وتووێژ:یاسای ڕەگەزنامەی ژاپۆنی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تکایە ناوێکی چاکی بۆ بدۆزنەوە من خۆم بە ھەڵە گۆڕیم بەڵام ئەوەی پێشووش ھەڵەیە. Nskoalj (لێدوان) ‏٢١:١٣، ٤ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Nskoalj یاسای نەتەوایەتیی ژاپۆن(ی). ‎Gêjełûk ‏٠٨:٥١، ٥ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoalj بۆ nationality ڕەگەزنامە دانراوە. نازانم چەند باوە و چەند ڕاستە، بەڵام ئەگەر ئەوە بێ، ئەمە ئەبێ بە یاسای ڕەگەزنامەی ژاپۆنی. Aza (لێدوان) ‏١٣:٥٣، ٥ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس بۆ ڕوونکردنەوەی ھەر دوو بەڕێزتان. @Sakura emad تکایە وەکوو سازکەری وتارەکە ناوەکە بگوازەوە و ئەو ڕەوانەکردنەی منیش پووچەڵ بکەوە و ئەو ناوەی ئێستا بسڕەوە. من خۆم پێشنیاری بەڕێز Azaم پێ باشە. زۆر سپاس. Nskoalj (لێدوان) ‏١٥:٤٣، ٥ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێشنیاری کاک ئازا دەکرێتە ناوی فەرمی لەکاتێکدا ئەوەی گێژەڵووک دەکرێت بە ڕەوانەکەر سپاس. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٤٨، ٥ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕەگەز بۆ race دانراوە، بەڵام ئەمە nation-ە. ڕەگەزنامە لە باشووردا باوە و بە لاساییی جنسية -ی عەرەبی دروست بووە. جنس لە عەرەبیدا مانای زۆرە و sex (مێ یان نێر) یەکێ لەوانەیە. ڕەگەز لە باشووردا بە مانای زایەند باو بووە (کە ھەڵەیە) و پێم وایە لەوەوە دروستیان کردووە. ئەگەر وا بێ، ڕەگەزنامە باش نییە. ‎Gêjełûk ‏١٦:٢٩، ٥ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk فەرھەنگی قانوونیی ئەکادیمیای زمانی کوردی بۆ nationality وشەی «وڵاتنامە»ی پێشنیار کردووە. Aza (لێدوان) ‏١٩:٠٦، ٥ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza وڵاتنامە -ش خراپ نییە. نەتەوایەتی لە nationality (ئەمە وەک personality دروست بووە کە بە کوردی ئەبێتە کەسایەتی) وەرگیراوە. لە ویکیپیدیای فارسیدا، ملیت -یش ھاتووە. دیارە ملت = نەتەوە و ملیت = نەتەوایەتی. کێشەی نەتەوایەتی ئەوەیە بە ھەڵە بە مانای nationalism بە کار چووە. ‎Gêjełûk ‏١١:٥١، ٦ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]