ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پاڵاوتن/ڕوەکەکان دژی زۆمبییەکان: ململانێی باخچە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

وتاری پاڵێوراو: ڕوەکەکان دژی زۆمبییەکان: شەڕی باخچە (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)

کورتەی وتار: ڕوەکەکان دژی زۆمبییەکان: شەڕی باخچە (بە ئینگلیزی: Plants Vs Zombies: Garden Warfare) کایەیەکی ڤیدیۆییی فرەیاریزانی تەقەکەری کەسی سێیەم و بەرگری لە بورجی ساڵی ٢٠١٤یە. لە لایەن پۆپ کاپ گەیمز پەرەی پێ دراوە و لە لایەن ئێلیکترۆنیک ئاڕتس بڵاو کراوەتەوە. سێیەمین کایەی فرەنچایزی ڕوەکەکان دژی زۆمبییەکانە. کایەکە بە دەوری کۆمەڵێک ڕوەک دەسووڕێتەوە کە مرۆڤایەتی لە داگیرکاریی زۆمبییەکان دەپارێزن. لە یارییەکەدا یاریزانەکان کۆنترۆڵی ڕوەکەکان (لەژێر دەستی کرەیزی دەیڤ) یان زۆمبییەکان (لەژێر دەستی دکتۆر زۆمبۆس) دەکەن، ئەمە لەکاتێکدایە بە چەندین شێوازی وەک "فرە یاریزان و کێبڕکێ"دا شەڕ دەکەن. دوای تەواوکردنی یارییەکان و تەواوکردنی ئامانجەکان، یاریزانەکان سکە بەدەستدەھێنن بۆ بەدەستھێنانی "چەسپ" کە شتە تایبەتەکان و جۆرەکانی کەسایەتییەکانی پێ دەکەنەوە. کۆمپانیای پۆپکەپ گەیمز لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٢ دەستی بە پەرەپێدانی شەڕی باخچە کردووە. بڕیاریان دا لە ڕەگ و ڕیشەی بەرگریی بورجی زنجیرەکە دوور بکەونەوە، و یارییەکە بەکاربھێنن بۆ ناساندنی زنجیرەکە بە بینەرێکی فراوانتر. تیمەکە ئیلھامیان لە تیمی دروستکەری یارییەکانی تر وەرگرتووە کە شێوازی تەقەر بەکاردەھێنن، یەکێک لەو یاریانە بریتییە لە تیم فۆرترێس ٢.

-- Tessla (وتووێژ) ‏٠٨:٠٧، ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پشتگیری[دەستکاری]

دژایەتی[دەستکاری]

دژ-لەگەڵ دەستخۆشیم بۆ پەرەپێدان و دروستکردنی وتارەکە بەڵام پێم وایە ئەمە بۆ وتاری هەڵبژێدراو گونجاو نییە باشترە بۆ وتاری بپاڵێورێت .بەڵام هێشتا چەندین کێشەی هەیە پێویستی بە پێداچوونەوەی زیاترە،وشەی ناکوردی زۆری تێدایە وەک (چالێنج ، تەحەدا، تیم ڤانکیش، .....) دواتر ئەم جۆرە وتارانە وردەکاری زیاتری پێویستە و ناڕوونی تێدایە، لەگەڵ ئەوەش ( تیبینیی) تێدا نییە بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتری بابەتەکە .— ئەم لێدوانە لەلایەن kurd2021 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ‏٢١:٠١، ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

kurd: سەرەتا گەر پێویستی بە پێداچوونەوەی زیاتر هەیە، ئەوا تکایە پێداچوونەوەی بۆ بکە بەشکم کێشەی زیاتری لێ بدینیتەوە و منیش چارەسەری بکەم نەک ڕاستەوخۆ بچیت دژایەتی بکەیت.

دواتر؛ گەر وشەی ناکوردی تێدایە کەوایە وشە کوردییەکانی ئەمانەم بۆ دابنێ:(چالێنج ، تەحەدا، تیم ڤانکیش، تیم ڤانکیش ناکرێت بە کوردی چونکە ناوە، بەڵام گەر بیشیکەیت نابێتە کێشە).

دواتر؛ تێبینی لەکوێ بھێنم لەکاتێکدا وتارە سەرەکییەکە تێی نەبێت؟؟، هەروەها پێم ناڵێی ناڕوونی چی لەم وتارە هەیە؟؟ تکایە ناڕوونیەکەی بڵێ پێمان بەشکم چاکی بکەم. Tessla (وتووێژ) ‏٢١:٠٩، ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بێلایەن[دەستکاری]

 لێدوانەکان[دەستکاری]

@Tessla:دیارە هۆکاری ئەوەی کە دژم لێداوە لە بەر ئەوەیە کە ئەگەر وانەکەم بەڕێزت بە سەرجەم کەم و کوڕییەوە دایدەنێت و چاوەڕێی نابیت بۆ ماوەیەکی زۆر، وە هۆکارێکی دیکەش لەبەر ئەوەیە کە ئەمە بۆ بەشی دەروازە نییە تا گوێی نەدەمێ .دیارە بەگشتی خوێندمەوە ئاسان نییە بۆ تێگەیشتن هەر بۆ نموونە لە چەند دێرێکی سەرەتایی ئەمە هاتووە " پێشمەرجی سەرەکی لە دەوری ڕوەکەکان دەسوڕێتەوە کە مرۆڤایەتی لە داگیرکاریی زۆمبییەکان دەپارێزن ".ئەمە واتای چییە؟ دواتر ئەمە واتای چییە" لەکاتێکدا لە چەندین شێوازی فرە یاریزانی ھاوبەش و کێبڕکێییدا شەڕ دەکەن." هەر لە پێشەکی وتارەکە ئەمە هەیە "لە کاتی دیزاینکردنی ھەشت پۆلەکەی یارییەکەدا ڕووبەڕووی تەحەدای جیاواز بوونەتەوە. یارییەکە بە بزوێنەری فرۆستبایت ٣ کاردەکات." من نازانم بزوێنەری فرۆستبایت ٣ چییە .ئەوە پێویستی بە پەرواوێز هەیە. لە بەشی کۆتایی ئەمە هەیە"بەدواداچوونێکی بەناوی ڕوەکەکان دژی زۆمبییەکان: ململانێی باخچە ٢ لە مانگی شوباتی ٢٠١٦ بڵاوکرایەوە." کێ ئەو کارەی کردووە ؟بەهەرحاڵ ئەوە بەس لە بەشی پێشەکی وتارەکەدا هەیە.Kurd2021 (لێدوان) ‏١٠:٠٩، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Kurd: تۆ دڵنیایت کە کوردیت؟؟ یان زمان کوردی دەزانیت؟؟. واتا تۆ لەو شتانە تێناگەیت؟؟. وەرە با گشتی ڕوون بکەمەوە:(یەکەم؛ پێشمەرجی سەرەکی لە دەوری ڕوەکەکان دەسوڕێتەوە کە مرۆڤایەتی لە داگیرکاریی زۆمبییەکان دەپارێزن "ئەمە واتای ئەوەیە کە کە بابەتی سەرەکی یارییەکە ئەوەیە ڕوەکەکان دژی زۆمبییەکان دەوەستنەوە تا زەوی بپارێزن". دووەم؛ لەکاتێکدا لە چەندین شێوازی فرە یاریزانی ھاوبەش و کێبڕکێییدا شەڕ دەکەن "ئەوەش واتای ئەوەیە کە گەیمەرەکان واتا یاریزانەکان دەتوانن بە شێوازی فرە-یاریزان Multiplayer لەگەڵ یەکتر یاری بکەن، و هەروەها دەشتوانن کێبڕکێ لەگەڵ یەکتر بکەن". سێیەم؛ لە کاتی دیزاینکردنی ھەشت پۆلەکەی یارییەکەدا ڕووبەڕووی تەحەدای جیاواز بوونەتەوە "ئەوەش واتای ئەوەیە کە تیمی دیزاینەران کاتێک دیزاینی بەشی هەشت پۆلەکەی نێو یارییەکەیان کردووە ئەوا تووشی تەحەدا واتا دژایەتی و ڕەخنە بوونەتەوە لەلایەن ڕەخنەگران و خەڵکەوە، هەروەها ئەوەش بزانە کە یارییەکە لە هەشت پۆلی سەرەکی پێک دێت تا یاری بکەیت". چوارەم؛ یارییەکە بە بزوێنەری فرۆستبایت ٣ کاردەکات "بەڵێ ڕاستە یارییەکە بەو بزوێنەرە کار دەکات، گەر نازانیت فرۆستبایت چییە برۆ بخوێنەرەوە لەسەری لە ویکی ئینگلیزی، و هەروەها چاکەیەکیش بکە وەری بگێڕە بۆ ویکی کوردی، فرۆستپایت منیش نازانم چییە بەتەنیا، بەڵام گەر عەقڵم هەبێت نووسراوە بزوێنەر، کەواتە یەکسەر دەزانم فرۆستبایت بزوێنەرە و یارییەکە بەو بزوێنەرە دروست کراوە". پێنجەم؛ بەدواداچوونێکی بەناوی ڕوەکەکان دژی زۆمبییەکان: ململانێی باخچە ٢ لە مانگی شوباتی ٢٠١٦ بڵاوکرایەوە. "وا وتارەکەی لە ویکی کوردی بوونی هەیە فەرموو٫ ڕوەکەکان دژی زۆمبییەکان: ململانێی باخچە ٢، بڕۆ بیخوێنەوە بزانە کێ دروستی کردووە، هەروەها نووسراوە بەشی دووەم، ئیتر لە چی تێناگەیت نایزانم من بەڕاستی، یان ئەوەتا هەر حەز ئەکەیت دژ بیت یان نازانم"). وەڵامی ڕەخنەکانتم دایەوە، بەڵام تۆش ئەتوانیت بەس قسە نەکەیت بەڵکو یارمەتیدەرم بیت، هیوادارم گەر نەتوانیت شت چاک بکەیت ئەوا تێکیشی نەدەیت. ڕەخنەیەک بگرە کە حەق بێت. چاوەڕێی ڕەخنەی ترم تا چاکی یکەم بۆیە بفەرموو زیاتر. Tessla (وتووێژ) ‏١٠:٣٦، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla دیارە ئەو پرسیارانەت سووکایەتییە و هیوادارم دووبارەی نەکەیتەوە،زمانی گفتوگۆتت هەوڵبدە باشتر بکەیت جەنابت بەڕێوبەری، بەداخەوە لە چالاک نەبوونی ئەوانی دیکە بەڕێزت کارەکە بەدڵی خۆت دەکەیت. ئەگەر تێبینیی بکەیت ئەوانەی باسم کردووە بەس لە پێشەکی وتارەکەیە ئەی ئەگەر بچینە ناو ناوەڕۆکەکەی ئەوە پێویستە یەک وتارت بۆ ئامادە بکەم.لانیکەم هیچ نەبێت پێویستە پێشەکی وتار بە شێوەیەک بێت کەسی خوێنەر تێبگات لە بابەتەکە ، شێوازەی داڕشتننەکەی وەک پێویست نییە کە ئەمە یەکێکە لە هەڵە بەردەوامەکانت.کاتێک دەڵیم "بزوێنەری فرۆستبایت ٣" مانای ئەوەنییە من ناتوانم بچم لەسەر بخوێنمەوە واتای ئەوەیە کە ئەگەر وتارەکە لێرە بوونی نییە پێویستە پەراوێز هەبێت بزانرێت مەبەست چییە لەو بزوێنەرە پێویست بە ئەقَلی جەنابت ناکات . لە جوابی ئەمە "بەدواداچوونێکی بەناوی ڕوەکەکان دژی زۆمبییەکان: ململانێی باخچە ٢ لە مانگی شوباتی ٢٠١٦ بڵاوکرایەوە. "دەلێیت " وا وتارەکەی لە ویکی کوردی بوونی هەیە فەرموو"!! ڕونکردنەوەیەکی جێگای سەرسوڕمانە .هەروەک وتم شێوازی داڕشتنی وتارەکەت لە ئاست پێویست نییە.من هیچ کێشەیەکی تایبەتیم نەک لەگەڵ تۆ لەگەڵ کەس نییە ئەوەی باسی دەکەین وتارەکەتە نەک شتی دیکە، دواتریش قسەیەکی زۆر سەیر دەکەیت دەلێیت ئەگەر چاکی ناکەیت تێکیشی مەدە !! ئەمە دووەمجارە قسەی ناڕەوا دەکەیت ! جاری ڕابردوو گوێم نەدایە ئەمجارەش دووبارەت کردەوە دیارە کێ خەریکە تێکی دەدات یان باشی دەکات هیوادارم ئەم قسەیەت دووبارە نەکەیتەوە .تۆ بەپێی بۆچوون و بیرورای خۆت قسەکانت پێ حەق نییە دەنا بۆ کەسێک کە تێبگات ئاسانە و وەری دەگرێت و هەوڵدەدات چاکی بکات نەک ئەوەی بەرگری بکات. بۆ حەق و ناحەقییەکەی ئەتوانی بانگێشتی برادەران بکەیت . Kurd2021 (لێدوان) ‏١٢:٢٣، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: منیش نامەوێت زیاتر لەسەر ئەم گفتوگۆیە بڕۆم، بەڵام ئەوەنەش ئەڵێم: ئەگەر نەک بەس تۆ هەر کەسێکی تر منی لە ساتی قسەکردندا بەدڵ نەبوو، هەروەها لەکاتی دەستکاری و کارەکانم و هەموو بەشدارییەکانمی بەدڵ نەبوو، ئەوا هەوڵ بدەن مافی بەڕێوەبەریی لەمن بسەننەوە لە ویکیپیدیا، و هەمووتان بەدەنگی کۆمەڵگە ئەم کارە بکەن. بەڵام ئەوە بزانە کە ئەو قسانەی لەسەرەوە کردوومە هەموویم بەڕاستە و هیچیش پەشیمان نیم لێیان، هەروەها بەڕێوەبەری تریش چالاک بێت یان چالاک نەبێت ئەوە ڕێگری لەمن نەکردووە، و گەر هەر شەش بەڕێوبەرەکەی تریش چالاک بن ئەوا من ئەم کارانەی خۆم بەم شێوەیە دەکەم و ئەوانیش لێدوان و دەنگی خۆیان دەخستەڕوو. Tessla (وتووێژ) ‏١٥:٠١، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاوتان لێبێت بەکارھێنەران( Aram، Gejeluk، Sakura emad، Mamozk، Central Kurdish، 1silent scientist ): ببورن کە بانگھێشتانم کردووە، وا دیارە کە لەم پاڵاوتنەدا چەند گفتوگۆیەک کراوە بەڵام نەگەیشتووین بە ئەنجام. بۆیە ناچارم دەنگی ئێوە بەکاربێنم بۆ داهاتووی ئەم پاڵاوتنە کە ئاخۆ هەڵبژێردرێت یاخوود نا. ئەگەر ڕەخنەیەکتان لە وتارەکە هەیە، ئەوا لە بەشی لێدوانەکان پێمی بڵێن هەوڵی چاککردنی دەدەم، ئەگەریش هەڵەیەکی هێندە زەق نابینن، ئەوە ئازادن و دەتوانن دەنگ بدەن. دووبارە ببورن، وە سوپاسیش. Tessla (وتووێژ) ‏١٥:٠٩، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla و Kurd2021: من لەسەر ناوەڕۆکی وتارەکە قسە ناکەم. تەنیا دەڵێم دەبێ ڕەچاوی دەنگی دژ بکرێت. زەحمەتە لە ڕقی یەکتری دەنگی دژ بدەین چونکە وا ھیچمان دەست ناکەوێت و کەسیشمان دارمان لە کەسمان ھەڵنەگرتووە. دەنگی دژ حەتمەن تێبینیی شتێک یان زیاتری کردووە بۆیە دەنگی دژی داوە. بەکارھێنەر:1silent scientist دەنگی لەگەڵی داوە لەگەڵ ئەوەی وتووشێتی کە «ھەندێک کێشەی ھەیە بەڵام زۆر گەورە نین». من بم لەجیاتیی Tessla دەموت کێشەکانی چین تا چارەیان بکەین. وتارە ھەڵبژێردراوەکان دەبێ زۆر بێکەموکوڕی بن چونکە دوای ھەڵبژاردنیان ڕەنگە بە مانگ دەستکارییان تێدا نەکرێت. داواش لە ھەمووان دەکەم کەس لەبەر خاتری ئەوەی کە لە سەردەمی خۆیدا لەگەڵ بەکارھێنەرێک ئاشنا بووە، بۆ ھەموو شتێک بەڵێ و باشەی بۆ نەکات و بە ئەقڵی خۆی و بە ڕەچاوکردنی شێوازی ویکیپیدیا بجوڵێتەوە. من وەک خۆم شتێکم پێ باش نەبێت، دەنگی دژ دەدەم و ڕوونی دەکەمەوە کە بۆچی وام وتووە جا دەنگەکەم بۆ ھەر بەکارھێنەرێک بێت؛ حەز دەکا بۆ ئەوانە بێ کە زیاتر لە ١٠ ساڵە لە ویکیپیدیان. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٨، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram دیارە من لە قسەکانم ئەوەم گەیاندووە کە بەڕاستی هیچ کێشەیەکی تایبەتیم لەگەڵ کەس نییە، چ بگات بە بەڕێز تێسلا، تەینا ئەوەیە کە بەو شێوەیە زیانی دەبێت و خزمەت بە پڕۆژەکە ناکات.شێوازی وتارەکە بەو شێوەیەی ئێستا کە هەیە وەک پێویست نییە، دواجار ئەگەر بابەتی شەخسی تێکەڵ بکەین، ناتوانین هیچ شتێک بکەین.تێبینیەکانی خۆم باسکردووە و ڕوونم کردووەتەوە بەڵام لەجوابدا بە کۆمەڵێک پرسیاری سەیر و سەمەر دەستی پێکرد.ئەمە لە سیفاتی کەسی گوێگر و بەڕێوبەر نییە.قسەی من لەسەر ناوەڕۆکی وتارەکە بووە نەک شتی دیکە.دواجار ئێمە خاوەنی ئەوەندە بەکارهێنەر نیین، دوای ئەوەی وتارێک پاڵێورا بە سێ چوار ڕۆژ جواب بدەنەوە، باشترە کەمێک سەبر هەبێت تا کەسێک پێداچوونەوەی پێدا دەکاتەوە، ئەگەریش ماوەی مانگێک هەر کەس نەبوو ئەتوانێرت هەڵبژێردرێت.دیارە ئەمە یاسا نییە بەڵام بۆخۆمان باشترە ئاوابێت. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٩:٥٦، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram، @Kurd2021: سەرەتا بۆ کاک ئارام: قسەکانت زۆر جوان ورووژاندووە، ئاخر مەبەستەکەی منیش ئەمەیە کە دەمەوێت بیگەینم بە Kurd2011 و Gejeluk. ئەوان ڕاستەوخۆ دژیان دانا، خۆ ئەگەر ڕەخنە و پێنشیار بکەن من بەگوێیان دەکەم و باشتری دەکەم وتارەکە. بۆیە باشترە پێش دەنگی دژ لێدوانێک بۆ ڕەخنەکان بکرێتەڕوو، یان کە لەساتی دەنگی دژ ڕەخنەکەش باس بکەیت، خۆ دواتر کە کێشەکە چارەسەر کرا ئەوا هەر لەسەر دەنگەژەکە مەمێنەوە یان بیگۆڕە بۆ لەگەڵ یان بێلایەن بە. بۆ Kurd2021: ڕاستە ئێمە بەکارهێنەری چالاکمان نییە، بەڵام ئەوەش من بە شتێکی باشی دانانێم تا مانگێک چاوەڕێی لێدوانی کەسانی تر بکەین، تا یەک پاڵاوتنێکی وتاری هەڵبژێردراو هەڵبژێرین. خۆی نزیکەی سێ بۆ چوار ڕۆژ بەسە و بەکارهێنەری پێویست و شارەزاش هەن کە دەنگ بدەن بۆ وتارەکانی ئێستای ویکی. (تێبینی: هەروەها ئەوەش ڕوونە گەر دەنگی پشتگیری یان دژ زۆرتر بێت ئەوا پێویستە کە کۆتایی بە پاڵاوتن بەپێی دەنگ بھێنرێت). ئەمجا هەموومان بە خۆبەخشی بۆ پەرەپێدان و خزمەت لێرەین خۆ کەسمان هیچمان دەست ناکەوێت کە لەپێناو بەرژەوەندی خۆمان کار بکەین. سوپاس بۆ هەردووکتان. Tessla (وتووێژ) ‏٢٠:١٣، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla ئەگەر بەو شێوەیەی تۆ بێت ڕۆژانە دەیان وتار هەڵدەبژێرین ،ئێرەمان بۆیە هەڵبژاردووە چونکە باشترین شوێنە بۆ ئەوەی بە زووترین کات زانیارت دەست کەوێت لەسەر بابەتێکی دیاریکراو.باشترە بۆ وتاری هەڵبژێردراو پشوو درێژبین لەم کاتەدا، هەرچەندە منیش پێم باشە هەزار وتاری هەڵبژێردراومان هەبێت، بەڵام ئەگەر کەم و کوڕی زۆر بێت سوودی نییە.من بۆیە پێشوەختە دژم لێدا چونکە وتارەکە پاڵیوراوە واتای ئەوەیە کە بێ کەم و کوڕییە و تەنها دەنگی پێویستە ، کە کەم و کوڕی هەبوو ئەوکاتە مافم هەیە دژ بم و هۆکارەکەی باس بکەم. Kurd2021 (لێدوان) ‏٠٩:٣٦، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: ئێستا وەک پێشتووتر نییە، پێشتر بۆماوەی مانگێک ئەنجا وتارێکی پەڕەی دەستپێک دەگۆڕدرا، بەڵام ئێستا یەک هەفتەیە. پێشتر دوو هەفتە چاوەڕێی پاڵاواتنێکمان بکردایە کێشەمان نەدەبوو، بەڵام ئێستا یەک هەفتەیە، کەوایە دەبێت سێ بۆ چوار ڕۆژ زیاتر چاوەڕێ نەکەین و وتارەکە ئامادەبێت. Tessla (وتووێژ) ‏١٠:٢٣، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla کاکە گیان، ئەتوانرێت وتارەکانی پێشوو دابنرێتەوە، ئەو کارەشمان هەر لەبەر ئەوەکرد، تا کاتێک وتارێکی نوێ دەپاڵێورێت. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٠:٤٤، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: کاتێک وتاری نوێمان ئامادە نەبێت ئەوکات وتارە کۆنەکان دادەنرێنەوە. هەڵبەت چاوەڕێکردن بۆ وتارێکی پاڵێوراو بۆ هەفتەیەک بەسەرەوە بۆ کەسێکی تازەکار یان زۆر ناشارەزایە نەک کەسێکی وەک من. منیش هەڵە دەکەم بەڵام بچووکن دەتوانرێت چاک بکرێن. Tessla (وتووێژ) ‏١٠:٥٠، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla دەکرێت بۆ نا، مەرج نییە کە وتارێک پاڵێورا یەکسەر دوای چەند ڕۆژێک هەڵبژێردرێت.ئێمە وتمان وتارە کۆنەکان دادەنێینەوە تا ئەوەی وتارێکی نوێ هەڵدەبژێردرێت.بۆیە وتاری کۆنەکان دەکرێت بۆ ئەو چەند هەفتەیە دانرێت، دواتر ئەتوانرێت وتارە نوێیەکەش هەڵبژێردرێت لە ئەگەر دواکەوتن و یان دەنگ نەدان. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٤:٤٥، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
┐─────────────────────────────────└
Kurd2021: بەپێی سیاسەت بێت، ئەوا دەتوانم بەبێ دەنگیش وتارەکە هەڵبژێرم لەماوەکانی پاڵاوتنیدا، هەروەها گەر دەنگی دژ هەبێت، ئەوا چارەسەرم کردبێت دووبارە دەتوانم هەڵیبژێرم. بۆیە دواخستنی پاڵاوتن لەسەرەوە هۆکارەکەیم نووسی کە نابێت. گەرهەر لەسەر ڕای خۆت سووریت، ئەوا سیاسەتێکی نوێ دابڕێژە لە دیوەخان. بەس من بەباشی دانانێم و خۆمان بەباشی ئاگاداری پاڵاوتنەکان دەبین. Tessla (وتووێژ) ‏١٥:٥٤، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla کاکە گیان بە سیاسەتیش بێت ، ئەوە هەر ناتوانی دوای ماوەیەکی کەم وتارەکە هەڵَبژێری،نەهاتووە بلێت دوای ئەوەی پالێورا دوای یەک دوو ڕۆژ هەڵبژێردرێت،جەنابت کە وتارەکە کاندید دەکەیت کەسێکی دیکە پێویستە پێداچوونەوەی بەسەردا بکاتەوە، ئەمە ڕوونە ئەگەر نەبێت ناچاری کەمێکی دیکە چاوەڕێ بکەیت.پێویستە بەڕێزت ئامانجت کوالێتی بێت نەک ئەوەی کە زۆر و بۆر بێت و کەس لێی تێنەگات باسی چی دەکرێت .لۆژیکانە بیربکرێتەوە خراپ نییە.ئەم ماوانە دەیان وتار بە وەرگێرانی دەقاو دەق دروستکراون، کە بەڕاستی پڕیەتی لە دەقی بێ مانا و شێواو، لەلایەن ئێوەوە هیچ ڕێگرییەک نەکراوە و پێداچوونەوە نییە.ئیتر چ متمانەیەک هەبێت وتارە هەڵبژێدراوەکان نموونە بن ؟. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٦:٣٦، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: ئەگەر چاوەڕێی کەسێک بم تا بێت پێداچوونەوە بکات بۆ وتارێک، ئەوا نزیکەی ساڵێکم پێویستە چاوەڕێ بکەم. لە ساڵی ٢٠٢١ەوە وتاری وزەی خۆری داندرابوو، ئایا جەنابت هاتیت بڵێیت با پێداچوونەوەی بۆ بکەم و لەو کێشانە ڕزگاری بکەم؟؟ ئایا شتێکی وات کرد؟؟. ئەمجا ئەتەوێت من چاوەڕێی کەسێک بم؟؟. مادام گەر دەزانیت وتارەکانی من پێداچوونەوەیان پێویستە و متمانەت پێم نییە، ئەوا فەرموو کێشەکانی نێو وتارەکە چارەسەر بکە، یان کە ڕەخنەت گرت، دوای چارەسەرکردنی ئەوا دەنگەکەت بگۆڕە، نەک هەر خەریکی ڕەخنەی زیاتر بیت. بیریشت بێت ئەمانە هێرش نین. Tessla (وتووێژ) ‏١٦:٥٦، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla وادیارە ئامانجی بەڕێزت زیادکردنی وتارە هەڵبژێدراوەکانەتە نەک شتی دیکە جەنابت بۆ ئەوە بوویتە بەڕێوبەر؟ بەو شێوەیەی تۆ بێت پێویستە چاوەڕێی ئەوەبیت هەر بەکارهێنەرێک پێی خۆش بێت ئەتوانێت دەیان وتار باپاڵێورێت.جەنابت ناتوانی بە من بڵێیت بۆ پێداچوونەوەی بەسەردا ناکەیتەوە، ئەوە شتێکی ئارەزوومەندانەیە ، باشترین هەوڵی خۆت بدە کە وتارەکەت پێویستی بە کەس نەبێت.سەبارەت بەدەنگی دژ، دیارە هۆکارەکەی لەکەم و کوڕی وتارەکەیە نەک خۆت.دواجار بەدەنگ بێت ئەوە کەسێک ئەتوانێ سێ چوار کەس تێبگەیەنێت هەرکات وتارێکی کاندید کرد دەنگی پێبدەن بەو شێوەیە چ کارەساتێک دروست دەکەیت؟.دواجار من ڕای خۆم وت، بەهیوای بەردەوامی. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٧:٤٩، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: بەهیوای بەردەوامی بۆتۆش. Tessla (وتووێژ) ‏١٧:٥١، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla پێویستە جوابی ئەو پرسیارە بدەیتەوە، بزانم جەنابت هەوڵت زۆرکردنی وتارە هەڵبژێردراوەکانەتە بە ڕێکەوتن لەگەڵ بەکارهێنەری دیکە یان نا ؟. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٨:٢٣، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: ئەگەر بەخۆتدا بچیتەوە باشترە، ئەگینا ئەم قسانەت لێ قەبوڵ ناکەم بیکەیت. Tessla (وتووێژ) ‏١٨:٥٨، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla پێویستە تێبگەیت ئێمە قسەی تایبەتیمان نییە، کێشەی شەخسیمان نییە.پرسیارە و جواب بدەوە.پێویست بەو دەڕبڕینە ناکات. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٩:١٢، ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەنجام

ھەڵبژێردرا :بەپێی دەنگ. Tessla (وتووێژ) ‏٠٦:٣٢، ٣١ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.