وتووێژ:کۆمکاری عەرەبی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@فەرهاد: سپاس بۆ نووسینی وتارەکە. ڕاستییەکەی من نازانم کۆمکار چییە! ناکرێت ڕووداو ھەر لەخۆوە وشە دروست بکات و ئێمە کەڵکی لێ وەربگرین. ئینجا ئەم وشەیە شتێکی نوێ نیە. بە عەرەبی دەڵێن جامعة الدول العربية بە کوردی دەبێت بە کۆمەڵەی دەوڵەتە عەرەبییەکان یا شتێکی لەو چەشنە کە مرۆڤی کورد لێی تێبگات. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:٠٨، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Pirehelokan:سپاس بۆ سەرنج و بەدەنگەوە هاتنت،وشەی کۆمکاری عەرەبی هی هەشتاکانە ،پەیوەندی بە رووداو یان وشە تازە داتاشراوەکانەوە نیە،ئەم وشەیە لەسەردەمی گۆڤارەکانی بەربەیان و گزنگ و گوڵان بەکارهاتووە،منیش پێم وابووە کە هەر کۆمەڵە یان دەستە یاخود گروپێک دەکات ،بەڵام لە پێناسە یاسایی و عورفیەسیاسیەکان واتاکەی زۆر جیاوازە لە کۆمەڵە ،کۆمکار بەواتای کۆمەڵە لایەنێکی جیاواز یەک ئیش دەکەن وەک کۆمەڵە وڵاتێکی جیاواز یان کۆمەڵە حیزبێکی جیاواز هتد ،رەنگە ئێوە باشتر بیزانن بەهیوام هاوڕێیان پێکرا بگەینە ناوێکی گونجاو،بژیتفەرهاد (لێدوان) ‏٠٤:٢٠، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس بەڕێزم بۆ ڕوونکردنەوەکەت. ئەگەر دەستەواژەیەکی سیاسییە و لە فەرھەنگ و گۆڤاردا بووە ئەوە باشە. بەڵام بڕوا ناکەم ئەم وشەیە وشەیەکی تەکنیکی و تایبەت بێت (یانی جارگن نیە). جامعە مێی وشەی جامعی عەرەبییە یانی کۆ و پێکەوە وەک دەزانی بۆ بەرامبەری universityش ھەر جامعە دەڵێن. ڕەنگە لە ئینگلیزیدا تا ڕادەیەک وا بێت (وەک لیگ ئاڤ نەیشنز کە لە ویکیی کوردیدا نووسراوە کۆمەڵەی نەتەوەکان) بەڵام ئەگەر جارگنێکی سیاسیی بووایە بڕوا ناکەم بە فارسی بیانگوتایە اتحادیە یان بە تورکی بیانگوتایەBirliği کە دوو وشەی گشتین بۆ یەکێتی. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:١٨، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: لەبەشی ناو وە لە دەستپێکی وتارەکەش ئاماژەم بەم ناوانە داوە (وەرمگێراوە) خۆی لە فەرهەنگی سیاسی جمعية و جامعة زۆر لێک جیاوازن رەنگە لەسەر زاران وەک یەک دەرکەون ،بۆ نمونە با جیاوازی نێوان خریطة و خارطة ببینین لە فەرهەنگ و دەستەواژە جوگرافیەکان دوو واتای سەربەخۆیان هەیە بەڵام زۆرینەی خەڵک بە عەرەبەکانیشەوە جیاوازیەکەی نازانن !!ئەگەر لە گوگل بنووسین کۆمکاری عەرەبی سەرجەم دەزگا فەرمی و نافەرمیەکان ئەم دەستەواژەیان بەکارهێناوە ،لەگەڵ ئەمەش ئەگەر هەڵەیە یان دەستەواژەی جوانتر هەیە تکایە بێ دودڵی بیکە بە ئەو بژیتفەرهاد (لێدوان) ‏٠٥:٣٨، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@فەرهاد: ئەی لووتکە لە کوێوە ھاتووە؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:٥٣، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: خۆی لوتکە شتێکی ترە لەم وتارە من زیادم نەکردووە مەگەر هەڵەم کردبێتفەرهاد (لێدوان) ‏٠٦:١٤، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐─────────────────────────────────└
ڕاست دەکەیت. بەکارھێنەرێکی تر نووسیبووی. ڕەنگە وەرگێڕانی خراپی summitی کردبێت. یەکێتیی عەرەبی و یەکێتیی وڵاتانی عەرەبیش باون ئەگەر بۆی بگەڕێیت لە گووگڵدا. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:٢٨، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بەڕێزان @Pirehelokan: @فەرهاد: من لووتکەم زیادکرد، ڕاستیەکەی خۆشم نازانم بە مانای چیە بەڵام وتارێکی تر بە ناوی لووتکەی عەرەبی ھەر بەو جۆرە ھەبوو (نێوان ویکی بۆ نەکرابوو) و من ئەوم بە ئێرە ڕەوانە کرد[١] و ناوەکەشم «لووتکەی عەرەبی» زیادکرد. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏٠٩:٠٧، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Pirehelokan:ڕاست دەکەی یەکێتی وڵاتانی عەرەبیش بەکاردێت بەتایبەت لە میدیا عێراقیەکان ،چونکە لەکاتی دامەزراندن عێراق داوای دەکرد ناوی ڕێکخراوەکە (اتحاد الدول العربي)بێت بەڵام لەلایەن زۆرینەی وڵاتانی عەرەبی ئەو ناوە ڕەت کراوەتەوە کەچی میدیا عێراقیەکان (سوننەکان) هەر اتحاد بەکاردێنن ئەمەش وەک سەپاندنی پێشنیاری خۆیان .فەرهاد (لێدوان) ‏٢٢:٣٢، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Ahrirrr:کێشە نیە ،لەم نزیکانە وتاری (القمة العربية )(لوتکەی عەرەبی )وەردەگێرم ئەوکات دەتوانین بەستەری بۆ زیاد بکەین بە بەشێک لەم وتارە ،بەس وابزانم ئەم وتارەی کە ئێستا هەیە (لوتکەی عەرەبی)دەبێت هەڵبوەشێتەوە،بۆچوونی هاوڕێیانیش گرنگە لەم بارەوەفەرهاد (لێدوان) ‏٢٢:٣٢، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سپاس بەو بەشدارییە بەنرخانەت بەڕێز @فەرهاد: لەبارەی ئەو لێدوانەی سەرەوەش بڵێم کە بەڵێ «یەکێتیی عەرەبی»یش درووستە و لە ویکیپیدیای کوردی باکووریشدا بەو جۆرە نووسراوە. ☀️AGH☀️ (لێدوان) ‏٢٢:٣٦، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی کۆمکاری عەرەبیم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٤:٤٨، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی کۆمکاری عەرەبیم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٤:١٢، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]