وتووێژ:گۆپاڵەسەرەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڵاو @Aza: هیچ ناوێکی گونجاو دەزانیت بۆ ئەم وتارە؟. ماندوونەبیت. Tessla (وتووێژ) ‏١٦:١٦، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Tessla ئەتوانین بڵێین گۆپاڵەسەرەکان، گۆپاڵەسەرە وەک کەشکەسەرە، ھەنییەسەرە، گژنەسەرە. Aza (لێدوان) ‏١٧:٥١، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: زۆرباشە، دەسەکانت خۆش بن. Tessla (وتووێژ) ‏١٧:٥٣، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza و @Tessla: بە بڕوای من سەرگۆپاڵ لە گۆپاڵەسەر ڕەوانتر و کورتترە. ھەڕوەھا وشەی سەرگورز کە ھەر ھاومانای سەرگۆپاڵ-ە ڕێمان پێ دەدا سەرگۆپاڵ ڕۆبنێین کەچی وشەی گورزەسەر-مان نییە.
لە کوردیدا ئەغڵەب سەرەتا سەر دێت دوایی ھاوەڵناوەکەی؛ نموونەیشی یەکجار زۆرە: سەرتیژ، سەرزل، سەرفیل، سەرکەر، سەرمازوو، سەرشۆڕ، سەربەرز، سەروشک و ... . چالاک وتووێژ ‏٠٥:٤٦، ٥ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak گۆپاڵەسەر نە، گۆپاڵەسەرە. وەک گەونەسەرە (کەسی قژ زۆری قژ لوول)، شووتییەسەرە (کەسی سەر زلی سەر وەک شووتی). سەرزل و سەربەرز و ئەمانە سەر + سیفەت -ن. بۆ شوبھاندنی سەر بە شت زۆرتر ئاوایە: ناو + ە + سەر + ە. Aza (لێدوان) ‏٠٦:٥٢، ٥ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: خۆ خراپتر کاک ئازا! سەرگۆپاڵ سێ کەرتە گۆپاڵەسەر چوار کەرت گۆپاڵەسەرە پێنج کەرت! کامیان کورتترە؟ ئەوجار ئەگەر ئێمە سەرگورز-مان ھەبێ مەنتق حوکم دەکا سەرگۆپاڵ-یش دروست بێ. وشەی سەرگورز-ش خۆی گونجاوە و دوو کەرتیشە تەنیا لەبەر گورز پێم باش نییە چون فارسییە.
من مەنتقێک نابینم نەڵێم سەرگۆپاڵ بڵێم گۆپاڵەسەرە. سپاس. چالاک وتووێژ ‏٠٧:٤٢، ٥ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak تەنیا کورتبوون مەرج نییە. وشە لە پلەی یەکەما ئەبێ ڕەنگ و بۆنی کوردانەی بێ. بە لای منەوە گۆپاڵەسەرە کوردانەترە. بە تایبەتی ئەمخاتەوە بیر گەونەسەرە و کەشکەسەرە و شووتییەسەرە و گژنەسەرە. Aza (لێدوان) ‏٠٨:١٦، ٥ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ سەرگۆپاڵ. ‎Gêjełûk ‏٠٨:٥٧، ٥ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk سەرگۆپاڵ وەکوو چی؟ من چەن نموونەم هێنا بۆ گۆپاڵەسەرە. جگە لە سەرگورز چەن نموونەی تر بێننەوە کە بە شێوەی سەر + ناوی شت بێ و بۆ شوبھاندنی سەر بە ئەو شتە بە کار بێت. Aza (لێدوان) ‏٠٩:٣٠، ٥ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: ڕاستییەکەت ئەوێ من وشەی زۆرم بە شێوەی سەر + ناو/ھاوەڵناو دیوە، کاک Calak نموونەی زۆری بۆ ھێنایەوە. بەڵام نەم دیبوو و نەشم بیستبوو بە سەر(ە) کۆتایی بێ، من ئەمڕۆ زانیم وشەی واشمان ھەیە. لەبەر ئەمە پێم باشتربوو. ‎Gêjełûk ‏١٢:٢٧، ٥ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk ئەوانەی کاک چالاک ھەمووی سەر + ئاوەڵناوە، سەرکەر و سەرفیل -ی لێ دەر چێ کە من ھەر نەمبیستوون. Aza (لێدوان) ‏١٤:١٥، ٥ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza و @Gejeluk: قسەی کاک ئازا ئەمەیە نموونەکان دەبێ ناو + ناو بن نەک ناو + ھاوەڵناو.
ڕاستییەکەی من خۆم ئەم وشانەی کاک ئازام نەبیستبوو. من پێم وایە ئەم وشانە زیاتر بۆنی ئەردەڵانییان لێ دێ ھەتا سۆرانیی ستاندارد.
بە کەشکەسەرە دەڵێن سەرمازەڵە (لێرەشدا سەر سەرەتا ھاتووە). ھەنییەسەرە ئەردەڵانییە و شووتییەسەرە-ش یەکەم جارە دەیبیستم لای ئێمە بە جەفەنگ دەڵێن سەرشووتی. گژنەسەرە و گژن-یش ئەردەڵانین بە سۆرانی ھەر دەڵێن سەرقژن [١].
دیسان نموونە ترمان ھەیە: سەرتەشی، سەرمێوژە، سەرمێکوتە و ... . چالاک وتووێژ ‏٠٥:١٩، ٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak سپاس بۆ ڕوونکردنەوەکان. ئەگەر پێتان باشترە بیگۆڕن. Aza (لێدوان) ‏٠٩:٤٧، ٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]