وتووێژ:ئەرمەنستان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوی وتار[دەستکاری]

ناوی ئەم وڵاتە دەگوازمەوە بۆ «ئەرمەنیا». یەکەم چونکو ئەم ناوە زیاتر لە فارسی دەچێ چونکو تەنیا لە زمانی فارسیدا ناوی ئەم وڵاتە «ـستان» ی تێدایە کە چی لە ئینگلیزیدا دەڵێن Armenia. دووەم ناوی زۆرتری وڵاتەکان ھەر ئاوا دروست بوونە و لە باشووریش دەڵێن ئەرمینیا:

  • ئاڵمان + یا: ئەڵمانیا
  • بولگار + یا: بولگاریا
  • تورک + یا: تورکیا
  • ڕووس + یا: ڕووسیا
  • سرب + یا: سربیا

...

  • ئەرمەن + یا: ئەرمەنیا

دژایەتی ھەیە؟ --:)چالاکلێدوان ١٢:٢٦, ١٤ ئایار ٢٠١١ (UTC)

ڕای ئێوە پەسەن ئەکەم، «ئەرمەنیا» باشترە. --بەکارھێنەر:Merkhas/واژوو١٣:٥٧, ١٤ ئایار ٢٠١١ (UTC)
ئەرمەنیا دەستکردە! بڕیار وایە ویکیپیدیا وشەسازی نەکات. من دژ بەم گواستنەوەم. --ئاسۆ (وتووێژ) ١٨:٣٠, ١٢ نیسان ٢٠١٢ (UTC)
ھەرچەند ئەم وتووێژە زۆر کۆنە، بەڵام پێم باش بوو قسەی خۆی تێدا بکەم. دیارە ئەم ناوە لەژێر کاریگەریی فارسی دانراوە. ناوی ھەرە باو «ئەرمینیا» یە. گەر کەس دژ نییە دەیگوازمەوە. سەرچیا‏٠٠:٤٧، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕاستی کاک سەرچیا جارجار پیاو سەری سووڕ دەمێنێ کە چەندە تەعەسوب و دەمارگیریت لەسەر شێوەزاری خۆت ھەیە. وای لێ کردووی کە ھەر ھیچ نابینی. یانی دەبینی کە ئەرمنستان مەسەلەن فارسییە بەڵام نابینی ئەرمینیا عەرەبییە! تەعەسوب ھەر وایە و مرۆڤ کوێر دەکا.
ئاشکرایە ئێوە نێوی وڵاتەکانتان لە عەرەبی وەرگرتووە و ئێمەیش لە فارسی. منیش لەگەڵ ئەرمینیا کە تەواو عەرەبییە نیم (لە سەرەوەش نووسیومە کوردییەکەی دبێتە ئەرمەنیا). ھەڵبەت ئەرمەنستان زیاتر بۆنی کوردیی لێ دێ ھەتا ئەرمینیا. ئەرمەن + -ستان ڕێک وەکوو کوردستان: کورد + -ستان.
ئەرمەنییەکان خۆیان بە وڵاتەکەیان دەڵێن ھایستان کە ھای یانی ئەرمەن + -ئەستان-یش ھەمان -ستان-ی کوردییە. ئەمەیش بەڵگەیەکی تر بۆ باشتربوونی ئەرمەنستان لە ئەرمینیا.
ئەمانە ھیچ. ئێمە گەڵێک کوردی خەڵکی سۆڤیەتمان ھەبووە کە لە کۆمارەکانی ئەم وڵاتە ژیاون (و دەژین) جا ڕووسیا بێ یا ئەرمەنستان و … . دەبێ بزانین ئەمانە چییان بەو وڵاتە وتووە (نەک من کە زمانم فارسییە و جنابت کە تورکی و عەرەبییە). لە لاپەڕەی ٧٧٥ی فەرھەنگێکی ڕووسی-کرمانجی کە ساڵی ١٩٥٧ لە مۆسکۆ و لەم ناوەندەدا چاپ کراوە، ناوی ئەم وڵاتە Êrmenîstan تۆمار کراوە (ویستتان بۆتان دەنێرم). دیسان لێرەدا پاشگری -ستان دەبینین.
دیسان لە سەرچاوەکانی سۆڤیەتدا دەگەڕێم و لەو ھەڤالە ئەرمەنییەیشم دەپرسم بۆم بگەڕێ بزانین کورد خۆی چی پێ وتووە. ئێمە دەبێ رێز لە مێژووی خۆمان بگرین و فێری لێکۆڵینەوە و بەڵگەھێنانەوە بین نەک چون فارس و عەرەب وای وتووە ئێمەیش وەک تووتی دووپاتی کەینەوە. سپاس.-- چالاک وتووێژ ‏٠٩:١٣، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێم وانییە قسەکەم ھیچ دەمارگیرییەکی تێدا بێت، ئەگەر من بەپێی شێوەزاری خۆم ناوەکانم پێشنیاز کردبا ویکیپیدیا دەبووە جۆرێکی دیکە. ئەوە خۆت لە سەرەوە نووسیوتە وتارەکە دەکەمە «ئەرمەنیا» لە کاتێک لە ھیچ ناوچەیەک ئەم ناوە ناگوترێت. ئێوە گەر زمانەوانیتان خوێندووە دەبێت بزانن کە وشەیەک چووە نێو زمانێک دەبێتە موڵکی ئەو زمانەش، ئەرمینیا لە عەرەبییەوە ھاتووە یان نا ئەوە کاری ئێمە نییە لێرە ڕەخنەی لێ بگرین، قسە لەسەر ئەوەیە کام ناو ناسراوترینە لەنێو خەڵکی ئەویان بنووسێت. سەرچیا‏١١:٤٠، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من ئەودەم ئەرمەنیام پێشنیار کرد چونکە ئەرمینیام پێ کوردی نەبوو. جنابت بۆچی ئەرمینیا بە موڵکی خۆت دەزانی بەڵام ئەرمەنستان نازانی؟ چون خۆت ناڵێی ئەرمەنستان و ئەگەر دەڵێم دەمارگیری یانی ئەمە چون ھەر خۆت پێ حیسێبە.
ویکی ناڵێ بزانن چی لەسەر زمانی خەڵک باوە. دەڵێ بزانن چی لە ناو سەرچاوەکاندا باوە. ئەوە سەرچاوەیەکم بۆ ھێنایەوە. پرسیاریشم کرد ئەم ھەڤالە ئەرمەنییەش سەرچاویەکی دیکەی ھێناوە کە کوردەکانی ئەوێ دەڵێن Ermenîstan (بەستەر).
لەسەر زمانی خەڵکیش بێ تەواوی کورد بێجگە لە ئێوە دەڵێن ئەرمەنستان. ھیوام وایە ئێوەیش ئەم دەمارگیرییە وە لا نێن و ئێستا کە سەربەخۆن ھەوڵ بدەن زمانیشتان سەربەخۆ بێ و پێداگری لەسەر عەرەبی و تورکی نەکەن. سپاس.-- چالاک وتووێژ ‏١٤:٤٢، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]