وتووێژ:ئەفسانەزانیی کوردی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Gejeluk: سڵاو، گەر دڵنیابوویت لە گۆڕینی ناوی وتارێک، و ناوەکەت گۆڕی، ئەوا ناوی وتارەکە لە سەرەتای دەستپێکی وتارەکەش بگۆڕە. Tessla (وتووێژ) ‏١٦:٣٢، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Tessla سپاس بۆ پێشنیارەکەت، لەمەودوا بەپێی توانا پەیڕەوی دەکەم. لە ھەر شوێنێکیش بینیت لەبیرم کردبوو و نەم گۆڕیبوو، تکایە زەحمەت بکێشە و بیگۆڕە. ‎Gêjełûk ‏١٨:١٧، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Gejeluk: میتۆلۆژیا ئینگلیزییە، زۆر ڕێی تێناچێت ئەم ناوەبێت بەڕێز گێژەڵووک. ئەفسانە یان ئەفسانەزانی واتا mythology. میتۆلۆژیا نووسراوە ئوستوورە لەکاتێکا ئوستوورە عەرەبییە بەمانای ئەفسانە دێت. Tessla (وتووێژ) ‏٠٧:٣٢، ١٤ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Tessla لە ویکی بۆ mythology «میتۆلۆژیا» دانراوە، گەر پێت وایە ھەڵەیە ئەوا لەوێ ئەم باسە بکەوە. ‎Gêjełûk ‏٠٩:٣١، ١٤ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk: لەکوێ و چی هەڵەیە؟، من دەڵێم میتۆلۆژیا ئینگلیزییە، بۆ وشەی میتۆلۆژیا پێویستە ئەفسانەزانیی بەکاربێت. Tessla (وتووێژ) ‏١٠:٣٦، ١٤ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla لێت تێ ئەگەم، بەڵام ھەتا وتاری mythology لە ویکیی کوردی میتۆلۆژیا بێت، ئەوا ناکرێ ئەمە بۆ ئەفسانەزانی/ناسیی کوردی بگوازینەوە. پێویستە سەرەتا پەڕە سەرەکییەکە بگوازینەوە ئینجا ئەمە. ‎Gêjełûk ‏١١:٣٤، ١٤ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk: ناوە سەرەکییەکە گواسترایەوە، گەر حەز دەکەیت خۆت ئەمەیان بگوازەوە. Tessla (وتووێژ) ‏١١:٥٦، ١٤ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla نەدەبوو یەکسەر بیگوازیتەوە، چون ئەمە خۆی دوو شتە، myth و legend، و ئەفسانە بۆ legend بەکار ھاتووە نەک myth! ئێستا تۆ ئاڵۆزیی زیاترت دروست کرد. پێویست بوو سەرەتا وتووێژی لەسەر بکرایە. ‎Gêjełûk ‏١٢:٣٣، ١٤ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk: بۆ وشەی legend ئەفسانە بەکارھاتووە، بۆ وشەی mythology ئەفسانەزانی بەکارھاتووە. بۆ وشەی Myth ئوستوورە بەکارھاتووە. کێشەیەکی تێ نابینم. Tessla (وتووێژ) ‏١٣:٣١، ١٤ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla نەک بەس ھەڵە بەڵکوو زۆر ھەڵەیە! وشەکە لە دوو بەش پێک ھاتووە، myth + logy، زانی/ناسی بەرانبەر logy بەکار دێ و ھەرچییەک بۆ myth دانرابوو ئەبێ ھەر ئەوە دابنرێتەوە، نەک ھەرشتێ خۆت بتەوێ. ئەم بڕیارە تاک لایەنانەت دەرەنجامی باشیان نابێ. ‎Gêjełûk ‏١٣:٥٩، ١٤ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]