وتووێژ:دڕی، ئاوەڵفرمان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەم ناوەی ئێستای (دڕی، ئاوەڵفرمان) مانای چییە؟! بۆ نەکرێتە دەستدرێژیکردن بە نموونە یان ھەر ناوێکی دی کە پێشنیازی دەکەن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢٩، ١٩ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دڕی نابێتە Aggression.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٠٠، ٢١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak:بە ڕای من ئەبێت. ئەی دڕی چییە؟ یا aggression بە کوردی کامەیە؟ --Aza (لێدوان) ‏١٥:٢٩، ١ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: دڕ زیاتر صفتە بۆ گیانلەبەران وەک دەڵێن ئەو سەگە زۆر دڕە. جا بە مڕۆڤیش دەوترێ بەڵام بۆ سووکایەتی وەک دەڵێن زۆر دڕ و بێحەیایە. لە فەرھەنگی خاڵدا دڕ «گیانداری ھاروھاج» مانا کراوەتەوە. دروستە. جا ھاروھاجی چی بە Aggressionەوە داوە؟ سەیرێکی فەرھەنگی کوردستانی مامۆستا گیویش بکە.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٥١، ٣ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: من ھاروھاجم پێ درووست نییە. ھاروھاج یانی بازیگووش. دەی لای ئێمە بە سەگی بازیگووش ناڵێن دڕ. بە سەگێ ئەڵێن دڕ کە بە حەپ و قەپ بێت بۆ ئینسان.--Aza (لێدوان) ‏١٧:٤٨، ١٣ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: لای ئێمەش دڕ ھەر ئەو مانایەی ھەیە و ئەمە نابێتە aggression.--چالاک وتووێژ ‏١٨:١٠، ١٣ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak:مەگەر aggression بە مانای دژمنایەتی نواندن و ھەڕەشە و ھێرش بردن نییە؟ دەی ئەمانە ھەمووی لە سەگێکدا ئەبینرێ کە دڕ بێ.--Aza (لێدوان) ‏١٨:١٧، ١٣ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: نا بە بڕوای من دڕی دەبێتە ferocity و دڕ ferocious، fierce. فەرھەنگێکی کرمانجی ئینگلیزی ھەیە فەرھەنگێکی باشیشە (نووسراوی Michael L. Chyet) سەیری ئەویشم کرد ئەویش بۆ دڕ ڕێک نووسیویەتی ferocious، fierce لەگەڵ savage, cruel. وا بزانم بۆ aggression لە کوردیدا شەڕانگێز-یان داناوە یانی لە فەرھەنگێکی سایکۆڵۆژیدا تووشی ئەوەی ھاتم.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٤٠، ١٣ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: لە فەرھەنگی دانشگا کوردستاندا شەڕلایی ھاتووە و لە فەرھەنگی تەوفیق وەھبیدا دەساوێژی.--Aza (لێدوان) ‏٠٤:٢١، ١٤ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: و @Calak: دیسان وتووێژی بێئەنجام! تکایە ئەم پەڕەیە بگوازنەوە بۆ ناوێکی تر. ئەم پەڕە وشەی ئاوەڵفرمان چییە پێوەی؟ بەستەری بۆ پەڕەیەکی ڕوونکردنەوە دراوە کە سەر دەشێوێنێ! ڕێزمانی چی! جگە لەمانەش نێوانویکییەکەی ھەڵەیە کە بۆ پەڕە ڕوونکردنەوەکە دراوە. تکایە ئێوە ناوەکە بیگەیەنن بە ئەنجامێک و ئەوانی تر بۆ من. لەگەڵ سپاسی -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٣٥، ١ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چی بکەین کاک ئارام گیان خۆ ئەوھەموو کێشەیەی زمانی کوردی بە ئێمە ڕاست ناکرێتەوە. بەڕاستی وەڕەز بووین لە بارودۆخی ئەم زمانە.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٢١، ٣١ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تەواو سەرم لێ شێواوە! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٥٩، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]