وتووێژ:کوڕەکان (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Tessla: کوڕەکان باشتر نییە؟ ‎Gêjełûk ‏١٣:١٥، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Gejeluk: بەڕای من هاوڕێکان گونجاوترە لە کوڕەکان. هەڵە نەبم عەرەبیش نووسیویانە هاوڕێکان. Tessla (وتووێژ) ‏١٤:٥٨، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: ناوە عەرەبییەکەی بە ئێمە چی، زنجیرەکە ئەمریکییە. Boy یانی کوڕ، Boys یانی کوڕان و The boysیش یانی کوڕەکان. شتەکە ئاسانە. بێجگە لەوەش، ئەم دەستە-یەت لە کوێوە ھێناوە؟ ‎Gêjełûk ‏١٩:٥٩، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk: ناوەکەی تەواوە، چونکە لێرە کۆمەڵێک کەس دەستەیەکیان پێکھێناوە و هاوڕێی یەکن. هەربۆیە Boys لێرە بە مانای ھاوڕێکان دێت نەک کوڕەکان، چونکە کورەکان پەیوەندی بە ناوەرۆکی زنجیرەکەوە نییە. Tessla (وتووێژ) ‏٢٠:٤٣، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: من ئیشم بە ناوەرۆکی زنجیرەکەوە نییە. بەپێی ئەم مەنتیقەی تۆ، ئەبێ منیش بچم کاتی سەرکێشی بکەمە سەرکێشییەکانی فین و جەیک. چونکە باسی سەرکێشییەکانی ئەو دوو کارەکتەرە ئەکا.
نابێ لە خۆمانەوە ناوی بۆ دروست کەین، خۆی ناوی ھەیە. ‎Gêjełûk ‏٢١:٥٥، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk: تەنیا باسی ناوەرۆکم بۆت نەکردووە، پێشتم وتووە کە لێرە وشەی Boys بەمانای کوڕەکان نایات. Tessla (وتووێژ) ‏٠٧:١٢، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: وەڵا، نازانم چیت پێ بڵێم. وەک لە فیلمەکاندا ئەڵێن: I’m speechless. لە ھیچ قامووسێکدا شتی وا نییە، ئەمە دروستکراوی خۆتە. ئەتوانی بڵێی ئەم ناوەی ئێستام پێ جوانترە تا ئەوەی تۆ. پێویست بە داھێنان ناکا! ‎Gêjełûk ‏٠٩:٥٣، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk@Tessla منیش لەگەڵ گێژەڵووکم. Aza (لێدوان) ‏١٠:٢٨، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Gejeluk: پێویست ناکات کاتێک وتووێژێک بکەیتەوە و بڵێیت: (فڵان ناو باشتر نییە؟) خۆ تۆ ناوی دروستکەرەکەت بەلاوە گرینگ نییە، ئەگەر بەلاتەوە گرینگ بوایە ئەتەوت دیارە ئەم ناوە باشترە و ڕەنگە قسەکەی تۆ ڕاست بێت. بەس تۆ گەر ناوی دروستکەرەکەت بەلاوە گرینگ نییە و لەسەر قسەی خۆت سوور ئەبیتەوە، ئیتر بۆچی پرسیار ئەکەیت؟ ڕاستەوخۆ وتووێژەکە بکەرەوە و بڵێ: ئەم ناوە هەڵەیە و دروستەکە بریتییە لە فڵان ناو. قسە مەبە و بیھێنە. Aza: مادام هەردووکتان ئەتانەوێت بیگۆڕن، دەسەڵات لەژێر دەس من نییە، ئەوا بیگۆڕن. Tessla (وتووێژ) ‏١٠:٣٦، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نا کاک @Tessla، بە ھەڵە تێگەیشتووی. من بە مەبەستی دەستپێکردنی وتووێژ و داواکردنی بەڵگەی مەنتیقی ئەو پرسیارە ئەکەم. دواجار ھەموومان مرۆڤین و کەسمان حەقیقەتی ڕەھا نازانین. ‎Gêjełûk ‏١٢:٠١، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla و @Aza:  گوێزرایەوە. ‎Gêjełûk ‏١٢:٠٥، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]