ویکیپیدیا:سێحربازی وتارەکان/سێحرباز-ئامادەی تۆمارکردن

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان
١. ناساندن
٢. بابەت
٣. بایەخداری
٤. سەرچاوەکان
٥. ناوەڕۆک
٦. کۆتایی

ئێستا ئەمادەیت بۆ تۆمارکردن!

یەكێک لەم دوو ڕێگەی خوارەوە ھەڵبژێرە:

Under construction icon-blue.svgڕەشنووسی شوێن-بەکارھێنەر. ئەگەر شارەزا نیت لە تۆمارکردنی وتاردا یا ئەگەر دەتەوە پێش تۆمارکردنی وتار، ڕەشنووسێکی بۆ بکەی، باشترین شوێن بۆ ئەوە، تاقیکردنەوە لە شوێن-بەکارھێنەری خۆتدایە(وەک: بەکارھێنەر:نموونە/تاقیکاری). دواتر کاتێ شارەزای بوارەکە بوویت یا وتارەکە گەیشتە ئاستێکی باش، دەتوانی کۆپی بکەی یا گواستنەوەی بکەی بۆ شوێنی سەرەکیی وتارەکانی ویکیپدیا(دواتر ڕێنوێنیت دەست دەکەوێت بۆ درێژەی کارەکان).
N write green black.svgھەر ئێستا تۆماری بکە! وتارەکەت زیادبکە بە ویکیپیدیا. ئاگاداری: ئەگەر وتارەکەت لە ئاستێکی باشدا نەبێت بۆ بڵاوبوونەوە، لەوانەیە بسڕیتەوە. ئەگەر ئەوە ڕوویدا بەھیچ شێوە بە کێشەی تاکەکەسی مەزانە و سەیری ویکیپیدیا:بۆچی پەڕەکەم سڕاوە؟ بکە.


Under construction icon-blue.svg
ڕەشنووسی شوێن-بەکارھێنەر
ناوی وتارەکەت لە خوارەوە بنووسە، دەقی "/Special:Mypage" دەبێ لە جێگەی خۆی بمێنێتەوە.


N write green black.svg
ھەر ئێستا تۆماری بکە!
ناوی وتارەکەت لە خوارەوە بنووسە



لە ھەنگاوی دواتردا: لە پەڕەی پاش ئێرە، ھەر دوای ئەوەی دوکمەی پاشەکەوتکردن لێبدەی، بە پێی ئەوەی کام ڕێگە ڕوویشتووی، وتارەکەت لە ویکیپیدیا بڵاودەبێتەوە یان دەبێتە ڕەشنووسی شوێن-بەکارھێنەرت. لە بەشی ڕەشنووسدا زانیاری زیاتر وەردەگری بۆ ئامادەکردنی وتارەکە و ئەگەر وتارەکە بڵاوکرابێتەوە، دەبێ سەرچاوەی بڕواپێکراوی ھەبێت و بایەخدار بێت دەنا دەسڕێتەوە.

کاتێ وتارەکەت بڵاوکرایەوە، لەلایەن یەک یا چەن بەکارھێنەری دیکە لەگەڵ ئەو مەرجانەی لەم فێرکارییەدا باسی کرا ھەڵسەنگاندن دەکرێ و پاشان دەستکاری دەکرێ:

  • ئایا بابەتی وتارەکە بۆ ویکیپیدیا گونجاو ھەیە؟
  • ئایا بابەتی وتارەکە بایەخدارە؟ و ئایا ناوەڕۆکی وتارەکە ئەو بایەخدارییە پێشکەش دەکات؟
  • ئایا لە وتارەکەدا ئاماژەکراوە بە سەرچاوەکان؟
  • ئایا لە وتارەکەدا مافەکانی بڵاوکردنەوە پارێزراون؟
  • ئایا وتارەکە لە ڕوانگەیەکی بێلایەنانەوە نووسراوە؟


ئەگەر وەڵامی ھەموو ئەم پرسیارانە لەلای خوێنەر "بەڵێ" بوو، ئەوە وتارەکە ھەلێکی باشی ھەیە بۆ وەرگیران لەلایەن کۆمەڵگاوە. ئەگینا لەوانەیە دەستکاری نەخوازراوت بکرێت و تەنانەت شایەد بسڕێتەوە.


ئەگەر وتارەکەت سڕاوەتەوە - سەیری ویکیپیدیا:بۆچی پەڕەکەم سڕاوە؟ بکە. بە ھیچ شێوە ئەوە بە کێشەی تاکەکەسی مەزانە و ھیوادارین ئەوە کاریگەری نەبێت لە بەشدارییەکانتدا.

ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان