وتووێژ:پەپکەفڕکە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Tessla «فڕندە»یە نەک فڕیو. Aza (لێدوان) ‏١٧:٠٩، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza:  کرا Tessla (وتووێژ) ‏١٧:١٦، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla و @Aza: -ندە لە کوردیدا بە کار نایەت. فڕۆک، بفڕ یان ھەڵفڕ باشترە. ‎Gêjełûk ‏٢١:٤٦، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk: ئێوە لەناودا شارەزاترن، بزانین ئازا چی دەڵێت ئەوکات دەیگۆڕین دووبارە. Tessla (وتووێژ) ‏٢١:٤٨، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk بە کار دێت. ئەوەتا باڵندە، پەروەرندە، فڕندە، دەھندە. ڕەنگە کوردی نەبێ. دژایەتیم نییە بکرێ بە ھەڵفڕ. Aza (لێدوان) ‏٢٠:٥١، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza ئێمە ئەڵێین نووسەر، بکوژ، گەڕۆک، نەک نووسندە، کوژندە، گەڕندە. ئەمەم مەبەست بوو. زۆربەی ئەو وشانەی کە «-ندە»یان تێدایە لە فارسیشدا ھەن. پێم باشە پەرەی پێ نەدەین. ھەڵفڕین بۆ flying دانراوە، بۆیە ئەیکەمە ھەڵفڕ. ‎Gêjełûk ‏١١:٢٢، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza و @Gejeluk: ھەمیشە وەرگێڕانی وشەبەوشە جوان دەرنایە. ئەگەر بتوانین ھەر ئەو وەرگێڕانە وشەبەوشەیە ڕەنگوبۆنی کوردی پێ بدەین، زۆر جوانتر دەبێ. بۆ ئەم وتارەش پێشنیاری من پەپکەفڕە-یە وەکوو بافڕە، بڵفڕە و ... یان پەپکەفڕکە وەکوو بافڕکە. -- چالاک وتووێژ ‏٠٦:١٠، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak@Gejeluk پەپکەفڕە جوانە، پەپکەفڕکەش ھەروا. Aza (لێدوان) ‏٠٨:١٦، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
خۆم پێم وایە پەپکەفڕکە جوانترە چون دوو دانە کە دووپات دەبێتەوە، خۆشتر دێتە سەر زار. چالاک وتووێژ ‏٠٤:٤١، ٢ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]