وتووێژ:قامیشلو
ناو[دەستکاری]
سڵاو بەڕێز @MFTG: پێشنیار دەکەم قامیشلو بۆ «قامیشلوو (بیجار)» و قامشلوو بۆ «قامشلوو (ورمێ)» بەبێ جێھێشتنی ڕەوانەکەر وەگوازرێن، ھەتا لەگەڵ قامیشلۆ تێکەڵ نەبن. AGH (وتووێژ📝) ٠٨:٢٨، ١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)
- @Calak: ئەم پیتە «ۊ» لە ئەلفوبێی کوردیی سۆرانی نییە. نازانم لە چ دەنگێک نزیکە. پێویستە لەنێوان «و» و «وو» یەکێک ھەڵبژێردرێت. سەرچیا — ١٨:٢٤، ١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)
کاک چالاک ئەو پیتە ھی ئەلفوبێی کوردیی باشوورییە و دەبێتە «وو»، نەمدیوە تا ئێستا لە ئەلفوبێی سۆرانیدا بەکاربێت. AGH (وتووێژ📝) ١٨:٣٥، ١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)
سڵاو بەڕێز @Ahrir: من کە ئەم وتارانە دەنووسم حەزدەکەم تەواو ستاندارد بێت لەڕێی نوسینەوە بەڵام لە زمانەکەماندا نوسین و دەربڕین ستاندارد نییە، وەسەرچاوەی بەدەست ھێنانی ناوەکان نییە وە ھاوکاریش وەک پێویست نییە و دەستم ناگات بە کەسانی زۆر شارەزا، برام لەدەربڕینی ناوی قامشلوو لە شارستانی ورمێ و قامیشلو لەشارستانی بیجاڕ و قامیشلۆ لە ڕۆژاوا لە ڕووی فۆنەتیکەوە جییان بەڵام لە نووسیندا بەم ڕێنووسە بەنزیکەی وەک یەکن بۆیە منیش وەھا نوسیوومن باوەڕناکەم تێکەڵیش بن.
بەڕێز @Serchia: ڕوونکردنەوەیەکی جوانی داوە، کێشە لە نێوان فۆنەتیک و ڕێنووسەکەدا ھەیە وا ئێمە ناتوانین ئەو دەربڕینە دەربڕین و لە ئێستادا ھەر ئەم ڕێنووسە بەردەستە بۆمان، ئەگینا حەزمان بە سۆرانیستان نییە @Calak:. ئێمە دەمانەوێ خزمەت بکەین، من بەش بە حاڵی خۆم ڕەچاوی دەربڕینی ناوچەکانم کردووە بۆ نموونە لەو گوندانەی پاشگری سەروو و خواریان پێوەیە بە پێی ناوچە دەیان نووسم و گۆڕانکارییەیان پێوە دیارە ھەروەک ئەڤراز و نشیو، سەرێ و خوارێ، سەرۆ و خوارۆ …. MFTG (لێدوان) ٠٧:٣١، ٢ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)
- @MFTG: سوپاس بۆ لێدوانەکەت. ئێستا پێشنیارت بۆ ناوی ئەم وتارە چییە؟ سەرچیا — ١٠:٢١، ٣ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)