێک دوای دەرچوونی لە پەیمانگا و بوو بە کەسایەتییەکی تەلەڤیزیۆنی و پێشکەشکاری بەرنامەی گفتوگۆ و بەناوبانگ بوو بە شێوازی گفتوگۆکردن و وتووێژەکانی، تایبەتمەند بوو لە بڵاوکردنەوەی گێڕانەوەی تایبەت سەبارەت بە ھاوەڵان و ئەھلی بەیت لە کتێبەکانی سوننە و دواتر بووە وتەبێژی ھاوپەیمانی بزووتنەوەی ئیسلامی بۆ بەرگریکردن لە ھاوەڵان و ئەھلی بەیت، ھەروەھا میوانداری چەندین بەرنامەی لە کەناڵە تەلەڤیزیۆنییە عەرەبییەکان کردووە.[٢][٣][٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]