وتووێژ:مانگی سروشتی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

باشتر نییە «ھەیڤ» بەکاربھێنرێت بەرانبەر بە (Moon)ی ئینگلیزی، نەک مانگ؟ - سەرچیا (وتووێژ) ‏١٩:٥٩، ٨ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێزم مانگ لە سۆرانیدا زۆر باوترە. ئەوەش کە بۆ دوو شت یەک وشە ھەیە زۆر ئاساییە. لە ھەموو زمانێکدا وایە. بەڵام مانگی سروشتیم پێ جوان نیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٠١، ٨ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ببوورە ھەڵەم کرد. وامزانی ئەم پەڕەیە بۆ مانگ دانراوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٠٣، ٨ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاستە، باوە و بوونی یەک وشە بۆ دوو شت تەنیا لە کوردیدا نییە، بەڵام من بە ئاسایی نابینم گەر چارەسەرێک بوونی ھەبێت، لەوانەیە لە زمانەکانی تر یان لە کوردیشدا بوونی ئەم کێشەیە بۆ نەبوونی وشەی گونجاو بگەڕێتەوە، بەڵام لێرەدا کە وشە ھەیە و وشەکەش کوردییە، چ کێشەیەک ھەیە. بۆ باوبوونیش نازانم لێرەدا (لە ویکیپیدیا) زیاتر سەیری باوی وشە دەکرێ یان دروستیی وشەکە، ئەی ئەگەر ناوەکان بە گوێرەی باوی دادەنرێن ئەم وتارانە (تەلەڤیزیۆن) و (ئۆتۆمۆبیل) و ھی تریش بەپێی چی دانراون؟ کە لەوانەیە دروستتر بن لە (تەلەفزیۆن) و (ئۆتۆمبێل)، بەڵام ئەنجامەکانی گووگڵ و نووسراوەکان پێمان دەڵێن کامیان باوترن. - سەرچیا (وتووێژ) ‏١٠:١٤، ٩ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من پێم وایە مانگی سروشتی بە باشی واتاکە پیشان نادات. یەکەم جار کە ئەمەم بینی هیچ بیرۆکەیەکی پێم نەدا کە چیە. مادیوتووێژ (١٨ی گەلاوێژی ٢٧١٤) ‏١٤:٤٤، ٩ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

خۆم دەستەڵاتم بوایە وام دەکرد. لە فارسیشدا وەک دەزانن دەڵێن ماە بەڵام بۆ ئەم وتارە قمر-ی عەرەبی دانراوە کە ئەویش یانی مانگ بەڵام لە فارسیدا تەنیا بۆ Natural Moon بە کاری دەھێنن. مانگ بێجگە لەمانە بە مانای monthیش دێ. لە کرمانجیدا بەمەی دوایی دەڵێن مەھ و بە moon مانگ/ھەیڤ.
ئەگەر ئەم زمانە خاوەنی بوایە و کۆڕێک بوایە ھەتا شێوازارەکانی لە یەک نزیک بکردباوە، ئاسایی بوو دەبوا بۆ moon مانگ و بۆ month مە(ھ) لە ھەموو شتێوەزارەکاندا پەسند بکرابا. ھەیڤیش پڕ بە پێستی ئەم وتارە بوو و زیاتر لە زانستدا بەکاردەھێنرێ. بەڵام بەڕاستی کوا ئەم زمانە خاوەنی؟!
ئەو دەم دەمان توانی بڵێین زەوی یەک ھەیڤی ھەیە ئەویش مانگە. مەریخ دوو ھەیڤی ھەیە فۆبس و دایمس و... .--چالاک وتووێژ ‏٢٢:٤٦، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئە ئێستا زانیم ئەم وەڕگێڕانە ھەڵەیە و لە زمانی عەرەبییەوە وەرگیراوە. بە ئینگلیزی نووسراوە Natural satellite کە دەبێتە سەتەلایتی سروشتی. چون مانگ خۆی سروشتییە ئیتر مانای نییە بڵێین مانگی سروشتی!--چالاک وتووێژ ‏٠٧:١٤، ٢٨ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]