وتووێژ:خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڵاو کاک @Serchia: ئایا دەبێت چۆن ناوی فەرمی بە ئەو جۆرەیە بە ڕۆژھەڵاتی کوردستانیش بڵێین ڕۆژاوای ئێران؟ یان بە باشووری کوردستان بڵێین باکووری عێراق؟ یان بە سنە و ھەولێر و کۆبانی بڵێین «سنندج و ئەربیل و عین‌العرب»؟ لە ویکیپیدیای کوردیی باکووریدا نوسراوە ڕۆژاوای کوردستان و لە زیاتری ویکیپیدیایەکانی تریشدا نوسراوە ڕۆژاوا، منیش پێم باشترە ناوە کوردییەکەی بێت. باشتریش دەبێت گەر چەند کەسی تریش ڕای خۆیان بڵێن. AGH (وتووێژ📝) ‏١٠:٥٩، ٩ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Ahrir: خۆبەڕێوەبەری جیایە لە پارچەی ڕۆژاوای کوردستان. ئەوەتە وتاری ڕۆژاوای کوردستانمان ھەیە. ئەم خۆبەڕێوەبەرییە زیاتر لە ڕۆژاوای کوردستان لەخۆدەگرێت و ناوچەی سووریاشی لەگەڵە کە بەشێک نییە لە کوردستان. سەرچیا‏١١:٠٣، ٩ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]