وتووێژ:نوێبوونەوەی مەزن

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوی وتار[دەستکاری]

@Calak, @Aza, @Pirehelokan و ئەوانی تر، سڵاو. ئەم ناوە زۆر سەقەتە، چیی لێ بکەین؟ supernova لە super و nova دروست بووە. nova لاتینییە و یانی نوێ، و لە hypernova و micronova -شدا ھەیە. لە فارسیدا نواختر بە کار دەھێنرێ. ئێمەش ناتوانین بڵێین «نووستێر» یان «نۆئەستێرە»؟ ناشزانم چی بۆ super باشە. ‎Gêjełûk ‏١٤:٢٢، ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Gejeluk جیاکردنەوەی super و hyper لە کوردیا زۆر ئەستەمە. hyper ھەمان super -ە، جا یۆنانییەکەی. لە ئینگلیزیا hyper یانی «لە super -یش سەرتر». ھایپێرمارکێت لە سووپرمارکت گەورەترە، ھایپێرسۆنیک -یش چەند ئەوەندەی سووپرسۆنیک خێرایە. hyperی یۆنانی و superی لاتینی و overی ئینگلیزی و überی ئەڵمانی abar و zebarی فارسی و jûrی کوردی یەک ڕەگ و ڕیشەیان ھەیە. (ئەڵبەت لە بابەت jûrەوە تەواو دڵنیا نیم بەڵام قسەکەم لە ڕاست ئەچێ).
ئەکرێ بە نۆڤا بڵێین نووستێر یا شتێکی وا، بەڵام بۆ سووپەرنۆڤا و ھایپێرنۆڤا دائەمێنین. ڕەنگە ھەر باشتر ئەوە بێ واز بێنین لە بەکوردیکردنیان و سووپەرنۆڤا و ھایپێرنۆڤا بە کار بێنین. Aza (لێدوان) ‏٠٣:٥٧، ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]