مەھوەش جاسمی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وەفا جاسمیەوە ڕەوانە کراوە)
مەھوەش جاسمی

لەدایکبوون١٩٤٠
مەرگ١٩٧٦
ھۆکاری مەرگئەشکەنجە
شوێنی گۆڕنادیار
نیشتەجێیکرماشان، تاران
نەتەوەکورد
ناوەکانی تروەفا
پیشەپەرستار
حیزبی سیاسیڕێکخراوەی شۆڕشگێڕی حیزبی توودەی ئێران


مەھوەش جاسمی ناسراو بە وەفا (١٩٤٠ لە کرماشان – ١٩٧٦ لە شەھرئارا، تاران) پەرستار و چالاکێکی سیاسیی شۆڕشگێر بوو. ئەو لە ئەندامە کادیرەکانی ڕێکخراوەی شۆڕشگێڕی حیزبی توودەی ئێران بووە و دژ بە حکوومەتی پاشایەتیی محەممەدڕەزا پەھلەوی خەبات و تێکۆشانی کردووە. مەھوەش جاسمی بۆ ماوەیەک لە ھامبورگ لە ئەڵمانیا وەکوو ئەندامی کۆنفیدراسیۆنی جیھانیی خوێندکارە ئێرانییەکان چالاک بووە و لە کوتایی ١٩٦٠ەکان بۆ یارمەتیدانەوە بە ڕێبەرایەتیی ڕێکخراوەی شۆڕشگێڕی حیزبی توودەی ئێران گەڕایەوە بۆ ئێران. ئەو لە ئێران بۆ ماوەیەکی درێژ بە شێوەیەکی نەھێنی دەژیا. بەڵام بەدوای ئەوەی کە ماڵێکی شاراوەی ڕێکخراوەکە لەلایەن ڕەژیمی پاشایەتیی ئێران ناسیندرا، لە مانگی تشرینی دووەم یان کانوونی یەکەمی ١٩٧٦ لە گەڕەکی شەھرئارای تاران لەدەرەوەی ماڵەکە دەستبەسەر کرا و لە گرتووخانە وێڕای مەعسوومە تەوافچیان لە ژێری ئەشکەنجە کوژرا.[١]

تەنانەت بەدوای شۆڕشی ١٩٧٠ی ئێرانیش گۆڕی مەھوەش جاسمی و مەعسوومە تەوافچیان نەدۆزرایەوە. ئیرەج کەشکوولی لە کۆمەکتێبەکانی چاوخستنەوەیەک لە ناوەوە بۆسەر بزووتنەوەی چەپی ئێران دەڵێت ئەگەری ھەیە تەرمی مەھوەش جاسمی لەنێوی گۆلی خوێ لە نزیکیی شاری قوم خرابێت.[١]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]