وشترمر

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

وشترمر، ھێشترمە ، ( بە ئینگلیسی Ostrich )، ( بە عەرەبی: نعامە)، (بە فارسی: شترمرغ ) ، باڵندەیەکی نەفڕە، لە تیرەی وشترمران، خۆماڵی ئەفریقایە.

مل و لاقی وشترمر زۆر درێژە و دەتوانێ بە خێرایی ٦٥کم لە کاتژمێردا ڕابکا. وشترمر گەورەترین باڵندەی جیھانە و باڵای تا ٢.٥ م. و کێشی تا١٧٠-١٤٠ کگ دەگات. ھێلکەی ئەم باڵندەیە ٢٠ سم و کێشەکەی ١.٥کگە. خۆراکی ئەم باڵندەیە دان و گیا و مێرووە. وشترمر بۆ بەرگری لە خۆی لاقە درێژەکانی بەکار دێنێ و لەقەیەکی دەتوانێ مرۆڤ یان شێرێک تەخت بکا. جووچکی ئەم باڵندەیە لە ٤٠ڕۆژدا سەر لە ھێلکە دەردێنێ و لە سێ و چوار ساڵاندا واڕۆکە دەبێت. ئەم باڵندەیە کۆمەڵژییە و لە گەڵ کەرکێوی و گامێشاندا بەسەر دەبات.

تایبەتمەندی[دەستکاری]

کێشی وشترمری ڕەگەزی ڕۆژھەڵاتی ئەفریقا، نێر:١١٥ کگ. و مێ:١٠٠کگ. ، بڕێجار کێشی مێکانیان تا ١٥٦.٨ کگ.یش دەگات.

لە تافی پێگەیشتندا باڵای وشترمری نێر ٢ تا ٢.١ میتر ، بەڵام مێکانیان ١.٧ تا ٢ میتر ە.

وشترمرەکان ٤٠ تا٤٥ساڵ دەژین.

زاوزیچ[دەستکاری]

باڵندەی نێر لە کاتی جووتگیریدا بادەکاتە ملی و دەنەڕێنێ، بەڵام بێجگە لەم کاتپ باڵندەیەکی بێدەنگە.

وشترمر ڕۆژە نە ڕۆژێک ھێلکە دەکا و ھەر جارە ١٤ تا ٢١ ھێلکە دەخاتەوە.

وشترمری ماڵی[دەستکاری]

ماڵاتی وشترمر بە ھۆی میتابولیسمی بەرزەوە، خێرا گەشە دەکەن و بە ھۆی تەمەنی درێژ و زاوزیچی زۆرەوە لە باری ئابوورییەوە گرنگی تایبەتیان ھەیە. ئەم ماڵاتە بەھۆی ڕێک کەوتن لە گەڵ بارودۆخی جۆراوجۆری کەش و ھەوا(لە ٣٠پلەک ژێر سفر تا ٥٠پلەک ژوور سفر) و کەم خەرج بوونی لە باری ڕاگرتن و دابەستنەوە، زۆر بەقازانجە.

وشترمر بەھۆی گەشەی زۆرەوە، پاش یەک مانگان، ڕۆژێ ٢٠سم. باڵا دەکا و لە تەمەنی یەک ساڵاندا بۆ کوشتار ئامادەیە.

جۆرەکان[دەستکاری]

٥جۆر وشترمر ناسراوە:

  • وشترمری باشوور یان وشترمری ڕەش لە باشووری ئەفریقا
  • وشترمری باکوور یان وشترمری گەردن سوور، پڕ ھەژمارترین جۆری وشترمرە.
  • وشترمری ماسایی لە ڕۆژھەڵاتی ئەفریقا
  • وشترمری عەرەبی، ئەم ڕەگەزە تایبەتی وڵاتانی عەرەبستانی سعوودی و عیراق و... بووە کە لە ساڵەکانی ١٩٦٦ بەملاوە بە تەواوەتی بنەبڕ بوون.
  • وشترمری سۆماڵی لە باکووری کینیا ، باشووری ئیتیۆپیا و سۆماڵیا

بەرھەمەکانی وشترمر[دەستکاری]

  • گۆشتی سووری کەم چەور و کەم کۆلیستڕۆڵ ، بە سروشتی گەرم و تژی لە ئاسن .
  • پێستی نەرم، ناسک و خۆڕاگری وشترمر لە بازاڕەکانی جیھانیدا تا ٤٠٠دۆڵار دەژی.
  • مێشکی ئەم باڵندەیە بۆ چارەسەری ئالزایمێر زۆر بەسوودە. لە شانەکانی ئەژنۆی وشترمر بۆ ئامێر و کەرستەی ئەلەکترۆنیکی و دوورپێوەندی کەڵک وەردەگیرێت.

سەرچاوە[دەستکاری]

[[١]]


Aminijian (لێدوان) ٢١:٠٨, ٣ حوزەیران ٢٠١٣ (UTC)