ویلیام واڵاس

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
ویلیام واڵاس
لەدایکبوون ١٢٧٢
سکۆتلاند
مەرگ ٢٣ ی ئابی ١٣٠٥ (لە تەمەنی ٣٥ ساڵیدا)
لەندەن،ئینگلترا
نەتەوە سکۆتلەندی
ساڵانی چالاکی ١٢٩٧-١٣٠٥
بەرانبەر(ەکان) ئینگلیزەکان
ئایین مەسیحی کاسۆلیک

سێر ویلیام واڵاس (١٢٧٢-٢٣ی ئابی ١٣٠٥) سوارچاکو خاوەن ئەرزی سکۆتلەندی کە بوە بە یەکێ لە سەرکردەسەرەکییەکان لە ماوەی جەنگەکانی سکۆتلەندیەکان بۆ سەربەخۆیی.

لەگەڵ ئەندرۆ مۆرای توانی ئینگلیزەکان بشکێنێ لە شەڕی پردی سترلینگ لە ساڵی ١٢٩٧،وە وەک پارێزەری سکۆتلەند خزمەتی کردوە هەتا شکستەکەی لە شەڕی فالکیرک لە١٢٩٨ ،وە دواتر لە ١٣٠٥ واڵاس لە رۆبرۆیستۆن لە نزیک گلاسکۆ دەستگیر کرا و تەسلیمی پاشا ئیدوارد یەکەمی ئینگلتەرا کرا و بە تاوانی خیانەتی گەورە حوکمی ئەشکەنجە،خنکان و چوار پارچە کردنی بە سەردا جێبەجێ کرا.

واڵاس لە میراتدا[دەستکاری]

فیلمی braveheart یان دڵئازا لە دەرهێان و نواندنی میڵ گیبسن و نوسینی ڕاندڵ واڵاس باس لە ژیانی ویلیام واڵاس ئەکات ئەم فیلمە سەرکەوتنێکی گەورەی بە دەست هێنا و ٥ خەڵاتی لە ئەکادیمی ئەواردز بە دەست هێنا.