وتووێژ:دەماخە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە ویکییەکانی تریش دا وتاری پەیوەندی دار دادەنێن، بۆ خوێنەر ئاسانکاری دەکرێ، پێویستی بە لابردنیان نەدەکرد، تکایە --کازۆ ماد(بدوێ) ‏١٣:٣٧، ١٧ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وتاری پەیوەندیدار دەتوانرێت لە ھەڵبژاردەکانی بەکارھێنەرەوە کارا بکرێت. چی تر پێویست نییە لە ناوەڕۆکی وتارەکان دابنرێت. ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٣:٤٢، ١٧ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەمە وشەیە دیارە فارسییە و پِم باش نییه. لە ھەنبانەبۆرینەی مامۆستا ھەژاردا دوو وشە ھەیە بەرامبەر بە ئەمە کەپک و کەپکە. کەپک ئاوا مانا کراوەتەوە «دەرپەڕیوی جیانەبووگە لە ھەر شتێ» و لە بەرامبەریشیدا بە فارسی نووسراوە دماغە. جێگای سەرنجە وشەی کەپک(ە) لەگەڵ Capeی ئینگلیزی و Capی فەڕەنسی ھاوڕیشەن.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٢٧، ٢٩ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاکە چالاک، سڵاو. دیارە من خۆشم لە دەماخە دڵنیا نەبووم، زۆر بەدوای وشەیەکی تر دا گەڕام، چەند وەرگێڕ و فەرھەنگێک ئەمەیان نوسیبوو، ئیدی قایل بووم، پێتان باشە بیگۆڕن. --کازۆ ماد(بدوێ) ‏١٣:٢٠، ٢٩ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاوت لێ بێ. خۆشت فارسی دەزانی و ئەمەت لێ ڕوونە دەماغەی فارسی لە دەماغ وەرگیراوە یانی لووت. لە تورکیشدا Burun نووسراوە و Burun یانی لووت. کەپک و کەپکە-ش دەلێ خزم بن لەگەڵ کەپۆ کە بە مانای لووتە. بۆیە کەپک و کەپکە رێک بەرامبەری دماغە-ی فارسییە و وشەیەکی گونجاوە.--چالاک وتووێژ ‏١٧:١٨، ٢٩ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]