وتووێژ:بنوردیلە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

وا باشترە ئەمە بکرێتە تەنۆکەی سەرەتایی/بەرایی. ‎Gêjełûk ‏١٤:٣٩، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak و @Aza چی ئەڵێن؟ سەرەتایی یان بنچینەیی؟ بێجگە لەمە، تەنۆکە یان وردیلە یان شتێکی تر؟ من تەنۆکەم بۆ داناوە. تەنۆکە چکۆلێنراوی تەنە و ھاوشێوەی جسيم -ی عەرەبییە. particle چکۆلێنراوی parsە و یانی small part. ئەگەر pars پار بێ، پارۆڵە یان پارووڵە باشە. ‎Gêjełûk ‏١١:٣٥، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk دەمێکە بیر لەوە ئەکەمەوە کە بۆ element چی باشە. وشەی توخم جوان نییە و کوردیش نییە. لای ئێمەش بە ھەندێ وشەی ترەوە ئەلکێ و جنێو دروست ئەکا وەک توخمی حەرام و توخمی سەگ. ئەڵبەت پێم وایە لە بواری کیمیادا ھەر توخم تازە جێ کەوتووە و دەستی لێ نەدرێ باشترە. بەڵام لە بوارەکانی ترا ناکرێ بوترێ توخم یا توخمی. لە ھەنبانەدا وشەی ھێمان ھاتووە کە ھەمان مانای elementی ھەیە. ڕەنگە ھاوڕیشەی «ھیم»ی کرمانجی و «خیم»ی فارسی بێ. بەڵام دڵنیا نیم. بۆ particleیش پێم وایە پارچک کە ویکیی کرمانجی بە کاری ھێناوە جوانە. Aza (لێدوان) ‏٠٨:١٥، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk و @Aza: وردیلە بە مانای particle ھەڵە نییە و لە کرمانجیشدا دەڵێن ھوورک. تەنانەت لە زمانی پاڵەویشدا xwurdag (ھەمان وردە-ی کوردی) ھەر بەم مانایەیە. مامۆستا ھەژاریش بۆ ذرة-ی عەرەبی ھەر وردیلە-ی داناوە.
من زیاتر فکرم لەمەیە بۆ particle چ باشە کە بتوانین particular و particularlyی لێ چێ بکەین. چالاک وتووێژ ‏٠٦:١١، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]