وتووێژ:کیشوەر

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوی وتار[دەستکاری]

بەڕێزان ئەگەر ئیجازەتان لەسەر بێ، ئەم وتارە دەگوێزمەوە بۆ «بەژە». ئەوی ڕاست بێ لە ڕۆژھەڵات بە وڵات دەڵێن کیشوەر. بەژە خۆی لە دوو بەشی «بەژ» یانی ئیشکایی (وشەیەکی کوردی کرمانجییە) و پاشگری «ە» دروست بووە و لە یەک دوو وشەنامەدا دیومە.--:)چالاکلێدوان ٠٤:٤٢, ٢١ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

دژایەتی نییە؟--:)چالاکلێدوان ١٣:٠٩, ٢٣ ئایار ٢٠١٠ (UTC)
ئەمن دژایەتیم نییە بەڵام ھۆی ئەو گواستنەوەیە نازانم چییە! لە ڕۆژھەڵات کوا بە وڵات دەڵێن کیشوەر؟ لەوانەیە بە فارسی مەبەستت بێت! لە لایەکی دیکەوە من خۆم "بەژە"م نەبیستووە تا ئێستا (کە ئەمە بە واتای ھەڵەبوونی وشەکە نییە)! تا ڕای بەڕێزانی دیکە چ بێت. --MarMzok لـێدوان-- ١٥:٤٤, ٢٣ ئایار ٢٠١٠ (UTC)

سڵاو پێم وایە پێویستیمان بە وتووێژی زیاترە لەم بابەتە منیش بەژەم نەبیستووە ئەگەر واشبێت ئەوە ناکرێ دابنرێ چونکە زۆربەی کوردەکان نازانن بەژە چییە و ڕێبازەکانی ویکیپیدیاش وای بە باش دا ئەنێ کە بەناوبانگترین ناو دابنرێ بۆ وتارەکە.ڕێز --barham ١٥:٥١, ٢٣ ئایار ٢٠١٠ (UTC)

ئەگەر ئەم ناوە لە باشوورێ باو بێ، گرفتی نییە بەڵام پێم وا نییە ئەم ناوە لەوێش باو بێ. ئایا باوە؟--:)چالاکلێدوان ١٩:٥٠, ٢٣ ئایار ٢٠١٠ (UTC)

بەڵێ باوە.--Aza ٠٧:٤٠, ٩ ئەیلوول ٢٠١٠ (UTC)

وەڵڵا نازانم ئەم وشەگەلە کێ پەسەندیان دەکات، بە چ بەڵگەیەک کیشوەر دەبێتە قاڕە. قوڕبەسەریش لەوەدایە کە هەڵەکە دەکەن و بە خێرایی باویشی دەکەن. هەموو ڕۆژهەڵات کیشوەر بە وڵات دەڵێن کە ئەویش لە فارسییەوە هاتووە وا نازانم لە کوردیدا مانای هەبێ. بەژە منیش نەم بیستووە، فەرهەنگی باشوور و هەنبانەبۆرینە وشەی قوڕنەیان بۆ بەرامبەری قاڕە داناوە، ویکیپیدیای کورمانجی پارزەمینی داناوە کە بەلای من دروستە. بەڵام قەت کیشوەر مانای قاڕەی نییە و واش نازانم کوردی بێت. -- Kardo Jaf (لێدوان) ‏٢١:٠٢، ٥ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە دوو فەرھەنگی گەورەی ھەنبانە و خاڵ-دا ئەم وشەیە نەھاتووە ئەمەش لەخۆوە نییە. تەنیا لە فەرھەنگی کوردستان-دا ھاتووە ئەویش وڵات مانا کراوەتەوە. مامۆستا گیو خۆی ھەر خەڵکی ڕۆژھەڵات بووە ئەم وشەیەشی بۆیە تۆمار کردووە چون لە زمانی فارسییەوە پەڕیوەتە ناو زمانی ئێمەوە ئەمەش بەڵگەی کوردی بوونی نییە.
با ئەمەش بڵێم لە زمانە کۆنەکاندا وەک پاڵەوی kišwar یان پارتی kišfar بە مانای clime, continent بووە بەڵام ئەمە بەڵگە نییە کە کیشوەر لە فارسی وەرنەگیراوە و گشتمان دەزانین کیشوەر وشەیەکی کۆن نییە لە زمانی کوردیدا.
لە کرمانجیشدا پارزەمین دانراوە با ئەمە بزانین زەمین فارسییە و بە کوردی و بە کرمانجی دەبێتە زەڤی و بە سۆرانی زەوی.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٤٧، ٦ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەهەرحاڵ من پارزەویم پێ باشترە لە کیشوەر وشەی زەمینیش تا ڕادەیەکی زۆر بەکار تێ بەڵام ڕاستە زەوی باشترە. -- Kardo Jaf (لێدوان) ‏١٠:٢٧، ٦ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە گۆڤاری ھۆژاندا پارزەوی وەک بەرامبەری continent ھاتووە.--چالاک وتووێژ ‏١١:١١، ٦ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە ئەڵمانیدا بۆ ئەمە Erdteil دانراوە (بێجگە لە Kontinent)؛ Erd یانی ئەرز و زەوی و teilیش یانی پارچە. بە کوردی ھەر دەبێتەوە پارزەوی. ئەگەری زۆرە ئەوەی لە کوردیدا پارزەوی داناوە لە ڕووی ئەڵمانییەوە ڕۆی نابێ. زمانی ئەڵمانی لە لێکداندا (compounding) یەکجار بەھێزە کوردیش ھەروا و دەتوانین لە ئەڵمانی کەڵک وەربگرین بۆ ڕۆنانی وشە لە زمانی کوردیدا (نەک لە عەرەبی کە فڕی بە کوردییەوە نییە).--چالاک وتووێژ ‏١١:٢٠، ٦ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ. جیا لەمانەش هەر کەسێک کەمێ جوگرافی بزانێ ئەگەر بڵێی پارزەوی ڕەنگە بە ئاسانی تێ بگا بەڵام کیشوەر جیا لە بێگانە بوون مانایەکی تایبەتیشی نییە و ڕاگەیێنەری ئەم مانایە نییە. -- Kardo Jaf (لێدوان) ‏٠٩:٥١، ٧ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دژی بەکارھێنانی وشەی پارزەوی نیم، بە وشەیەکی گونجاو و جوانیشی دەبینم. بەڵام بەڕاستی ئەوە ئەرکی ئێمەیە بچین وشەیەک لاببەین کە چەندان ملیۆن کەس بەکاری دێنن و لە سەدان کتێبیش بەکارھاتبێت؟ لەوە گەڕێن لەچی ھاتووە و سەر بە چ زمانێکە. سەرچیا‏١٨:١٤، ٧ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەخوا کاک سەرچیا گیان ئێمەش لەم بارودۆخە ڕازی نین، ئەوەی کە ئێستا قەوماوە بەرهەمی نەزانکاریی بەرپرسانە لە کۆتاییشدا ئەوان بەرپرسی زیانەکانین ئەگەرچی ئێمەش بەناچار تووشی دەبین، بەڵام ئێمە دەبێ لەزووترین کاتدا بەری هەڵەکان بگرین تاکو زیاتر پەرەیان پێ نەدرێت، ئەگەر ئێستا بەری بگرین ڕەنگە دە ساڵی تر ئیدی ئەم کێشانە نەمێنن بەڵام ئەگەر بەری نەگرین دە ساڵی تر کێشەیەکی گەورەتر دەبێت کە چارەسەر ناکرێت، هەروەها دەبێ ئەمیشە ڕەچاو بکەین کە ئێمە چوار پارچەین و دەبێ چوار جار لە کێشەکان بیر بکەینەوە ئینجا بڕیار بدەین، ئەو چەند ملیۆن کەسە لە پارچەکانی تریش هەن. -- Kardo Jaf (لێدوان) ‏١١:١٨، ٨ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە کوردیدا دەڵین «زەرەر لە نیوەش بگەڕێتەوە ھەر قازانجە». بەبڕوای من باشتره لە زووترین کاتدا ئەم وشانە بسڕدرێنەوە. نابێ لە دانانی وشەی جوان و ڕەسەن و سڕینەوە وشەی ھەڵە یان بیانیی ڕووت دوودڵ بین. وشەیەکی ئاواش تەنیا لە باشوور بەکاردێ کە حەشیمەتەکەی لە چاو سێ پارچەکەی تر زۆر کەمترە. ھەڵبەت ڕەوانەکەر ھەر ھەیە و لە وتارەکەشدا ئاماژەی پێ دەکرێ و لە وتارەکانی تریشدا ھەموو کەس ئازادە وشەی کیشوەریش بەکاربھێنێ ئیتر کێشە چییە؟ سەیری نووسراوەکانی زەمانی زوو دەکەی زۆر وشە ئەو دەم بەکارھاتوون ئێستا باو نەماون وشەی باشتریان لە جیات دانراوە یان بە مانایەکی گونجاوتر ئێستا بەکاردێن. ئێستاش ھەروا دەتوانین بەردەوام بین و زمانەکان باشتر بکەین و کوردی دەوڵەمەندتر بکەین. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١١:٤١، ٨ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: لە فەرھەنگی زاراوەدا وشەی بەژەک ھاتووە. من پێم باشە.--Aza (لێدوان) ‏٠٥:١١، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]