وتووێژ:بەبەربوون

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوی وتار[دەستکاری]

بەڕای من پیتاندن راستە. لە خوێندنگاش ئەوە فێر بووین. --برووسک ١١:٤٠, ١ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

منیش ھەر وام بیسووە. بە fertilized eggیش ئەوترێ ھێلکۆکەی پیتراو. @Calak و @Aza چی ئەڵێن؟ ‎Gêjełûk ‏١١:٥٥، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk
لە کوردیدا سووتان-مان ھەیە و سووتاندن. لە سووتان وشەی سووتاو و لە سووتاندن-یش وشەی سووتێنراو دەتوانین چاک بکەین. ئێستا جنابت پێم بڵێ دەتوانین بڵێن سووتراو؟ ئاشکرایە شتی وامان نییە. لێرەشدا پیتان-مان ھەیە و پیتاندن و یان دەتوانین بڵێین پیتاو یان پیتێنراو.
بەڵێ لە کوردیدا کوژراو-مان ھەیە لە چاوگی کوشتن بەڵام کوشتن فیعلێکی تێپەڕە و فەرقی ھەیە لەگەڵ پیتان و سووتان کە تێنەپەڕن! خۆ تۆ ناتوانی فیعلی تێنەپەڕ مەجھوول بکەی! ھەر بۆیە پێم باشە ھەر چی لە خوێندگە خوێندووتانە لە بیر خۆتان ببەنەوە.
فیعلی پیتاندن فیعلێکی نوێیە بەرامبەر بە enrich چونکە پیت لە زمانی کوردیدا یانی richment (بە عەرەبی غنى و بە فارسی غنا). نەتبیستووە دەڵێن پیتاندنی یورانیۆم؛ بە ئینگلیزی en:Enriched uranium کە دەبێتە یورانیۆمی پیتاو. چالاک وتووێژ ‏٠٥:٢٠، ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: منیش ھەر لەبەر ئەمە بانگتانم کرد، لێیان دڵنیا نەبووم. با ئەمەش بڵێم ھێلکۆکەی پیتێنراو زیاتر بە کار ئەھات. Uranium enrichment بە عەرەبی ئەبێتە تخصيب اليورانيوم. بە fertilisation -یش ھەر ئەڵێن تخصيب. ئێمەش ھەر وا بکەین؟ یان ھەر ئەمەی ئێستا، بەبەربوون، بێ؟ بەبەر و بەپیت و بەبڕشت یەک شتن نین؟ بە fertile land -یش ئەوترێ زەویی بەپیت. ‎Gêjełûk ‏٠٩:١٠، ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk بەبەر باشترە بۆ fertile، «بەر» لە چاوگی بردن -ە، ڕێک وەکوو fertile کە لە fero -وە دێ بە مانای بردن. پیت ھاوریشەی «پیو»ی کوردی و food و fat ی ئینگلیزییە بە مانای چێشت و خۆراکە. بڕشت -یش لە بڕین -ەوە دێ و بە مانای ھێز و تاقەتە. کە دەڵێن یا خوا باخەکەت یا زەوییەکەت بەپیت بێ یا بەبڕشت بێ، یانی یا خوا «بەر»ی زۆر بگرێ. کەوایە، لە ناو ئەم سێیانە، بەبەر ھەم ماناکەی fertile -ە و ھەم لە ڕووی ڕیشەوە یەکێکن. Aza (لێدوان) ‏١٢:٤٥، ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: سپاس بۆ ڕوونکردنەوەکەت. دروستە، fertile لە fertilis -ەوە ھاتووە کە بە مانای fruitful («بەبەر، میوەدار») دێ. پیتاندن ئەوەی ھەیە چاوگێکی سادەیە و چەند وشەی لێوە دروست بووە. ھەر کامیان بێ کێشەم نییە. ‎Gêjełûk ‏١٨:٠٦، ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk: قسەکەت جوانە بەڵام ئەگەر fertilisation دەبێتە پیتاندن دەبێ فکرێک بۆ enrichmentیش بکەینەوە. ئەگەر عەرەب بە ھەر دووکیان دەڵێ تخصيب کێشەی خۆیانە ناتوانین ھەڵە بکەین چون ئەوان بە ھەڵە چوون. چالاک وتووێژ ‏٠٥:٠٦، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]