وتووێژی پۆل:ئەنجومەنەکانی یاسادانانی نەتەوەیی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

یەکەم سەبارەت بە جیاوازیی نیشتمانی و نەتەوەیی. نیشتمانی بەرامبەری وشەی patrioticی ئینگلیزیە و بە فارسی دەڵێن میهنی و بە عەرەبی وطني. بە ئینگلیزی دەڵێن en:Patriotism کە بە کوردی دەبێتە نیشتمانپەروەری و بە فارسی میهن‌دوستی/میهن‌پرستی و بە عەرەبی وطنية. یان ھەر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە بە ئینگلیزی دەبێتە Patriotic Union of Kurdistan. بەڵام نەتەوەیی بەرامبەری nationalە و ئەمانە جیاوازان و نابێ لەگەڵ یەک تێکەڵ بکرێن.
دووەم en:Legislature بە کوردی دەبێتە ئەنجومەنی یاسادانان (دەستەڵاتی یاسادانان) بە فارسی مجلس قانونگذاری (قوە مقننە) بە عەرەبی مجلس تشريعي (سلطة تشريعية). یاسادانان دەبێتە Legislation و یاسادانەر Legislator.
بۆ ناوی ئەم پۆلە سەیری ویکی ئوردو بکەن: قومی مجالس قانون ساز ھەر دەبێتەوە ئەنجومەنەکانی یاسادانانی نەتەوەیی. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٠٣، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]