وتووێژی پۆل:فیلمە وەچەرخانەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڵاو @Tessla، وەچەرخان یانی وەرگەڕان یا گەڕانەوە. گەر پێشنیازی باشترت نییە؛ چاکترە بکرێتە «سپین ئۆف». ‎Gêjełûk ‏١٦:٣٦، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Gejeluk: سڵاو لەتۆش بێت، بەڵێ گەر وەچەرخان بەمانای گەڕانەوە بێت، ئەوا درووستە، چونکە ئەم پۆلە ئەو فیلمانە کۆدەکاتەوە کەباسی گەڕانەوەی کەسایەتی یان شتێک دەکەن لە فیلمەکاندا. Tessla (وتووێژ) ‏١٧:٤٤، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk @Tessla وەچەرخان -مان ھەر نییە لە کوردیدا، وەرچەرخانمان ھەیە. جا سپین ئۆفیش ئەمەیە، دەی ئەمە کەی باسی وەرچەرخان و ھەڵگەڕانەوەی تیایە؟ Aza (لێدوان) ‏١٨:١٢، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: دڵنیای؟ بەپێی پێناسەکەی بێ، spin-off: «بەرھەمێکە کە لەسەر بنەمای زنجیرەیێ تەلەڤیزیۆنی، فیلم یان ھتد. دامەزراوە». ئەمە ھیچ ئیلاقەیەکی بە وەرگەڕانەوە نییە. لێرەش franchise-ت کردووەتە مافی دەستووری! تکایە گەر لە وشەیە دڵنیا نیت لە وپ:دبک داوای بەرامبەری بۆ بکە. ‎Gêjełûk ‏١٨:٥٤، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk: ئەو پۆلە ٢٠٢٢ دروستم کردووە، ئەو کات بەتەواوی لەمانای franchise دڵنیا نەبووم، بۆیە ببورە، ئەتوانیت بیکەیتە زنجیرەفیلم. هەروەها @Aza: دیارە قسەکەی تۆ ڕاستە وەرچەرخان درووستە، بەڵام بۆ وشەی سپین ئۆف کام وشەی کوردی هەیە جێگە بگرێتەوە؟، گەر هەیە پێمان بڵێن لێرە. Tessla (وتووێژ) ‏٢٠:٣٦، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla نازانم سپین ئۆف بە کوردی ئەبێتە چی. Aza (لێدوان) ‏٠٨:٣٢، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: من ئەوەندە دەزانم کە ئەم پۆلە ئەو فیلمانەی کۆکردووەتەوە کە کەسایەتی یان شتێک لەنێو فیلمەکە دەگەڕێنەوە. جا بۆیە گەر وشەیەک هەبێت بۆ گەڕاندنەوە بەکاربێت ئەوا باش دەبێت، گەر وەرچەرخان باش بێت، ئەوا دەتوانیت ئەو ناوە ڕاست بکەیتەوە، هەڵە نەبم پیتێکی هەڵەبوو وتت. Tessla (وتووێژ) ‏٠٨:٣٦، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla پێم باشە ھەر سپین ئۆف بێت. Aza (لێدوان) ‏٠٩:٢٥، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نا کاک @Tessla، ئەم دوانە en:franchise و en:film series (زنجیرەفیلم) ھەمان شت نین. وتاریشیان جیایە. با جارێ فرە/انچایز و سپین ئۆف بن، ھەتا ناوی کوردییان بۆ ئەدۆزینەوە. ‎Gêjełûk ‏١١:٥٥، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza و @Gejeluk: گومانم هەیە گەر ئەم ناوانە بکرێنە بیانییەکە، دواتر کەسی تر بەلایا نایەتەوە و بڵێت وشەمان بۆی دۆزیوەتەوە، ڕای من وایە ئەم ناوانە جێگەی خۆیان گرتووە. فرەنچایز بۆ زنجیرەفیلم بەکار هاتووە تا ئێستا، و سپین ئۆفیش لەسەرەوە وتوومە کە کام جۆری فیلم دەگرێتەوە. کەی ناومان دۆزییەوە بۆیان، ئەوکات با چاک بکرێن. ئەمە ڕای منە هیوادارم ئێوەش لەگەڵ ڕاما بن. Tessla (وتووێژ) ‏١٣:٤٩، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla من لەگەڵ ڕای تۆ نیم و پێشنیارەکەی گێژەڵووکم بەدڵە. ئەگەر بە فرەنچایز بڵێین زنحیرەفیلم ئەی بە خودی زنجیرەفیلم بڵێین چی؟ Aza (لێدوان) ‏١٣:٥٤، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: قوربانی چاوەکانت بم دیارە کە ڕقێکت بەرامبەر من لەدڵایە، لەبەر وتووێژەکانی پێشترمان، وە ڕوونکردنەوەش مەدە پێویست ناکات. براکانم @Gejeluk و Aza دووبارەی دەکەمەوە بۆتان: (زمانی کوردی ناتوانێت بەرنگاری زمانی ئینگلیزی ببێتەوە، چونکە ئەوان وشەی وەھایان هەیە کە ئینگلیزەکان خوودی خۆیان هێشتا بەتەواوی نایزانن، و هەروەها بەرامبەر یەک وشەی ئێمە ئەوان وشەی جیاواز جیاوازیان هەیە، هەربۆیە فرەنچایز و تیڤی سێرێز دەڵێم بۆ زنجیرەفیلم بەکاردێن، گەر ناڕازین بەرامبەر قسەکانم، ئەوا کێشە نییە و سپاس بۆ پێشنیارەکانتان، بەڵام خوودی خۆم دژی وشە بیانییەکانم و وشەمان بۆیان داناوە جێگەی خۆیان گرتووە، کەی وشەتان دۆزییەوە وەرنەوە). Tessla (وتووێژ) ‏١٤:٠٤، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla لە ھەر کوێ بە پێویستی بزانم ڕوونکردنەوەی خۆم دەدەم. ڕقیشم نە لە تۆ و نە لە ھیچ کەسی تر نییە. ئەوە یەک. دوو: فرەنچایز جیایە و زنجیرەفیلم جیا. فرەنچایز کایەی ڤیدیۆیی و کتێب و فیلمیش لەبەر دەگرێ، بەڵام زنجیرەفیلم ھەر تەنیا فیلم لەبەر دەگرێ. دوو شتی جیاوازن، دوو بابەتی جیاوازن. خۆ ناکرێ بۆ ھەردووکیان یەک وشە بە کار بێنین. منیش پێم خۆشە ئەگەر وشەی کوردیی جوان و پڕبەپێستی بابەتەکان ببێ ئەوە بە کار بێنم. بەڵام ھیچ زمانێ لە دنیادا دەرەقەتی ئەم ھەمو چەمک و وشە و زاراوە نایێت. ئێمەش ھێشتا وشەی دروست و پڕبەپێستمان بۆ نەدۆزیوەتەوە. تا ئەو کاتەی ئەدۆزرێتەوە با ھەر فرەنچایز و سپین ئۆف بێ. ئەگەر ھەر ھەر نەدۆزرایەوە، ئەوا ئێمەش وەک ئەم ھەموو خەڵکی دنیایە. Aza (لێدوان) ‏١٤:١٦، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: سەیرێکی ئێرە بکە، یەک ناوی کتێب و شتێک نابینم، و سەیری زمانی کوردیەکە و پەڕەکانی ناوی بکە، هەردووکی یەک مانایان هەیە. Tessla (وتووێژ) ‏١٤:٢٨، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla تۆ سەیرێکی ئێرە و ئێرە بکە. Aza (لێدوان) ‏١٤:٤٢، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: بەڵێ وایە زنجیرەفیلم هەیە، زنجیرەکایە هەیە، زنجیرەکتێب هەیە، بۆ هەر بابەتێک لەپێشی دەنووسرێت franchise - فرەنچایز. Tessla (وتووێژ) ‏١٥:٤٣، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla دیسان تێنەگەیشتم! ڕازی بوویت زنجیرەفیلم ھەمان فرەنچایز نییە؟ ئەگەر بوویت کە باشە، ئەگەر نەبوویت ناوی ئەم دوو وتارەم بۆ بڵێ: Film series و Media franchise. لە بیرت بێ ئەمە دوو وتاری جیایە و ئەبێ دوو ناوی جیاوازیان بێت. Aza (لێدوان) ‏١٦:١٨، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: بە فارسی بە فرەنچایز دەڵێن حق امتیاز، بە عەرەبی پێی دەڵێن الامتياز التجاري. منیش پێشتر نووسیومە مافی دەستووری، ئێستا تۆ پێم بڵێ کە من چیبکەم؟. Tessla (وتووێژ) ‏١٦:٢٥، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla کوا؟ بە فارسی ھەر نووسراوە فرانچایز و بە عەرەبیش نووسراوە علامة تجارية إعلامية. Aza (لێدوان) ‏١٦:٣٣، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
┐─────────────────────────────────└
Aza: لە گووگڵ ترانزلەیت. Tessla (وتووێژ) ‏١٦:٣٧، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla من وتاری media franchise ئەڵێم بە زمانەکانی فارسی و عەرەبی. گووگڵ ترانسلەیت شیاوی ئەوە نییە وەک سەرچاوە بۆ ئینسایکلۆپیدیا بە کار بێت. Aza (لێدوان) ‏١٦:٤٣، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]