وتووێژی پۆل:مرۆڤناسیی ژینناسانە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Gejeluk ژینناسییانە یا ژینناسانە؟ Aza (لێدوان) ‏١٤:٥٨، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: سەرەتا ھاتم وا بنووسم، بەڵام کە ئەڵێی ژینناسانە وەک بڵێی پەیوەندیی بە ژینناس biologist-ەوە ھەبێ نەک biology و لێرەش وا ھاتووە. بۆیە ئەمەم دانا. ‎Gêjełûk ‏١٥:٢١، ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk: ژینناسانە ڕاستە. یانی وەکوو ژینناسان (وەکوو کەسێکی ژینناس) لێی بکۆڵییەوە. چالاک وتووێژ ‏٠٥:٠٠، ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: منیش لەبەر ئەمە پێم باش نەبوو، ئەبێ پەیوەندیی بە ژینناسییەوە ھەبێ. وەک چۆن scientific ئەبێتە زانستی نەک زانایانە. ‎Gêjełûk ‏١٠:٤٧، ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk ئێمە ئەم پاشگری ناسی یەمان بە لاسایی لە فارسی وەرگرتووە. ئەوان biological بە سێ شێوە وەردەگێڕن: زیست شناسانه، زیست شناختی، زیست شناسیک. لەم سێ شێوەیە تەنیا شێوەی یەکەم بۆ کوردی دەست دەدات. بە کوردیش دەبێتە ژینناسانە. Aza (لێدوان) ‏٠٣:٤٢، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: لەسەرەوە نووسیومە بۆ پێم باش نییە، بەڵام ئەگە پێت باشترە بیگوازەوە. شتێ تریش، biologically ئەبێ بە چی؟ ‎Gêjełûk ‏١٧:٣٢، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk وتت، بەڵام ئەگەر بە قسەی تۆ بکەین ئەبێ ژینناسی -ش بە کار نەبەین، چونکە ژینناسی -ش ئەگەر پیت بە پیت شی کەیتەوە و وەری گێڕی یانی ئەوەی کە لە کەسی ژینناس ئەوەشێتەوە. وەکوو ئەوە وایە بڵێی ژینناسی لە ژینناس + ی دروست بووە، بەڵام خۆ biology لە biologist دروست نەبووە، بۆیە باشترە فڕێی دەین. پێکەوە جووتبوونێکی یەک بە یەک لە نێوان وشەکانی ھیچ دوو زمانێکدا نییە. ھەر زمانێ تەبیعەتی خۆی ھەیە، شتێک بە باش و جوان ئەزانێ.
biologically
-یش ئەبێتە لە ڕووی بیۆلۆژیکەوە، لە باری ژینناسییەو بەڵام ئەگەر بتەوێ پیت بە پیت وەری گێڕی ئەبێ بڵێی «لە باری سەر بە ژینناسییەوە» کە جوان نییە و پێویستیش نییە. تۆ ھەر بڵێی لە باری ژینناسییەوە، ماناکەت گەیاندووە.ە. Aza (لێدوان) ‏٠٣:٥١، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk: منیش ڕێک دەمەویست باسی ئەمە بکەم ئەگەر ژینناسانە ھەڵەیە خودی ژینناسی-ش ھەڵەیە. کە کاک ئازا بە وردی باسی کرد. چالاک وتووێژ ‏١٣:٥٥، ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]