ویکیپیدیا:ڕاپرسییەکان/گۆڕینی وشەی ئینسایکڵۆپیدیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.
نەکرا.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٥٣، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بەڕێزان. لە کاتی دامەزرانی ویکیپیدیا بۆ بەرامبەری وشەی ئینسایکڵۆپیدیا/Encyclopedia لێدوان کرا (وتووێژ:ئینسایکڵۆپیدیا) بەڵام بە ئاکام نەگەییشت و بڕیار درا بە شێوەی کاتی ھەر وشەی ئینسایکڵۆپیدیا دابنرێ. ماوەیەکی زۆر لەو دەم تێپەڕیوە و ئێستا پێویستە لەسەری بڕیار بدەینەوە.

بۆ مانای ئینسایکڵۆپیدیا سەیری چەند شوێنێکم کرد:

ویکیپیدیای ئینگلیزی

Encyclopedia is a type of reference work or compendium holding a comprehensive summary of information from either all branches of knowledge or a particular branch of knowledge.

ئۆکسفۆرد

A book or set of books giving information on many subjects or on many aspects of one subject and typically arranged alphabetically.

کامبریج

A large collection of information about one or many subjects, often arranged alphabetically in articles in a book or set of books, or available through a computer

Merriam-Webster

A reference work (such as a book, series of books, Web site, or CD-ROM) that contains information about many different subjects or a lot of information about a particular subject

ھەر وەک سەیری ماناکان دەکەن دەبینن لە ھەموویاندا نووسراوە ئینسایکڵۆپیدیا زانیاری (information) سەبارەت بە بابەتە جۆربەجۆرەکانی تێدایە. ھەر بەپێی ئەمە من وشەی زانیارینامە پێشنیار دەکەم. تکایە ڕای خۆتان بنووسن. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٠٢، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕاپرسی[دەستکاری]

پشتیوانی[دەستکاری]

لەگەڵ--چالاک وتووێژ ‏١٢:٠٢، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ, ئینسایکڵۆپێدیا باوترە بەڵام کەسێک کەپێشتر ئەو وشەی نەبیستبێت ڕەنگە لێی تێنەگات لەوکاتەی وشەی زانیارینامە ماناکەی ڕوون و ئاشکراترە >Kushared (لێدوان) ‏١٤:٠٧، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ، وا کە دەیبینین، ئەمە باشترین وشە زۆریش دەگمەن نیە و لەموبەریش بەکار بریاوە وەکوو ١، ٢ و... سپاس و دەست خۆش بەڕێز چالاک گیان. Ismail.Sharifi (لێدوان) ‏٢٠:٠٧، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ، ئینسایکڵۆپیدیا خراپ نەبوو، بەڵام ئەگەر ھەر بڕیاربێ کە بگۆڕدرێ، زانیارینامە باشە. | سەرچیا (وتووێژ) ‏٢٠:٢١، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ، هەرچەندە خەڵک بە وشەی ئینسایکلۆپیدیا ڕاهاتووە، بەڵام لەبەر بێگانە بوونی باش وایە بگۆڕدرێ، زانست نامە و زانیارینامە هەردووکیان زۆر تەواون--دیاکۆ ماد(بدوێ) ‏٠٨:٥١، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ باشترە بیگۆڕین، لەبەر ئەوەی ئەوە هەستێکی باشتر بە خوێنەری کورد دەدا و زیاتر مۆرکێکی کوردەواری بە ویکیپێدیای کوردیی ناوەندی دەبەخشێت. --Imkurd (لێدوان) ‏١٨:٤٨، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دژایەتی[دەستکاری]

دژ من ئینسایکلۆپیدیام پێ باشترە (بە لامی ناسک)، بە ڕای من پێویست بە گۆڕینی ئەم وشانە نییە. لە نێوان زانستنامە و زانیارینامەشدا ھەر دیسان زانستنامەم بەلاوە دروستە. ھەڵبەت ئینسایکلۆپیدیا لە زانستنامەش باشترە.--Aza (لێدوان) ‏٢١:٥٠، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دژ من ئینسایکلۆپیدیام پێ باشترە (بە لامی ناسک). تکام وایە ئەو هێز و توانایە لە شتی دیکەدا سەرف بکرێ. نۆبەی کێیە دوای ئینسایکلۆپیدیا؟ نۆبەی "دیموکراسی"یە یان وشەی "کۆمپیوتەر"؟ بژین. --هیوا (لێدوان) ‏١٨:٣٢، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دژ. مادیوتووێژ ‏١٦:٣٩، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بێلایەن[دەستکاری]

  • بێلایەن ئینسایکلۆپیدیا یان ئینسایکڵۆپیدیا باوە و خوێندەوارانی کورد لێی تێدەگەن و کاری خۆی دەکات. بەڵام ھاوکات وشەکە بیانییە و تۆزێک بۆ خەڵکی ئاسایی سەختە وتنی. ئەگەر وشەیەکی داتاشراوی وەکوو زانیارینامەیش بخرێتە جێی بە بڕوای من نە گرێیەک لە کاری زمان دەکاتەوە و نە کێشەیەک دروست دەکات. ئەوەش بڵێم کە ماڵپەڕی حیزبێکی سیاسیش سەرچاوەیەکی باش نیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٧:١١، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بیروڕا[دەستکاری]

ھەر چەشنە پرسیار یان بیروڕایەک ھەیە تکایە لێرەدا بینووسن. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٠٢، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من لێرەدا ھەندێک ڕوونکردنەوە بنووسم. دانانی ئەم پەڕەیە بەم مانایە نییە کە من تەواو لایەنگری گۆڕێنی ئەم وشەیە بم. لە ڕاستیدا بۆ من فەرقێک ناکا. ڕەنگە گۆڕانەکەی بۆ من کاروبارێکی زیاتریش ساز بکا چون دەبێ لۆگۆ بگۆڕین. من ئەم پەڕەیەم لەسەر ویستی کاک سمایل دانا و ھەروەھا لەبەر ئەمە کە دانانی وشەی ئینسایکڵۆپیدیا بڕیار بوو کاتێ بێت.
پاشان وشەی زانیارینامە وشەیەکە تا ئەندازەیەک باوە و لە گەڕانی گووگڵدا دەردەکەوێ. من خۆم بە خوێندنەوەی مانای وشەکە لە فەرھەنگە جۆربەجۆرەکاندا بەم ئاکامە گەییشتم کە ئینسایکلۆپیدا کۆی زانیارییە یانی ھەر ئەم زانیارینامەیە. بۆیە وشەکەم پێ دروستە و گرفتێک نابێنم لە جێگای وشە بیانییەکە دابنرێ. ئینسایکڵۆپیدیا ھەندێک قورسە و کەسێک نەیبیستبێ نازانێ چیە بەڵام ھەر کەس نەخوێندەواریش بێ دەتوانێ بڵێ زانیارینامە چیە.
جا کاک Aza یان برایانی تر ئەگەر ڕەخنەیەکیان ھەیە دەتوانن ھەر لێرەدا بینووسن بزانین بیروڕای ئەوان چیە. خۆ ھەر بڕیار نییە زانیارینامە بێ. ئەگەر شتێکی باشتریان پێ شک دێ دایدەنێین.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٠٠، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو. من پێم وایە وشەی زانیارینامە لە ئاست شکۆی وشەی ئینسایکلۆپیدیادا نییە. بە لای منەوە دەفتەرچەی تەلەفۆن زانیارینامەیە، یا ئەو کاغەزەی لەناو قوتووی حەب و دەرماندایە زانیارینامەیە. ئینسایکلۆپیدیا وشەیەکی باوە لە کۆمەڵگای کوردیدا. دەیان کتێب نووسراون بە ناو ئینسایکلۆپیدیای فڵان و فڵان.
برادەران، من دەمەوێ پێشنیاری وشەیەکی نوێ بکەن، بزانم ڕاتان چییە. وشەی (زاننامە) بەڕای من کورت و گونجاوە، وا دروستبووە (زان+نامە)، لە کوردیدا وشەگەلێک ھەن کە بە یارمەتیی (زان) دروستبوون، لەوانە زانست، زانا، زانکۆ، زانین (زان کە ڕەگی چاوگی زانینیە)، زانیاری، زاندراو، و ھتد. زان وەک چۆن وشەکانی تری پێکھێناوە، پێناچێ بۆ (زاننامە)ش کێشەیەک ھەبێت، ئەوەی کەمێ لەوانەیە قسە ھەڵبگرێ ئەوەیە کە (زان) بە واتای لەدایکبوونیش دێ، بەڵام لێرە مەبەست لێی زانست و زانیارییە، و پێناچێ خوێنەر تووشی سەھوو بکات. | سەرچیا (وتووێژ) ‏٢٠:٠٣، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Serchia: و بەڕیزانی‌تر: ئەمەیە کە دەڵێن وشەی ئینسایکلۆپیدیا باو بووە، نابێت بە سەرچاوە و دەلیل و واهینەیش لە دەڵێن باو نیە. بەڵام ئێرە لەبەر ئەوەی کە ویکی کوردییە ئێمە ئەرکی سەرشانمانە کە کلتوور، چاند و زمانی کوردی بپارێزین و لەبەر ئەوەیش کە یەم وشەیە وشەیێکی بێگانەیە دەبێت لاببرێت و واکە بەڕێز چالاک وتی ئەم وشەیە بۆ ماوەیێک دابین کرا کە زۆریش لەو ماوەیە دەڕوات.
ئەمەش کە وشەیێک خاس بکرێت کە زانی تێدا بێت من بەدڵمە کێشەیێک کە من هەسم ئەوەس کە بۆچی وشەی نامەیش هەبێت. ناکرێ ئەم وشەیە لابرێت یا وشەیێک بەجێی بنرێت... Ismail.Sharifi (لێدوان) ‏٢٠:٣٨، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Ismail.Sharifi و Aza: منیش وشەی نامەم بە دڵ نییە. لە ڕاستیدا نامە لەم وشانەدا ھەر وەک خانە (لە وشەکانی بەنزینخانە و نانەواخانە و خەستەخانە و زۆرخانە و ...) مڵکی زمانی فارسیە و ھاتۆتە ناو زمانی ئێمەشەوە. وشەیەکی زۆر جوانی بەڕێز ب:Aminijian پێشنیار کردبوو: کۆزانیاری (وەکوو کۆنیشان).
من پێم وایە کاک ئازا کۆزانیاری ھەر وەک ئینسایکڵۆپیدیا بەشکۆیە و زۆر جوانە.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٠١، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: ھەر ئینسایکلۆپیدیا!--Aza (لێدوان) ‏٢١:٣٥، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak و Aza: سپاس بۆتان، بەڵام دەڵێم وشەیێکی کە خاس بکرێت دەبێت بە مانای سەرجەمی زانیاریەکان، وەکوو وشەی عەرەبی «دائرة‌المعارف» کە بەمانای کۆیێک لە زانیاری و زانست و زانینە، ئەگەر بەڕێز Aza یان هەر کەسێکی‌تر، قسەی لە سەری وشەی کۆزانیاری یان کۆزان هەیە یان هەر قسەیێکی‌تر، بیکات با وتووێژەکەمان بە بەرهەمێکی باش بگەیێت و سۆخیێکی ببێت. سپاس. Ismail.Sharifi (لێدوان) ‏٠٠:٠٨، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەو وشەی پێشنیارم کردووە (زاننامە) زۆر بە باشی دەزانم و پێویست ناکات ئەوەندە درێژی بکەینەوە بۆ زانیارینامە، بوونی زان لە وشەکەدا وەک بوونی لە وشەکانی تردا بە شتێکی جوان و لەباری دەبینم، بۆچوونی چەند کەسێکیشم وەرگرت ئەوانیش پێیان باش بوو، بۆ (نامە)کەش گەر شتێکی باشتر ھەبێ باشە، گەرنا وەک بوونی لە وشەکانی (ڕۆژنامە، ھەفتەنامە، خەوننامە، وشەنامە و ...) لەویش شتێکی ئاسایییە. لەگەڵ کۆزانیارییش نیم. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٠:٢٠، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چەند لێدوانێک[دەستکاری]

لە گرووپێک ئەم پرسەم خستە بەر باس، چەند کەسێکی شارەزا بۆچوونەکانی خۆیان خستەڕوو؛ ئەوان پێشنیاری ئەم وشانەیان کردبوون: فەرھەنگنامە، فەرھەنگۆک، زانستنامە، زاننامە، فراوانگە، دیوانی زانیاری، زانیارینامە، زانگە، فرەواژ، کۆزان، زانستخانە، و کۆگای زانیاری.


ئەمەش چەند لێدوانێک:

ئەم ناوە وەک خۆی بمێنێتەوە باشە، وەک خۆت دەزانی ئێمە هەرچەندە زمانێکی دەوڵەمەندیشنان هەبێ بە قەد ئینگلیزی و فەرانسەیی دەوڵەمەند نین، ئەوان بۆ دەتوانن وشە تەنانەت لە زمانی تورکی و عەرەبی و هیترەوە قەرز بکەن، بەڵام ئێمە نەتوانین ئەو کارە بکەین.

تەنیا ئەوەش نیە وێکیپێدیا هەیە، گووگڵ و فەسیبووک و یوتیوب هەیە، ئەی ئەمەت گۆڕی ئەوانیتر چی لێ دەکەی؟ ئەگەر هەمانبێ بەسەر چاو بەڵام نەمانبوو، ئەوا وەک هەموو زمانێکیتر بۆ ئێمەش رەوایە لە زمانەکانیترەوە قەز بکەین. - حەمید دروودی


بەڕێزان : سەلام ... من پێشنیاری (زانستخانە) ئەکەم ئەگەر بەگەنی بکەن.ئەمە واتای حەرفیـی ووشە ئنگلیزی و رەسەنە لاتینییەکەشە.زانایانی ئیتیمۆلۆجیای ئنگلیزی ، لە دۆزینەوە و لێکدانەوەی ئەم ووشەیە ، بە هەڵەدا چوونە . لێکدانەوەی خۆم بەم شێوەیەیە : ١- ووشەی encycl بە واتای : (عەمبار کردن و شوورە کردنە بەدەوری شتێکدا ). کەچی ئەوان بە (course) لێکیان داوەتەوە . ٢- ووشەی paideai ی گریکیش کە بە واتای (پەروەردە کردنی منداڵ) لێکیان داوەتەوە ، چونکە پێیان وابووە کە ئەمەیان لە paid و pais ەوە هاتووە بە واتای (منداڵ) !! پێم وایە ئەم لێکدانەوەیە دروست نییە ، چونکە رەسەنی ووشە گریکییەکە ئەوە نیـە کە بۆی چوونە ، بەڵکو لە phil و philo و philos ی گریکییەوە هاتووە ، بە واتای ( خولیا ، حەز ، ئارەزوو ، خۆشەویستن). بەم پێـێـە ، رەسەنی ووشەکە ئینسایکلۆفیلیـا بووە ، بە واتای (عەمبار و خەزێنەی خولیاکان ، یا ، حەزەکان ) ،کە واتای (خەزێنەی زانست) و زانستخانە دەدات.ئەگەر بڕوانینە پێناسەی ووشەکەش ، هەر بەم واتایە بەکاردێت : خانە و عەمباری زانسـتێ، یا زانسـتەکان، نەك پەروەردە و بەخێو کردنی مناڵان . - عەبدولسەلام مەلا یاسین


عەرەب لە سەرەتا ووشەى (دائرە المعارف)ى بۆ دانابوو دوواتر گۆڕیان بۆ موسوعە (لە مەصدەرى وسع واسع ) واتە فراوان ... ئینسایکڵۆپیدیا لە یۆنانیی کۆن وەرگیراوە (ἐγκύκλιος παιδεία - enkyklios paideia) کە بە مانای خوێندەواریی گشتی دێت. وشەی ئینسایکلۆ enkyklios واتە "گشتی، حازر، ھەمیشە بەردەست"[وە پیدیا (παιδεία)، بە مانای "پەروردە، بەخێوکردنی منداڵ". کەواتە enkyklios paideia واتە "خوێندەواری گشتی" یان "پەروردەی گشتی". - بورھان برادۆست


سەرچاوەی وشەی Encyclopedia لە لاتینی کۆنەوە وەرگیراوە و وشە لاتینیەکە بەم شێوەیە دەنوسرێت

enkuklopaideia یان enkuklios paideia کە واتاکەی بە ئینگلیزی ئەکاتە all-round education

وشەی enkuklios بە واتای دائرة بە عارەبی. بە کوردی چەندیین وشەمان هەیە هاو واتای ئەم وشەیە. لای خۆمان وشەی بازنە باوە. لە باکوور وشەی Gilover یان Girover بەکار دێت کە واتای بە سۆرانی گلێر یان گلۆر یان خڕ دێت هەر وەها وشەیێکی دییکە هەیە بە کورمانجی بۆ Sêl بەکار دێت بۆ شتی خڕ ئەگەر ناوەکەی بۆش نەبێت وەک سیینی و ساج.
وشەی Paideia واتای زانیین یاخود زانست یاخود فێربوون یان پەروەردە یان جڤاکی.
ئەوەندەی من تێبگەم هەرچەندە زمانەوان نییم و تەنها یەک کۆرسی زمانزاننیم خوێندووە وشەی گلۆڤەر و زانیست شیاوترینن بۆ داتاشینی وشەی Encyclopedia ئیتر ئەبێت زمانزانان دەستی لێ بماڵن و وشەکە داتاشن و بیخەنە ناو فەرهەنگی کوردی و تکا دەکەم نەیکەن بە بازنەی پەروەردە چونکە ئەوە وەرگێڕانی وشە عارەبیەکەیە ڕاستەوخۆ بۆ کوردی. من پێشنیاری گرۆڤەی زانیاری دەکەم و وەک گوتم من زمانزان نیم.
زمانی کوردی ئامانەتە لە ئەستۆی ئەم نەوەیە با بە پاکی بیگەیێنین بۆ نەوەی داهاتوو چۆن باپیرانمان بە پاکی بۆمانیان پارست. - ئاری خورشید


چ پێویست به‌وه‌ ناکات زاراوه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی و ناسراو له‌سه‌ر ئاستی جیهانی بێنین و، وشه‌ و ناوێکی تازه‌ی بۆ دابتاشین. ئه‌وه‌ی عاره‌ب کردویه‌تی بۆ دوو هۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. یه‌که‌میان هه‌ڵمه‌تی به‌ عاره‌بی کردنی ناوی بێگانه‌، که‌ له‌ ساڵانی 50 له‌ قاهیره‌ ده‌ستی پێکرد و، له‌ سه‌رده‌می ناسر په‌ره‌ی پێدرا. دووه‌م: زۆر ناوی بێگانه‌، یان لاتینی، گۆ کردنیان له‌گه‌ڵ ده‌نگه‌کانی زمانی عاره‌بی ناگونجێت، بۆیه‌ یان ده‌بێت به‌ تێکشکاوی گۆی بکه‌ن، واتا بیگونجێنن، یان ناوێکی دی بۆ پێشنیار بکه‌ن. دیاره‌ فارس و تورک ئه‌م کاره‌یان نه‌کردووه‌، هه‌روه‌ک زمانانی دیش، جگه‌ له‌ چینی، کاری وایان نه‌کردووه‌، تا ئێمه‌ش چاولێکه‌ریان بین.
هه‌ر بۆ زانیاری، وا لێره‌دا، به‌ کورتی وشه‌ی ئینسکلۆپێدیا، له‌ ڕووی ئێتیمۆلۆژی شیده‌که‌مه‌وه‌: ئینسکلۆپیدیا: ھەروەھا به‌ شێوه‌کانی ئینسکلۆپیدی. ئێنسکلۆپیدی. ئه‌نسکلۆپیدیا. بریتیە نوسراوێکی فەرھەنگی، کە ھەموو زانستەکانی لەخۆ گرتووە. لە فەرەنسی encyclopedie، ئێسکلۆپێدی ھاتووە. زاراوەکە لە لاتینی encyclopadia، ئێنسکلۆپێپادیا وەرگیراوە. وشەکە دەگەڕێتەوە سەر لێکدانی دوو وشەی گرێکی. وشەی یەکەم enkyklios، ئێنکیکلیۆس بە واتای کۆکڵەیی. خولگەیی. بازنەیی. وشەی گرێکی کیکلیۆی، ھەمان وشەی کوردی کۆکڵەیە، کە خول، غلۆر و وشەی دیشی لێ دروست کراوە. وشەی دووەمیش paideia، پایدێیە بە واتای فێرکردن. وانە گوتنەوە. وەک لە پێداگۆک و وشەی دیش دەبیندرێت. واتاکەی بەسەریەکەوە دەبێتە ئەو زانستانەی کە خوڵگەیەک پێکدێنن. - شاسوار ھەرشامی


بەڕاستی ئینسکلۆپدیا لە سەر زار زۆر قورسە بە حونجە نەبێ خەڵک بۆی گۆ ناکرێ فارسیش پێی ئەڵێ دایرە المعارف ئەگەر تورک وشەی بۆ دانەتاشیوە هی ئەوەیە زمانێکی نەزۆکیان هەیە (هەر وەک ئەزانن وشەی بیانی لە زمانی تورکیدا خۆی لە ٤٠ لە سەد نزیک ئەکاتەوە)

- عامر کورد

پێمباشە ئەو پەیڤە و پەیڤە لاتینییە باوەکانی تر کە لە ھەموو زمانە ئیندۆ جێرمانییەکان زۆر لە زمانەکانی تر بەکاردەھێنرێن وەک خۆیانیان بھێلینەوەو مۆری کوردییان لێ بدەین. - عەبدولموئمین دەشتی