ورچی کۆکایین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ورچی کۆکایین
Cocaine Bear
دەرھێنەرئێلیزابێت بانکس
بەرھەمھێنەرفیڵ لۆرد
نووسینجێمی واردن
مۆسیقامارک مەدەرباو
دەستکاریجۆڵ نیگرۆن
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەیوونیڤەرساڵ پیکچەرز
ڕێکەوتی دەرچوون٢٤ی شوباتی ٢٠٢٣ (ئەمریکا)
ماوەی فیلم٩٥ خولەک
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون٣٠ بۆ ٣٥ ملیۆن دۆلار
داھات٨٢ ملیۆن دۆلار

ورچی کۆکایین (بە ئینگلیزی: Cocaine Bear) فیلمێکی کۆمیدیای ترسناکی ئەمریکییە، لە دەرھێنان و بەرھەمھێنانی ئەلیزابێس بانکز، لەسەر بنەمای سیناریۆیەکی نووسراوی جەیمی واردنە. فیلمەکە بە شێوەیەکی کەم ئیلھامێکی لە چیرۆکی ڕاستەقینەی «ورچی کۆکاین» وەرگرتووە، کە ورچێکی ڕەشی ئەمریکییە و لە ساڵی ١٩٨٥دا بە بەھای ملیۆنان دۆلار کۆکایینی ونبووی قووتداوە. لەم فیلمەدا کێری ڕوسیل، ئۆشی جاکسۆن جونیۆر، ئەلدن ئێھرنڕایچ، ئیسایا ویتلەک جونیۆر، مارگۆت مارتیندەیل، ڕەی لیۆتا و چەندانی تر ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن. ئەم فیلمە یەکێک بوو لە دوایین کارەکان کە لیۆتا پێش مردنی کاری نواندنی تەواو کرد، ئەکتەرەکە لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢ کۆچی دوایی کرد، فیلمەکەش تایبەت بوو بە یادی ئەو.[١] ورچی کۆکاین لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٣ لە ئەمریکا لەلایەن کۆمپانیای یونێڤێرساڵ پیکچەرزەوە بڵاوکرایەوە. فیلمەکە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێداچوونەوەی جیاوازی لێکرا و داھاتی زیاتر لە ٨٠ ملیۆن دۆلاری لە سەرانسەری جیھاندا بەدەستھێنا. ئەم چیرۆکە لە ڕاستییەوە وەرگیراوە. کۆمەڵێک پۆلیس و تاوانبار و گەشتیار و گەنجی نامۆ لە دارستانێکی جۆرجیا چاویان بەیەک دەکەوێت لەکاتێک کە ورچێکی ڕەشی گەورەی کوشندە کە بەھەڵە کۆکاینی کێشاوە دەردەچێت بۆیان. ‏

ڕۆڵەکان[دەستکاری]

  • کێری ڕوسیل وەک ساری
  • ئۆشی جاکسۆن جونیۆر وەک دەیڤد
  • ئاڵدن ئێھرنڕایچ وەک ئیدی
  • کریستیان کۆنری وەک ھێنری
  • بروکلینی پرینس وەک دی دی
  • ئیشایا ویتلەیک جونیۆر وەک بۆب
  • مارگۆت مارتیندەیل وەک ڕەنجەر لیز
  • ڕەی لیۆتا وەک سید

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Rubin, Rebecca (May 26, 2022). "Ray Liotta Finished Filming Cocaine Bear and Apple's True-Crime Series Black Bird Before Death". ورایتی. Archived from the original on December 5, 2022. Retrieved May 28, 2022.