وتووێژ:کانتۆنی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نێوانویکی[دەستکاری]

سڵاو بەڕێز @GoRaN909 تکایە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:٥٩، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تکایە چی ؟ @Sakura emad KuRaKuRd (لێدوان) ‏٢١:١٣، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ویستم نێوانویکی بکەیت بەڵام من کردم، وەک ئەوەی لە پەڕەکەت تێبینیم نارد، بەشی ئەمانەش ببینەم سڕیەوە چونکە ئینگلیزی بوو. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:١٩، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@GoRaN909: ئامانجی ئەمانەش ببینە ئەوەیە ١.بەستەری ھەبێت لە ویکیی ناوەخۆ بۆ ئەوەی خوێنەر بتوانێت ئەو پەڕانەی پەیوەندیداری ئەو وتارەن بیخوێنیتەوە.
بەڵام نووسینی شتی ئینگلیزی و بێ بەستەر ھیچ خزمەتی ئامانجەکەی خۆی ناکات. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٢٠، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەرێز @Sakura emad من زۆر بەکەمی دەقی ئینگلیزی بەجێدێڵم ئەوەش بەهۆی ئەوەیە ناوی سایت و سەرچاوەکان ناکرێ وەربگێڕدرێن، بەڵام سەیرێکی ووتاری ووڵاتان بکە ئیتر هەر ووڵاتێک بێت بزانە چەند بەش و دەستەواژەی وەرنەگێڕدراوی ئینگلزی تیایە بەتایبەت لە (قاڵبی ناساندنی ووڵاتدا).. ئینجا ئەزانی من و ئەوان چەنێ جیاوازین لەکاتی وەرگێڕاندا :) KuRaKuRd (لێدوان) ‏٢١:٢٢، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@GoRaN909: ئامانج لە وتار چییە؟ ئێمە وتار بۆ خوێنەران دەنووسین ئەوانیش بریتین لە: مناڵ، لاو، گەنج، بەتەمەن. وتارەکانمان بە زمانێکی کوردی ئاسان و پوختکراوە دەنووسرێن کە بەبێ کێشە ھەموو کەسێکی خوێنەوار لێی تێبگات، ئەگەر ھاتوو وتارەکانمان زمانی بیانی تیابوو وەک بەکارھێنانی دەستەواژو وشە (ئینگلیزی، عەرەبی، فارسی، تورکی، ھتد..) ئەوا ئێمە تێگەیشتن بۆ ئەوان زحمەت و لاواز دەکەین، ھەربۆیەشە داوا دەکرێت وتارەکانمان تا بکرێت بە زمانێکی کوردی ساکار بنووسرێت کە ھەمووان بتوانن لێی تێبگەن، لە ھەنێک شوێن گەر پێویستی کرد و وشەیەکی زانستی یان وشەیەک کە تێگەیشتن لێی ئاسان نەبوو پێویستە ڕوونکردنەوەشی بۆ بدەین بۆ ئەوەی ئاسانتر بچێتە بیرەوەریمان، ھیوادارم مەبەستەکەم گەیاند بێت کە بۆچی نابێت زمانی بیانی بەکاربێت لە وتارەکانمان. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٣٥، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
باشە لەکام ووتاری مندا یەک ووشەی بیانی بەکارهاتووە ؟ بێ زەحمەت لینکەکەیم بۆ دانێ :) @Sakura emad KuRaKuRd (لێدوان) ‏٢١:٤٢، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نموونە لەم وتارە ئەو بەشەی تازە من سڕیمەوە بەناوی (ئەمانەش ببینە). 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٤٧، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@GoRaN909: لێرە من مەبەستم ئەوە نییە ڕەخنە لە بەڕێزتان بگرم، تەنھا مەبەستم ئەوەیە خۆم چی دەزانم ئەوەش بە بەکارھێنەران بڵێم و پێم خۆشە لەمن باشتر بن لە بەکارھێنانی ویکیپیدیا ھیوادارم قسەکانم بەھەڵە لێک نەدەنەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٤٨، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من ڕەخنەم پێ خۆشە لێم بگیرێت بەو مەرجەی ڕەخنەی بنیات نەر بێت نەک هی ڕووخێنەر و بێزارکەر کەوات لێ بکا چیتر بەشداری هیچ بابەتێکی تر نەکەی لە وویکی پیدیا ووک ئەوە لە (تی-مۆبایل) کرا .... @Sakura emad KuRaKuRd (لێدوان) ‏٠٠:٠٥، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@GoRaN909: تا لە ویکیپیدیا بژیت ئەکرێت ئەکرێت تووشی ھەڵە، ڕەخنەگرتن، یاخوود ناکۆکیش ببیتەوە، من خۆم لێرە چەندین جار دژایەتی دڵشکێنەر کراوم بە تایبەت ئەوکاتانەی کە سەرەتابووم و تازەکار بووم لێرە، بەڵام وەک ئەبینی لێرەم و زانستنامەکەشم بەجێ نەھێشتووە و ئێستا بەڕێوەبەراییەتی پڕۆژەکە دەکەم، تێگەیشتی مەبەستم چییە؟
گەر تۆ ئامانجێکت ھەیە و دەتەوێت شتی نوێ فێربیت و شتی نوێ بنووسیت و ئەو زانستنامەیەت خۆش دەوێت، مەھێلە ئەم شتانە تۆ بڕوخێنن یان نابێت شەپۆل و ژینگە سەختەکان تۆ لێرە دووربخەنەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٦:٤٢، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵام هەمووان وەک یەک نین هەرکەوسەو تەبیعەتی بە جۆرێکە و لێک جیاوازن من بەس ئەوەم پێ ناخۆشە ئەو دژایەتیە زۆۆۆر بێ ماناو هیچە و گرنگیش نیە لە ئەلفێکا بکرێ یان لە درێژکردنەوە لە (ـە) ئاخر تخوا ئەوانە هی ئەوەن هەر باسیش بکرێ چی جای بگاتە ئاستی دژایەتی و دەستکاری و پوچەڵکردنەوە و گواستنەوە بەجدی هەنێ شت هەیە زۆۆر ناخۆشە بەرامبەرت بکرێ بەبێ ئەوەی هیچ هۆکارێکیان هەبێ و لەسەر هەق بن زۆرجاریش لە حەسوودی و نەزانیایە کە ناگات بە ئاستی تۆ بۆیە ناچارە ڕەخنەت لێ بگرێ و دژایەتیت بکا... @Sakura emad KuRaKuRd (لێدوان) ‏٢١:٤٢، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئا تخوا گەر تاقەتت هەبوو سەیرێکی ووتاری ووڵاتانی ئەفریقا بکە زۆۆۆۆرینەیان بەس کۆپی پەیست کراون و وەرگێڕان بۆ زانیاری و سەرچاوەی ویکی ئینگلیزی نەکراوە.. KuRaKuRd (لێدوان) ‏٢١:٤٣، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەڕاستیشدا ناھەقیش نین، ئەوان حیسابی بایت/کیلۆبایتی (کێش) لاپەڕەیەک دەکەن کە ئەم درێژکردنەوانە کاریگەری دەخەنە سەر. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٧:٠١، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێ ئەوەی من وەک ئەوانیش نیە کە شتی زەق و دیاربێ کەچی زۆۆۆر گەورەتان کرد لەسەرم ؟! KuRaKuRd (لێدوان) ‏١٢:٣٢، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@GoRaN909: گەورە نەکراوە بڕوا بکە تەنھا وتووێژ کراوە، سەبارەت بە کۆپی پەیست کردن واتا وەرگێڕانی مەکینە/دەقی بێمانا، بڕوانە ئێرە (لێدوانی_ویکیپیدیا:پێوەرەکانی_سڕینەوەی_خێرا) دەست بە گفتوگۆکردن کراوە و بەکارھێنەرانیش بانگھێشت کراون لەسەر داڕشتنی یاسایەک بۆ قەدەغەکردنی ئەو وتارانەی کە تەنھا پشت بە وەرگێڕان دەبەستن و ناوەڕۆکەکانیان تەنھا شتی بێ مانای تێدایە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٤٧، ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێ باشە وەک پێشتریش ووتم فەرموون سەیرێکی ووتاری ووڵاتان بکەن بە تایبەت ھی کیشوەری ئەفریقا و زۆۆۆربەی ووڵاتانی ئاسیا بزانن حاڵیان چۆنە 🙂 KuRaKuRd (لێدوان) ‏٠١:٥٤، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی کانتۆنیم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢١:٣٨، ٧ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]